הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,221
תמונות 105,503
ספרים 19,120
קבצים הקשורים 96,145
Video 1,293
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
کەرەجاڵ لە هەورامانەوە بۆ ناو ئێزدییەکان
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەرەجاڵ لە هەورامانەوە بۆ ناو ئێزدییەکان

کەرەجاڵ لە هەورامانەوە بۆ ناو ئێزدییەکان
کەرەجاڵ لە هەرامانەوە بۆ ناو ئێزدییەکان (نوسینی #نامیق هەورامی#)
دۆڵی کەرەجاڵ لەسەروی سەرچاوەی ئاوی زەڵمەوە بوو، بە چارەکە سەعاتێک دوور بوو، لە ئاوایی ئەحمەد ئاوا، تا سەرچاوەی زەڵم جوانترین سروشت، هەمووی باغ و سەوزاوی، بەدڕژایی ڕێگای ئاوە سازگارەکەی زەڵم، بەڵام کەرەجاڵ دوڵێکی وەشک بوو، ئەشکەوتی زوری تیابوو، بێجگە لە بارەگای بەتالیونی حەوت و مەڵبەندی ڕێکخستنی #گەرمیان#، لقی چواری پارتیشی هەرلەوێ بوو، ڕێگایەکی هاتوو چۆ بوو بۆ ئێران، لە پلەکانی مەلامستەفاوە بۆ ملەخۆرت، لەوێشەوە بۆ دزلی، لە ڕۆژ هەلاتی کوردستان.
بەپێی قسەی خەڵکی ناوچەکە ناوی کەرەجاڵ لە (قەراڵ جا) واتە شوێنی سەرکردەو گەورەکان هاتووە، دیارە لەو شوێنەدا چەندین قەڵا هەیە، لەوانە: (قەڵاو بەرەگاو خوگا) کە ئەوەی دیاریبێت دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشورییەکان.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384410/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=گوندی کەڕەجاڵ=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=گوندی کەڕەجاڵ=KTML_ImageCaption_End=
(قەڵاو سولی و قەڵاو زەڵمی) دوو شوێنی تری ئەم ناوچەیەن، هەروەها لێرەدا دوو کانی هەن، دیارە بوونی قەڵا و ئەشکەوت و بوونی کانی لەدامێنیدا میراتێکی میتراییەو لەزۆر شوێندا باسی کراوە، هەروەک چلەخانە بەکار هاتووە، لەوانەش: (چلەخانەو پیرشالیاری و چلەخانەو پیر ڕۆسەمی) کە لەدامێنیدا (هانەو پیری) واتە کانی پیر هەیە.
لەدەورانی ڕابردوودا دوو دێی گەورە لەو ناوچەیەدا هەبوون بەناوەکانی (زەردی کەمەر) لەلاشانی ئێڵانپێ و (پڵاو) لەپشتی کەڕەجاڵ، خەڵکی ناوچەکە دەگێڕنەوە ساڵی 1859 تاعون بڵاو دەبێتەوەو خەڵکی زۆرێک لە گوندەکان تیادەچن، بەڵام دێی (پڵاو) ناگرێتەوە، چونکە لەو کاتەدا خۆیان کەرەنتین کردوەو ڕێگەیان نەداوە کەس نە لەگوندەکەوە دەرچێت و نەکەسیش بێتە گوندەکە، ئەوانەشی کە نێردراون بۆ هێنانی کەرەسەی پێویستی خەڵکی گوندەکە، دوای هاتنەوەیان نێردراون بۆ ئەشکەوتی (مەڕەو لەیلێ) تا لەێدا بمێننەوە، کاتێ سەردانیان کردون دیویانە کەرەنتینەکراوەکان مردون، (مەڕەو لەیلێ) لەنزیک (کۆشکۆ کناچێ) یە لە دۆڵی (وشکەناو) لە هەورامان.
کەرەجاڵ ئەگەرچی مێژوەکەی بەتەواوی دیار نییە، بەڵام بەپێی ئەو بەڵگانەی کەهەن دەتوانین بڵێین لەپێش میتانییەکانەوە ژیان لەم ناوچەیەدا هەبووە، لەمێژوی نزیکدا باسی (بابا فڵامەرز) دەکرێت، بابا فڵامەرز بابا گەورەی (بابا زەردەڵ و با با ئەردەڵ) ی سەردەستەی بنەماڵەی ئەردەڵانییەکانە، بەڵام مێژوی ئەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میتراییەکان و سەرەتای دەسەڵاتی دایک سالاری، چونکە ئەگەر سەرنج بدەین لەهەوراماندا زۆر شوێن هەن بەناوی ژنانەوە لەوانەش (کۆشکەو کناچێ، قەڵاو کناچێ، بەردەبووک) کە ئەمانە سەرەتاکانی دەسەڵاتی دایکسالارین لە هەوراماندا، لەباسی شاماردا لەم بابەتەوە بەوردی باسکراوە.
ئەوەی هەیە لە کەڕەجاڵ لە هەوراماندا مەزاری (بابا فڵامەرزە) کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میتراییەکان، هەرچەندە خەڵکی ناوچەکە لەو باوەڕەدان (گوڵعەنبەر ی کچی شابەدری حەسنەوی) لەساڵی 1164 کەکۆتایی بە دەسەڵاتی حەسنەویەکان هاتووە، کوڕی ئەم گوڵعەنبەرە کچی (بابا فڵامەرز) ی خۆشدەوێت و بابا بەمەرجێ ڕازی دەبێت کە هەمویان بچنە سەر (ئایینی یارسان) و ئەوانیش ڕازی دەبن، دواتر لەگەڵ هێرشی (تاتار) دەسەڵات دەدرێتە دەست (بابا ئەردەڵان) ی کوڕەزای بابا فڵامەرز، بەم جۆرە ئەم بنەماڵە بە یارسانی دەمێننەوە تا ساڵی 1538 کاتێک (بێگە بەگ) دەبێتە موسوڵمان و (زۆراب بەگ) ی برای لێی جیابویەوە.
بەسەرنجدان لەهەندێ بابەت دەبینین مێژوەکە لەوە کۆنترە، بەڵگەیەکی تری میترایی بوونی باسی کەڕەجاڵ بوون و مانەوەی عەشیرەتێکە لەگوندی زەڵم بەناوی (هۆزی شامار) یان ئیستە پێیان دەڵێن (شامارو خاڵە کەوەی).
مەسەلەی شامار وەک خواوەندی مێینە لە هەوراماندا بابەتێکی گرنگە، تەنانەت ناوی گوندی (شەمێران) و قەڵای شەمێران دورە لەو ڕاستییەی هەندێ مێژوو نووس بە (شمع ئیران) ناوی دەبەن، ڕاستییەکەی بوونی نشینگەی (شاماران) ە لەو قەڵایەدا کە بووەتە (قەڵای شەمێران).
زنجیرە چیاکانی هەورامان بەدرێژبوونەوە تا (سورێن) وەک بەشێک لە جوگرافیای هەورامان شتێکی بەڵگەنەویستە، ئیستەش زۆرێک لە گوندەکانی بناری سورێن ناوەکانیان بە هەرامی ماونەتەوە لەوانەش: (سیاو مێوە، وڵەسمتە، نەوێ، توتەقاچ و....هتد)،
ژوورێکی لە بەرد هەڵکۆڵدراو لە بناری شاخی سورێن، شوێنەوارناس و مێژووناسانی بەسەر دوو بەرەی زووحاک و زەردەشتدا دابەش کردووە. ژوورەکە شوێنەوارییە و مێژووەکەی بۆ سێ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، هەندێک دەڵێن، ئەو ژوورە زیندانێکی زووحاک بووە و هەندێکی تر دەڵێن، یەکێک لە پەرستگەکانی زەردەشت بووە.
ژوورە لە بەردهەڵکۆڵدراوەکە کەوتووەتە سنووری گوندی نەوێ کە بەدووریی 25کم لە باکوری شارەدێی خورماڵ هەڵکەوتووە. لەو دەڤەرەدا دەیان شوێنەوار و کەلوپەلی سەردەمانی کۆن دۆزراونەتەوە و شوێنەوارناسان بە گرنگییەوە لێی دەڕوانن.
ژوورەکە لە بەردە شاخێکی لاکێشەیی بەدرێژایی 11 مەتر و پانیی شەش مەتر هەڵکەنراوە، دەروازەیەک ڕوو لە ڕۆژئاوا بەچێوەی یەک مەتر کراوەتەوە و لە ناوەوەیدا چەند تاقێک و چەند بەردێکی شێوە کورسی هەیە کە پێشبینی دەکرێت بۆ دانیشتن داتاشرا بن و بەرزی بنمیچی ژوورەکە دوو مەتر دەبێت.
بە تەنیشت ژوورەکەوە، چەند گۆڕێکی کۆن هەن و ئەو دانیشتووەی گوندەکە باس لە شوێنەواری خانووی بە بەرد هەڵچنراو دەکات، هاوشێوەی شوورای قەڵای نەوێ کە پێش چەند ساڵێک بەهۆی بارانەوە لەناوچوو.
وەک باسمان کرد ئەوەی دۆزراوەتەوە چلەخانەیەکی میتراییە، وەک ئەوەی لە گوندی هەورامان و چیای (پیر ڕۆسەم) هەیە، بونی شوینێکی وا شوینی گەیشتنی پلەی حەوتەمە لەئاینی میترائیسمدا بە پلەی پیر و ئەو کونەی بۆ چونەژورەوەی ڕوناکی هەیە لە هەورامیدا پێی دەڵێن (کڵاورۆچنێ).
یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی سەردەمی مادەکان دەکەوێتە گوندی (نەوێ) لە بناری چیای سورێن، کە لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە شارەدێی خورماڵ-ی سەر بە پارێزگای #هەڵەبجە#یە، شوێنەوارێکی لە بەرد هەڵکۆڵدراوی دەستی مرۆڤە و جێگایەکی سەرنجڕاکێشە.
شوێنەوارەکە بە شوێنەواری زیندانەکەی زوحاک ناسراوە، کە لە بەردێکی هەڵکۆڵراوی شێوە چوارگۆشەیی دروستکراوە و لەناو بەردەکەدا چەند تاقێک و ڕۆشناییەک دروستکراون.
بەردە هەڵکۆڵراوەکەی گوندی نەوێ، درێژییەکەی دوو مەتر و 35 سانتیمەترە، بەرزییەکەشی یەک مەتر و 75 سانتیمەترە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی گوندەکەوە، کە لە نزیکیدا قەڵایەک بوونی هەیە بە قەڵای زوحاک ناسراوە، بە وتەی خەڵکی ناوچەکە کە لە باو و باپیرانیانەوە بۆیان گێڕدراوەتەوە، ئه و بەردە بە یەکێک لە زیندانەکانی زوحاک ناسراوە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی زانستی و شوێنەواری ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، تەنها ئەوەندە نەبێت کە مێژوونووسان هاوڕان لەسەر ئەوەی مێژووی ئه و بەردە بۆ ساڵی 604 ی پێش زاینی سەردەمی ماددەکان دەگەڕێتەوە.
مەراسیم یان تەوافی کەڕەجاڵ لای ئێزدییەکان
ئەم مەراسیمە ساڵانە لە دووەم چوارشەمەی دوای سەری ساڵی تازەی ئێزدی بەڕیوەدەچێت لە گەندی (سینا) ی سەربە شاریا لە پارێزگای #دهۆک#.
مەراسیمەکە وایە کە پەیڕەوانی ئایینی ئێزدی بە چیای (سینا) دا سەردەکەون لە دووەم چوارشەمەی مانگی نیسانی هەموو ساڵێک، و مەراسیمەکە لە چوارشەماندا بەڕێوەدەچێت، دیارە پیرۆزی چوارشەممە لە ئایینی میتراییدا دیاوە و پشوی هەفتەیە لەو ڕۆژەدا، ئێزدییەکان لەو باوەڕەدان (کەڕەجاڵ) کەسێکی پیرۆزی ئایینەکەیانەو لەو ڕۆژەدا تەوافی دەکەن.
لەو مەراسیمەدا هەندێ ڕێوەڕەسم هەن ئەنجامدەدرێن، لەوانەش کاتێ خەڵک سەردەکەونە سەر کەڕەجاڵ هەرکەسەو لقێکی بچوک گەڵای بەڕو(هەژگ) بەدەستەوە دەگرن و هەندێکیان دەیخەنە بە کەمەر یان لەسەریانی دەدەن، کاتێ ئەم زیارەتکارانە دێنە خوارەوە بەشێکی ڕیگەکە بە پشتاوپشت دێنە خوارەوە کە پێی دەوترێت (ئیشک)، کە دێنە خوارەوە ژنان لەپێشوازیاندان بە بخورەوە.
لەسەر مەزاری کەڕەجاڵ تەواف دەکەن، بەردی مەزارەکە ماچ دەکەن و دواتر پارە دەخەنە مەزارەکەوە، لەسەر دیواری مەزارەکە وێنەی (رەشمار) هەیە وەک یەکێک لە نماد و سیمبولە پیرۆزەکانی ئایینی میترائیسم، دواتر ئەوانەی مرازیان هەیە بەرد دەلکێنن بە دیواری مەزارەکەوە و نیاز دەگرنەوە، پاش ئەوە مەراسیمی زوڕناو دەهۆڵ دەست پێدەکات، پێش هاتنەخوارەوەیان لەوێ سرودی یان کەلامی (بەیتا شێشمس) دەخوێنن کە وەک (کەلامی خۆرەزەردە) ی داودە لە ئاینی یارساندا، لەهەوراماندا شوێنی تایبەت بە خوێندنی ئەم کەلامانە لە ئایینی میترائیسمدا هەبوە، پێیان وتوە (شەمشی)، دواتر بە ڕوناکی یان شەمس ناوی ڕۆشتووە، ئیسەش لە هەورامان (کەلو شەمشی) هەیە شوێنی خوێندنی سرودی ڕۆژ بووە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384410/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کەڕەجاڵی ئێزیدیان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کەڕەجاڵی ئێزیدیان=KTML_ImageCaption_End=
دوای خوێندنی سرودەکە خەڵک دێنە خوارەوەو لە (شاریا) مەراسیمی شایی و هەڵپەڕکێ بە دەهۆڵ و زوڕناوە بەردەوامە تا درەنگانی شەو، کەڕەجاڵ یەکێکە لە 45 تەوافی ئایینی لەناو ئێزدییەکاندا.
لە (کەڕەجاڵ) لە هەوراماندا بەڕێز (رەشید هەورامی) لە کتێبی (هۆرامان بێشکەو لانکەی مێژووی بەرەبەیانی ژیان) لە لاپەڕە 10 تا 13 باسی سەردانێکی خۆی دەکات بۆ کەڕەجاڵ دەڵێت : لە مانگی 10 ی ئەو ساڵەدا چوین بۆ کەڕەجاڵ بەمەبەستی ڕاو، کەگەشتینە کەڕەجاڵ لە ئەشکەوتێک دامەزراین، چەکی من تەنها دەفتەرێک و پێنوسێک بوو، دیواری ئەشکەوتەکە بە چەندین پەیکەر هەڵکۆڵرابوو، ئافرەتێکە شتێکی بەدەستەوەیە خەریکی نەخشە لەسەرەوە بۆ خوارەوە، نەم دەزانی ئەو نەخشانە بخوێنمەوە، تەنها وەکخۆیان وێنەکەیانم دروست کردوە، لەوێنەکەدا ئەو ئافرەتە دانیشتووە منداڵێکی لەباوەشدایە مەمکی دەداتێ، بەرامبەریان ئافرەتێکە لەسەر ئەسپێک و تیروکەوانێکی بەدەستەوەیە، من نەمدەزانی مانای ئەو وێنانە، کەچوینەوە ئەو باسەم بۆ دایکم کرد گوتی بەیانی دەچینە لای کێخا قادر ئەو باش لەو شتانە دەزانێت، بەیانی چوین، کە باسەکەم گێڕایەوە کێخا وتی: ئەم نوسینانە کە ئەو ئافرەتە خەریکیانە یەکەم نوسینە بە پیتی هەورامی لە جیهاندا، پێش ئەمە نووسینی دیکە نەبووە، کاتی خۆی زانایەک لە دێی (پاوە- بنجەو قوڵی) هەبوو دەیگوت ئەو دایکە ناوی (ئاینار) ە و لەسەدەی 14 و 15 ی پێش زایندا بووە لەو ناوچەیەدا.
بەسەرنجدان لەم باسە (ماجد عبدالله الشمس) باسێکی لەوجۆرە دەگێڕێتەوە دەڵێت: بەپێی پاشماوە شوێنەوارییەکەی ئەشکەوتی گوندۆک کە لە دوو کۆمەڵەی هەڵکۆڵراو پێکهاتووە وەکو مێژوو سەردەمەکەی پەیوەستە بە چاخی دەسەڵاتی میتایی(8) کە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی پانزەیەمی پ.ز دەگەڕێتەوە کە ئاهەنگگێڕانیان ئەوانەی تێیدا هاوبەشییانکردووە لەوبۆنەیەدا وەکو بەدیمەنەکانەوە دیارن، ئەوەش بە ڕاوکردنی ئاژەڵەکە و خۆشبوونی ئاووهەوا و هاتنی وەرزی بەهار و ئاگرکردنەوە و ڕێوڕەسمی پیرۆزکردنی جەژنە کە لەنێوان ژن و مێردەکەدا یان (موغ)و ژنە مووغدا یان گەورەی ماڵدا هەستاون بە هەنووکردنی ئەو دوو منداڵەی نێوانیان بە خوێنی ئاژەڵەکە کە لەسەر مێزێک بە ڕووتی وەستاون، وەکو بە تابلۆکانەوە دیارن ئاهەنگگێڕانەکە شێوەیەکی ئایینی لەخۆگرتووە، تێیدا خواوەند (دەموزی- تەمووز) هاوبەشی تێداکردووە کە پیرۆزکردنی بۆنەکەیە و بەوشێوەیە کراوە، ئەمەش نەریتێکی ساڵانەیە و لەوچوارچێوە ئایینییەدا هەستاون بە ئاهەنگگێڕان. (ماجد عبدالله الشمس، الحضارة و الميثولوجيا في العراق القديم بحوث و دراسات الأسطورة، أصل النوروز، البستنة، 2003 دمشق، منشورات دار علاء الدين)
کەواتە ئەم بابەتە پەیوەندی بە سەدەکانی کۆنەوە هەیە و دەبێت زیاتر کاری لەسەربکرێت چونکە دەورانێکی مێژوو داسنییەکان کە ئەمڕۆ ئێزدین و بەبڕوای بەندە لقێکی ئایینی میترائیزمن لە هەوراماندا هەبوون و ئیستەش زۆر شوێن بەو ناوەوە ماون بەهەندێ گۆڕانکارییەوە لەوانەش (قەڵاو هەسونێ، دارسەیران، داسنێ و هتد...)[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,995
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 29-05-2020
קבצים הקשורים: 2
פריטים המקושרים: 4
ביוגרפיה
מקומות
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 28-05-2020 (4 שנה)
ערים: Halabja
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) על 29-05-2020
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) ב- 29-05-2020
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) על: 29-05-2020
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 2,995
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,221
תמונות 105,503
ספרים 19,120
קבצים הקשורים 96,145
Video 1,293
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.844 2!