کەسیرە یەڵدرم، ناوی نهێنی فاتمە، ئەو کوردێکی عەلەوییە و خەڵکی دێرسیمی باکووری کوردستانە. خۆشەویست و هاوسەری #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بووە.
فاتمە لەزۆربەی قۆناغە گرنگەکانی سەرەتای ژیانی سیاسی ئۆجەلاندا ئامادە و بەشدار بووە، هەر لەدامەزراندنی ڕێکخراوێکی جەپەوە لەساڵی 1973 تا دەگات بەدامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) لەساڵی 1978و پاشان ڕووکردنە دەشتی بیقاعی لوبنان. ئەو تاکە ژنی دەستەی دامەزرێنەری پەکەکەو ماوەی 10 ساڵ ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی بووە.
لە ساڵی 1986 تەواوی کارە نهێنی و سیخوڕییەکانی ئاشکرا دەکرێت و لەدەشتی بیقاع دادگایی دەکرێت و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت. فاتمە خۆی دان بەوەدا دەنێت کە لەساڵی 1973 وە لەلایەن تورکیاوە لەگەڵ کەسێکی تردا بەناوی پیرۆت هاتوون تاوەکو ئۆجەلان لەخشتە بەرن. ئۆجەلان لە کۆتاییدا ڕێگری لە سێدارەدانی دەدات و دواتر ئازادی دەکەن و بەویستی خۆی دەچێتە ئەڵمانیا و ئێستا لەو وڵاتە نیشتەجێیە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,145 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!