🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 ئەزموونی پەروەردەیی لە پۆلەوە بۆ پۆل
ئەزموونی پەروەردەیی لە پۆلەوە بۆ پۆل
نووسەر: فازیل شەوڕۆ
📕 ئەزموونی پەروەردەیی لە پۆلەوە بۆ پۆل
📕 جەمیل رەنجبەر ئەو شاعیرەی رۆژێ بێ تێکۆشان نەژیا
جەمیل رەنجبەر، ئەو شاعیرەی رۆژێ بێ تێکۆشان نەژیا
نووسەر: عەبدوڵڵا سلێمان (مەشخەڵ)
چاپی یەکەم – 2018
چاپخانە: رٶی للطباعة والنشر – عیراق
📕 جەمیل رەنجبەر ئەو شاعیرەی رۆژێ بێ تێکۆشان نەژیا
📖 مامۆستا گیان
مامۆستا گیان

لەگەڵ خۆتدا، کتێبەکانیشت بەرە
تێشووی گەرەکەو درێژە ئەو سەفەرە.
خۆت ئەزانی کەس مێژوو ناخوێنێتەوە...
نە لەم بەرە، نە لەو بەرە
ئێمە خۆمان ئاسەواری بەجێماوین
لە شەڕی ئەم دوو دەڤەرە
📖 مامۆستا گیان
📷 حەسەن زیرەک و تیپی مۆسیقای مەولەوی ساڵی 1956
وێنەکی حەسەن زیرەک و تیپی مۆسیقای مەولەوی
ساڵی 1956 لە سلێمانی گیراوە
📷 حەسەن زیرەک و تیپی مۆسیقای مەولەوی ساڵی 1956
📕 ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد
ئامادەکردن و نوسینی گەیلان عەباس و جەبار ئەحمەد شەمسەدین
ژوری تویژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان[1]
2021
📕 ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد
📕 شاڕێ بۆ فێربونی زمانی کوردی
شاڕێ بۆ فێربونی زمانی کوردی
کتێبی چالاکی
دانانی
پ. ی. د. شیلان عومەر حسێن
م. ی. شۆخان عەزیز عومەر
م. ی. باخان ئەحمەد حەمەئەمین
م. ی. ساکار عەبدوڵڵا حەسەن
م. ی. بێستون عارف عەزیز
م. ی. ب
📕 شاڕێ بۆ فێربونی زمانی کوردی
📕 دواهەمین کاتژمێری ئێمه
مارتن ڕیس، کە ژیانی پیشەیی خۆی لە شیکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ڕابردووی گەردووندا بەسەر بردووە، ئێستا ئەو ئەگەرانەمان پیشان دەدات کە دەشێ ڕوو بدەن و ڕەنگە بێنە ڕێمان.
ڕیس، بە ڕوونی و بە وردی ئەوە دەخاتەڕو
📕 دواهەمین کاتژمێری ئێمه
📕 دەبمە کۆچەری
دەبمە کۆچەری
نووسینی سەلیم عوسمان

لەم نۆڤڵێتەدا نووسەر دەیەوێت بڵێت جیهان پڕ پرە لەو مرۆڤانەی ڕۆژانە ئێمە بە هۆی هەڵسوکەوتێکی نابەجێ و نەشیاو سەرکۆنەیان دەکەین و ڕەخنەیان لێ دەگرین، ئەوان لە ناخە
📕 دەبمە کۆچەری
📖 کورتە باس و چیرۆکی کرێ
خۆر بە ئاسمانەوە خۆی کۆ کردبۆوە، شار تاریکی تێزابوو، وەک هەموو ئێوارەیەکیش نەسرین خان بە کۆڵ و بارەکەیەوە بەلۆژە لۆژ بەرەوماڵ دەبۆوە،
ئەو تێکڕای ڕەنج و مەینەتیەکانی ژیانی لەشان گرتبوو، بەتەنیا لە با
📖 کورتە باس و چیرۆکی کرێ
👫 لەیلا بەرزنجی
ناوی تەواو لەیلا سەڵاحەددین ٸەحمەد بەرزنجی
لەداکبوی 1/2/1982 لە قەزای سۆرانە
بڕوانامەی دبلۆم جوگرافی گەشتیاری لەپەیمانگای تەکنیکی هەولێر و
بەکالۆریۆسی پەروەردەیی لەکۆمەڵایەتی بەدەستهێناوە.
خێزاندا
👫 لەیلا بەرزنجی
📖 سکرتێرە 12
سکرتێرە 12

هەرچەند کردم نەمتانی کۆردن بلووەکەی بخۆم، کەباسی شیری ماینیان کرد تەبیعاتم نەیبرد، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بڕەک لەولاتر دانیشتبوو، چاوی دامن نایخۆم، گۆتی : کورە دەلرفیکە ماخران، بە ئەولاد
📖 سکرتێرە 12
📖 سکرتێرە 11
سکرتێرە 11

کەس دەنگی نەکردو هەموو تەماشا ئێکدیمان دەکرد، سەرۆک وەزیران ئەوجارە تووندتر هاواری کرد : کێ بەو سەیەی من ڕەویەو پڕیدایتێ !؟ وەزیری پلان دانان یەک پێ قیت بۆوەو دەستی لۆمن درێژکردو گۆتی :
📖 سکرتێرە 11
📕 خۆدۆزینەوە رێبەری جیاوازیی کەسیی
خۆدۆزینەوە رێبەری جیاوازیی کەسیی
عەبدولکەریم بکار
📕 خۆدۆزینەوە رێبەری جیاوازیی کەسیی
📕 100 چیرۆک لەبارەی خۆشەویستی پێغەمبەرەوە
100 چیرۆک لەبارەی خۆشەویستی پێغەمبەرەوە(درودی خوای لێبێت)..
نوسەر :محەمەد سدیق مەنشاوی
وەرگێڕانی :کەیوان مستەفا
📕 100 چیرۆک لەبارەی خۆشەویستی پێغەمبەرەوە
📕 لەبیر دەچیتەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبیت
کتێبی لەبیر دەچیتەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبیت شیعر و ژیانی مەحموود دەروێش هەڵبژاردن و وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی
📕 لەبیر دەچیتەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبیت
📕 هاوشێوەکانی پیاوێک
هاوشێوەکانی پیاوێک
ژوزێ ساراماگۆ
وەرگێرانی سەڵاحەدین بایەزیدی
بەرهەمەکە لە سەر کەسێکەوە دەدوێت، رووداو و گێڕانەوەی چەتەکان، بە ناڕێکی و نەبەستراو پێکەوە نیشان دەدرێن، چەندین رەمز و کۆدی گرینگ و وێن
📕 هاوشێوەکانی پیاوێک
📕 ئەرکی سیخوڕانی نهێنی
ئەرکی سیخوڕانی نهێنی
فیل هایریخ
وەرگێرانی ئاسۆ حەسەن

شرۆڤە کردنی چالاکی ئەو سیخوڕانەیە، کەئەرکی تیرۆر کردنی ئەم کەسایەتیانەیان پێ سپێردراوە/
(ستالین، راینهات هایدریخ، ئایزنهاوەر، وایلدنییل هماکا
📕 ئەرکی سیخوڕانی نهێنی
📕 دەفتەری پیرانی غەمناک
دەفتەری پیرانی خەمناک
نوسینی ماردین ئیبراهیم

چیرۆکی رۆمانەکە باسکردنە لە بڵاوبوونەوەی پەتایەک له شاردا له سەرەتای ساڵی 2020 دا، دەرفەتێک دەداته پیاوێکی سەرووی حەفتا ساڵان که له خانوویەکی دەرەوەی ش
📕 دەفتەری پیرانی غەمناک
📕 پوختەی کتێبی(جلاء الافهام في الصلاة والسلام علی خیر الانام) بە کوردی
نووسینی: ئیبنولقەییمی جەوزی
وەرگێڕانی: عەبدولکەریم فەتاح
چاپی یەکەم 1436 - 2016
یەکێک لە کتیبە پڕ بەرەکەتەکانی ئیبن القیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت، کتێبێکە دەربارەی صەڵەوات لەسەر پێغەمبەر صلی الله علیه
📕 پوختەی کتێبی(جلاء الافهام في الصلاة والسلام علی خیر الانام) بە کوردی
📜 کارگەرین جەنگاوەرین
کارگەرین جەنگاوەرین
ڕەنجبەرین، تێکۆشەرین
بۆ قەڵای سەرمایەدار
تێکدەرین تێکدەرین
ئێمە ڕۆڵەی شۆڕشین
قارەمانی هێرشین
بۆ سوپای خۆنخواری خواز
قڕکەرین، دوابڕین
ئیشکەرین داهێنەرین
ئێمە گەنج و گەوهەری
📜 کارگەرین جەنگاوەرین
📖 پەکەکە لە قەندیل ناڕوات!
نالیا ئیبراهیم
قەندیل ئەو ناوچە شاخاوییە کە دەکەوێتە باشووری کوردستان، لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆسە، بە دژوارترین و گرنگترین چیاکانی کوردستان دادەنرێت کە بەرزاییەکەی زیاتر لە 3000 مەترە.
بەدرێژایی خە
📖 پەکەکە لە قەندیل ناڕوات!
📕 ئایندەی کەرکوک لەنێوان هەولێر و بەغدا
ئایندەی کەرکوک لەنێوان هەولێر و بەغدا
توێژەران: د.ئومێد رەفیق فەتاح، د. عابد خالید رەسول، د. زمکان عەلی سەلیم، د. جەلال حەسەن مستەفا، م. هەردی مەهدی میکە
پرۆژەی هاوبەشی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی
📕 ئایندەی کەرکوک لەنێوان هەولێر و بەغدا
📕 شازادە هۆشمەندەکانی پاشای سەرەندیب
ناوی کتێب :- شازادە هۆشمەندەکانی پاشای سەرەندیب
وەرگێڕ :- مستەفا رەشید ساڵح
📕 شازادە هۆشمەندەکانی پاشای سەرەندیب
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 02
وەرگێڕانی: حسێن مەحمود هەڵەبجەیی [1]
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 02
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 01
وەرگێڕانی: حسێن مەحمود هەڵەبجەیی [1]
📕 چیرۆکی تەوبەکاران؛ بەشی 01
👫 کەسایەتییەکان
دوعا خەلیل ئەسوەد
✌️ شەهیدان
ئەبوبەکر عومەر ئەحمەد کاڕەش...
👫 کەسایەتییەکان
خالد بەگی جەبری
👫 کەسایەتییەکان
لەیلا بەرزنجی
📕 پەڕتووکخانە
ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد
📖 10 هۆنراوەی قادر بیوکايە لە ئەلبومێکدا | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

10 هۆنراوەی قادر بیوکايە لە ئەلبومێکدا
نووسینی: سەردار فەتاح ئەمینسەردار فەتاح ئەمین
نووسەر و هۆزانڤانی باکوری کوردستان قادر بیوکایەقادر بیوکایە
10 هۆنراوەی بەشێوەزاری زازاکی کرمانجی سەروو لە ئەلبومێکدا بڵاوکردەوە
چەندان گۆرانیبێژی هەموو بەشەکانی کوردستان میلۆدیەکانیان بۆ داناوە
له و بارەیەوە نوسەر قادر بیوکایە لە هۆڵەنداوە تایبەت راگەیاند: لەپرۆژەیەکدا 10 هۆنراوەم لە لایەن 10 هونەرمەندی بەناوبانگی هەموو بەسەکانی کورستانی گەورەوە کراون بەگۆرانی و دەنگدانەوەیەکی باشیشی هەبووە.
وتیشی: بۆ یەکەمجارە لەکوردستانی باکور پرۆژەیەکی له و شێوەیە بەرهەمبهێنرێت و چاوەڕوانیشدەکرێت، لەداهاتوودا کلیپ بۆ بەرهەمەکانی دیکەشم بکرێت، هەروەها گوتیشی پێنج ساڵ پێش ئێستا بەرهەمەێکی دیکەم بڵاوکردۆتەوە، کە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لەکورستانی باکوورو خەڵک بەپێشوازییەکی گەورەیان لێکرد.
ئەوەشی خستەڕوو: ئه و ئەلبومە لەناو سۆشیالمیدیاش دەنگدانەوەیەکی باشی هەبووه و یەکێک لەبەرهەمەکان لەماوەی 48 سەعاتی رابردوودا لە یوتیوب 17 هەزار بینەری هەبووە.
لێرەدا ئاماژە بەنامەیەکی نووسەر و هۆزانڤانی باکوڕی کورستان (قادر محەمەد بیوکایە)دەکەین، کە لە خانەوادەیەکی ناسراوی وەک شەهید (نەجۆ- نەجمەدین بیوک کایە)یە، کە بە شەهید (سەلاح) لە باشور ناسراوە.
قادر بیوک کایە لە ساڵی 1960 لە گوندی قەرەهان، لە شارۆچکەی سیڤەیرک لە پارێزگای ئورفە لە باکوری کوردستان لەدایک بووە، ساڵی 1979 بە هۆی نەمر (شەهید شازاد سائیب)ەوە، لە رێگەی (ی.ن.ک) ەوە لە دیمەشقەوە گەیشتۆتە هۆڵەندا و لەوکاتەوە لە هۆڵەندا دەژی، ناوبراو یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی رێکخراوی کارگەرانی- باکوڕی کوردستان، ئەو ڕێکخراوە لەسەر دەستی شەهید سەلاح- نەجمەدین بیوک کایە، لە دیاربەکر دامەزراوە، کە ئەو کاتە گروپێکی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاشکرابوون، بە ناوی وارگەی شۆڕشگێڕ و دیموکراتی ڕۆژهەڵات، ئەندامەکانی بریتی بوون لە دەستەیەک لە گەنجانی کوردی خوێندەواری چەپی زانکۆکانی ئەستەمبوڵ و ئەنقەرە.
نووسەر و هۆزانڤانی باکوری کوردستان قادر بیوکایە
دە هۆنراوەی بەشێوەزاری زازاکی کرمانجی سەروو لە ئەلبومێکدا
چەندان گۆرانیبێژی هەموو بەشەکانی کوردستان میلۆدی بۆ دادەنێن

نامەی قادر بیوکایە


ئاماژە بەنامەیەکی نووسەر و هۆزانڤانی باکوڕی کورستان (قادر محەمەد بیوکایە)، کە لە خانەوادەیەکی ناسراوی وە شەهید (نەجۆ- نەجمەدین بیوک کایە)یە، کە بە شەهید (سەلاح)ناسراوە.
قادر لە ساڵی 1960 لە گوندی قەرەهان، لە قەزای سیڤیرک لە پارێزگای ئورفە لە باکوری کوردستان لەدایک بووە، ساڵی 1979 بە هۆی نەمر (شەهید شازاد سائیب)ەوە، لە ڕێگەی (ی.ن.ک) ەوە لە دیمەشقەوە گەیشتۆتە هۆڵەندا و لەوکاتەوە لە هۆڵەندا دەژی، ناوبراو یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی رێکخراوی کارگەران- باکوڕی کوردستان، ئەو ڕێکخراوە لەسەر دەستی شەهید سەلاح- نەجمەدین بیوک کایە، لە دیاربەکر دامەزراوە، کە گروپێکی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاشکرابوون، بە ناوی وارگەی شۆڕشگێڕ و دیموکراتی ڕۆژهەڵات، ئەندامەکانی بریتی بوون لە دەستەیەک لە گەنجانی کوردی خوێندەواری چەپی زانکۆکانی ئەستەمبوڵ و ئەنقەرە.
زۆربەی نوسینەکانی قادر محەمەد بیوککایە، بە زمانی تورکی نووسراون و بەشێک لە شیعرەکانی بە شیوەزاری زازاکی نوسیووە، کە ڕەنگدانەوەی خەباتی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردانی باکورە، شیعرەکانی ئەم شاعیرە، گەلێک لە گۆرانیبێژانی ناودار ئاوازیان بۆداناوە، بە تایبەتی دەنگبێژی ناسراوی باکوڕ (میکایەڵ ئەسڵان)، دوو ئەلبوومی سروود و گۆرانی بە CD بۆ هەڵبەستەکانی ئەم نوسەر و شاعیرە دروستکردووە و بڵاوبۆتەوە.
ئەم نوسەرە دۆستێکی نزیکی سیاسەتمەداری باشور و چالاکڤانانی کۆمەڵگەی کوردە لە هۆڵەندا، ڕێکخراوە کوردییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، یانەی کوردیی میدیا لە ئەمستردام بەتایبەتی، چەندین جار چالاکیان بۆ ڕێکخستووە.
نووسینەکانی جەخت لە گێڕانەوەی بیرەوەری و یادەوەریەکانی خەباتی گەلی کوردستان لە باکور و شەهید نەجۆ (نەجمەدین بیوک کایە) و هاوڕێکانی دەکات و باسی دۆستایەتی و نزیکی خۆیان و خانەوادەکەیانی لەگەڵ کوردانی باشووردا دەکات، بە تایبەتی نەمران مام جەلالمام جەلال و کاک نەوشیروان، باسی ئەو ماوانە دەکات بەتایبەتی لەسەرەتای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ، چۆن کاک نەوشیروان لە گوندەکەی ئەمان موختەفی بووە و خانەوادەی ئەمان چۆن هاوکاری و یارمەتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی و دیموکراتی ئەو بەشەی کوردستانیان داوە. هەروەها باس لە دروست بوونی سەرهەڵدانی گیانی کوردایەتی دەکات، هەر لە ساڵی 1971 ەوە، پاشان هاوکاری خۆیان لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلی کوردستاندا لە باشور، بە تایبەتی لە دوای ساڵانی 1976 تا 1979.
قادر بوکایە هەمیشە ئاماژە بەوە دەدات، کە دوا کتێبی (ئەملام سلێمانیسلێمانی و ئەولام هەڵەبجەهەڵەبجە)، کە بە تورکی بڵاوبۆتەوە، بە تایبەت لەسەر باشور نووسیوە، بۆ گرێدانی پەیوەندی لە نێوان باشور وباکوردا، ئێستا کتێبەکە لە تورکی یەوە کراوە بە کوردیی- کرمانجی خواروو، بەندە (سەردار فەتاح ئەمین) پێیدا چۆتەوە. کە بریتییە لە 376 لاپەڕە و 79 سەرباس و بابەتی هەمەجۆری ئەدەبی و کەلتوری لە خۆگرتووە، هەروەها هەندێ لە باسەکانی کتێبەکەی تەرخان کردووە بۆ گەشتەکەی خۆی، کە ساڵی 2014 دا بۆ باشوری کوردستانین کردووە، لە ناوچەکانی سلێمانی، هەولێرهەولێر، دهۆکدهۆک، هەڵەبجە، سۆرانسۆران، بارزان، شەقڵاوە و هەتا دوایی.
بۆ یەکەمین جارە نوسەرێکی کوردی باکوڕ، بەم شێوازە بەرفراوانە کتێبێکی ئاوا، لەسەر باشوری کوردستان بە زمانی تورکی بڵاوبکاتەوە.
کتێبەکە تیشک دەخاتە سەر رووداوەمێژووییەکانی ئەو چل ساڵەی پێشوو، لە لێدوانێکدا بە تایبەتی باڵیۆز بەڕێز تەیب بەرواری، وەک شایەتحاڵ و هاوڕێی نزیکی کاک نەوشیروان و بەشداربوویەکی ئەو سەردەمە، ڕاستی ئەو ڕوودانەی، پشتڕاست کردەوە و بۆچوونەکانی قادر بیوک کایەی سەلماند.
لێرەدا بۆ ناساندنی ئەلبوومە تازەکەی قادر بیوکایە، کە بە دەنگی یانزە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی هەموو بەشەکانی کوردستان گوتراوە و ئاوازی بۆ دانراوە بەشێوەزاری زازاکی کرمانجی سەروو، کە لە ئەلبومێکدا پێشکەش کراوە. هەروەها نامەیەکی تایبەتی خۆیتان لای خوارەوە پێشکەش دەکەین، کە بە لاتینی نوسیوێتی و بۆ ئێمەی ناردووە، ئێمەش بە شێوەزاری کرمانجی خواروو بەرەوڕووی ئێوەی ئازیزی دەکەینەوە، لەگەڵ لینکی گۆرانیەرانیەکان.
Rojda - Nameyê Keyneke
Hanî Mojtahedî - Yara Mi
هیوادارم گرنگی پێبدەن. نووسەر وەک لە دەقی نامەکەیدا دەڵێت:
بەڕێزان
من قادر بیوککایەم، لە هۆڵەندا دەژیم، کوردی زازامە، بەڵام بە کوردی سۆرانی و کرمانجی قسە دەکەم، پێش چوارساڵ لەگەڵ هونەرمەندی ناسراو میکایەڵ ئەسڵان بە ناوی (WENGé ROYİ)، دەنگی فورات، ئەلبوومی یەکەمم بڵاوکردەوە، تێکست و میلۆدییەکانی هی خۆم بوون و خۆم ئامادەم کردبوون، بۆ ناساندنی ئەو ئەلبوومە ساڵی 2015 لەگەڵ هونەرمەند میکایەڵ ئەسڵان لە باکوری کوردستان لە شارەکانی دیاربەکر، سیوەرەک و لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا، هۆڵەندا و سوید، چەند کۆنسێرتێکمان بۆ سازکردن.
ئێستە ئەلبوومی دووەمیش لەم ماوەیەدا هەر ناوی (WENGé ROYİ)، دەنگی فورات، بڵاوبۆتەوە و گوێگر و بینەرێکی زۆری لەسەر یوتوب هەیەخەریکی، نزیکەی سێ ساڵە کار و ئیشی بۆ دەکەین بۆ دەرچوونی ئەو ئەلبوومە. ئەو ئەلبوومە لە دە سروود پێک هاتووە. تێکست و میلۆدییەکانی ئەو ئەلبوومە هەموویان لە نووسینی خۆمە. بۆ دەرچوونی ئەو ئەلبوومە دە هونەرمەندی ناسراو پێکەوە ئیشناب بۆی کردووە، ئێستە ئەلبوومەکە تەواو بووە و بڵاوبۆتەوە.
بە نیاز بووین کاتێک ئەلبوومەکە تەواو بوو، لە چەند وڵاتێکی جۆربەجۆر، نزیکەی 15- 20 کۆنسێرتی گەورەی بۆ ڕێکبخەین، بەنیاز بووین مەزنترین کۆنسێرت لە شاری ئامەدئامەد ساز بکەین، دوای ئەوە کۆنسێرتێک لە شاری جێگەی لەدایک بوونم شاری سیڤەرەک سازبکەین. کۆنسێرتەکەی سیڤەرەک کرابووە دیاری بە ناوی هونەرمەندی سینەماز یەڵماز گۆنایەوە، هەروەها ئەو کۆنسێرتە لە گوندی باپیرانی یەڵماز گۆنای پێشکەش بکەین. وەک دەزانن کە هونەرمەندی فلیمسازی سینەمایی یەڵماز گۆنای لای کورد و سەرانسەری جیهان زۆر ناسراوە. هەروەها شایانی گوتنە شاری سیڤەرەک جێگەی لەدایک بوونی شەهید نەجۆ- نەچمەدین بییوککایەیە.
شەهید نەجمەدین بییوککایە، لای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وەک شەهیدی خۆیان قبووڵیان کردووە و لە ناو بیرۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیکەری بۆ دروستکراوە.
ئێمە کۆنسێرتەکەمان ئەگەر ئەم نەخۆشی پەتای کۆرۆنایە ڕێگەی لێ نەگرتینایە بەنیاز بووین دوای ئاماد و سیوەرەک، هەوڵ بدەین لە تورکیا لە ئەستەمبوڵ، ئەزمیر، ئەدەنە، مێرسین و چەند شارێکی تری تورکیا پێشکەش بکەین، هەروەها جگە لەو شوێنانە بەنیازبووین لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و سوید کۆنسێرتێکی ڕێک و پێک دروست بکەین.
بە هۆی دۆستم سەردار فەتاح ئەمین لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانی کاک بابەکر دڕەیی قسەم کردبوو، زۆر حەزم دەکرد، کۆنسێرتێکی گەورە، لە شاری سلێمانی پێشکەش بکەم، ئەگەر بمانتوانی بایە ئەو ئیماکانێتە دەست بخەین. دەبوو ئەم کارە بۆ گەلەکەمان ببوایە بە قانزانجێکی گەورە.
ئێستەش بۆ مەستی بڵاوبوونەوەی ئەو کارە و ئیشی ئێمە زۆر حەز دەکەین لە تەلەفزیۆنەکانی کوردستان، لەگەڵ ئێوەی بەڕێز پەیوەندی دروست بکەین، ئەگەر ئێوە بتوانن دەستی یارمەتیمان بۆ درێژ بکەن، ئێمە زۆر مەمنوون دەبین.
لەگەڵ ڕێزمان
قادر بییوککایە
بۆ ئەوەی هەڵە نەکەم وەک خۆی ناوی گۆرانیبێژەکان لە خوارەوە وەک خۆی دەنووسیمەوە، وەک چۆن قادر بیوکایە بۆی ناردووم. ناوی ئەو 11 هونەرمەندە ناسراوەی 10 هۆنراوەی (قادر بیوکایە) یان بە ئەلبومێک لە 10 میلۆدی جواندا بەشێوەزاری کرمانجی سەروو- زازاکی گۆرانیەکانیان چڕیووە، بریتین لە:
1- میکایەڵ ئەسڵان، خەڵکی دەرسیمدەرسیم ناوی گۆرانییەکەی De Vajê.
2- بێسەر شاهێن خەڵکی قۆچەری ناوی گۆرانیەکەی. Şewê Dergî
3- ڕۆژدا خەڵکی ئەستەمبۆڵ ناوی گۆرانیەکەی- Nameyê Keyneke.
4- خەیرۆ عەباس خەڵکی ڕۆژئاڤا ناوی گۆرانیەکەی- Sewl Tengo.
5- مەیهمەت ئەکباش خەڵکی ئاماد. ناوی گۆرانی-Xalê Mi.
6- تارا مەمۆدۆڤ کوردی ئەرمینیا پێکەوە لەگەڵ کەریم سیڤێنچ خەڵکی ئاماد، گۆرانی- Se Vaj.
7- سەراب ساسا خەڵکی سیڤەرەک بە گۆرانی- Ewro Meşt.
8- سەراب ساسا خەڵکی سیڤەرەک بە گۆرانی- Xum Xumê.
9- هانی موهتەدی خەڵکی ڕۆژهەڵات بە گۆرانی- Yara Mi.
10- گوڵسڤین میدار خەڵکی دەرسیم، بەگۆرانی- [1]Waz


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 30-05-2020
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەردار فەتاح ئەمین
2.👁️قادر محەمەد بیوکایە
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 30-05-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: May 30 2020 8:17PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 30 2020 9:01PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jun 2 2020 5:39PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 977 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئەزموونی پەروەردەیی لە...
  📖 جەمیل رەنجبەر ئەو شاعی...
  📖 ئەنفال و جینۆسایدی گەل...
  📖 100 چیرۆک لەبارەی خۆشە...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
دوعا خەلیل ئەسوەد
یەکێکە لە بەناوبانگترین قوربانییەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە کوردستان. لە 07-04-2007دا بە بەردوبلۆک لە لایەن کۆمەڵە کەسێک و پۆلیسی دەسەڵاتەوە لە گوندێکی بەعشیقەی نزیک موسڵە بە بەرچاوی سەدان کەسەوە، کوژرا.

کچێکی ئێزدی بووە، ناوی تەواوی دوعا خەلیل ئەسوەدە. دوای ئەوەی لەگەڵ کوڕێکی موسڵمان هاوسەرگیریی کرد.
ڕۆژی 7ی نیسانی 2007 لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە گوندی بەحزان لە شارۆچکەی شێخان، بە بەرچاوی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە، بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن کەسوکار و عەشیرەتەکەیەوە بە بلۆک شەهید
دوعا خەلیل ئەسوەد
ئەبوبەکر عومەر ئەحمەد کاڕەش سۆربەشی - دیار
(دیار – ڕێکخستنی حسک)، لە ڕێکەوتی (31-07-1982)دا لەلایەن مەلا عوزێری سەرۆکجاشی فەوجی (130)ی جاشە سووکەکان لە گوندی قوڵتەپە دەستگیرکراو ڕادەستی ئەمنی هەولێری کرا. دواتر لە ڕێکەوتی (18-01-1983)دا لە دادگای شۆڕشی بەعس سزای لە سێدارە دانی بۆ دەرچوو و لە ڕێکەوتی 14-04-1985 لە ئەبوغرێب لە سێدارەدراوە.
ئەبوبەکر عومەر ئەحمەد کاڕەش سۆربەشی - دیار
خالد بەگی جەبری
خالد بەگی جەبری بە تورکی (جوبرانلی خالید بەی) فەرماندەیەکی کورد بوو لە سوپای دەولەتی عوسمانی و دواتریش لە کۆماری تورکیا. خالید بەگ دژی سیاسەتەکانی ئەتاتورک وەستایەوە و پەیوەندی بە شۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانەوە کرد. ڕۆژی 20-01-1924 لە ئەرزەرووم دەستگیر کرا و ڕۆژی 14-04-1924 لە تەمەنی 43 ساڵیدا بە فەرمانی ئەتاتورک لە بتلیس لە دار درا.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمە و تۆمارە فەرمییەکانی دەوڵەتی تورک، خالید بەگ لەبەردەم پەتی سێدارەدا بە جەلادەکانی تورک دەڵێت:
من تەنیا نیم لەبەرامبەر ئێوە. نەتەوە
خالد بەگی جەبری
لەیلا بەرزنجی
ناوی تەواو لەیلا سەڵاحەددین ٸەحمەد بەرزنجی
لەداکبوی 1/2/1982 لە قەزای سۆرانە
بڕوانامەی دبلۆم جوگرافی گەشتیاری لەپەیمانگای تەکنیکی هەولێر و
بەکالۆریۆسی پەروەردەیی لەکۆمەڵایەتی بەدەستهێناوە.
خێزاندارە و خاوەنی دووکچ و کوڕێکە..
مامۆستایە لەقوتابخانەی ئاشتی ستی دوو سەربە پەروەردەی دەشتی هەولێر..
لەساڵی 1998 دەستی کردوە بە نوسین و لەساڵی2018 ەوە بەرهەمەکانی لە گۆڤارو ڕوژنامەکاندا بڵاودەکاتەوە.
لەیلا بەرزنجی
ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد
ئامادەکردن و نوسینی گەیلان عەباس و جەبار ئەحمەد شەمسەدین
ژوری تویژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان[1]
2021
ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)