کۆمیتەی ناوەندی مەلەکەپە لەبارەی هێرشەکانی سەر گۆرستانی شەهیدان بە شێوەیەکی سیستماتیک و لەبارەی هێرشی سەر تەرمەکەی شاری قەیسەری تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، بۆ ئەوەی گۆرستانی شەهیدان بشێوێنن فشاری لەسەر خانەوادەکان دروست دەکەن و ئەشکەنجەی مەعنەوی هەناوڕەشکردن لە گەریلا دەکەن.
مەلەپەکە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا، ڕاکێشانی تەرمی گەریلا بەدوای ئۆتۆمبێڵی سەربازی، شێواندنی جەستەی گەریلاکان، دایکی تایبەت کە چەندین ڕۆژ لە سلۆپی لەناو کۆڵاندا جێهێڵرا، هێرشی سەر گۆڕی دایکی ئایسل توغلوک، لە ڕێگەی پۆستەخانەوە نارندی تەرمی گەریلاکان، هێرشی قەیسەری لەسەر ترمی ئیبراهیم گۆکچەک، دەرکردنی 261 تەرم لە گۆرستانی خەرزانی بەدلیس و شاردنەوەی تەرمەکان لەسەر ڕێگای قیڕی گۆڕستانی کیلیۆس وەبیرهێنایەوە و وتی، شۆرشگێری مەلەکەپە لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکات کە هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانی شەهیدان.
مەلەکەپە ڕایگەیاند دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دەیەوێت #پەکەکە# تەسفیە بکات، لەو چوارچێوەیەدا هێرشی بێئەخلاق، بێڕەگەز دەکاتە سەر گەلی کورد.
مەلەکەپە وتی، ئێمە خاوەنداری لە گۆڕی گەریلاکان، گۆڕی شۆرشگێران بکەین، ئێمە بە بەرخۆدانی گەلی کورد ببین بە یەک و دەنگی خۆمان بەرز بکەینەوە.[1]
#29-05-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,039 times
Write your comment about this item!