ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,056
画像 105,419
書籍 19,104
関連ファイル 95,989
Video 1,285
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
لە ئازادیی سروشتییەوە بۆ ئازادیی مەدەنی
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە ئازادیی سروشتییەوە بۆ ئازادیی مەدەنی

لە ئازادیی سروشتییەوە بۆ ئازادیی مەدەنی
مەریوان وریا قانع
ئەوەی پەیوەندیی نێوان تاکەکەسەکان و هێزە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکدەخات بوون و ئامادەگیی یاسایاکانە، نەک لۆژیکی هێز و دەسەڵات، کە لۆژیکێکە دەشێت بگۆڕێت و لەگەڵ گۆڕانیشیدا کێشە و مەترسیی گەورە و هەمەلایەن بەرپابکات. هاتنی یاسا، وەک ڕۆسۆ دەڵێت، وادەکات مرۆڤ ”ئازادییە سروشتییەکانی بدۆڕێنێت“، بەڵام لە شوێنی ئەواندا ”ئازادییە مەدەنییەکان“ بباتەوە. ئەمەش ئەو فۆرمەیە لە حوکمڕانیی کە حوکڕانی باش لە خراپ و شیاو لە نەشیاو جیادەکاتەوە.
پەیمانی کۆمەڵایەتیی ئەو بناغە سەرەتایییەیە کە فۆرمە جیاوازەکانی حوکمڕانیی لەسەر دروستدەبێت، بە تایبەتی لە دونیای هاوچەرخدا. ئەم پەیمانە دەشێت چەندان فۆرمی جیاواز و ناکۆک بگرێتەخۆی، یەکێکیان پەیمانێک بێت کە لێیەوە دەوڵەتی یاسا و دەستگۆڕکێی دەسەڵات و لەدایکبوونی ئیرادەی سیاسیی جیاواز و هێمنی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی لێ دروستببێت، هەندێکی دیکەشیان دەشێت بنەمایەک بن بۆ سەروەربوونی ئەم یان ئەو سیستەمی دەسەڵاتگەریی. بە بۆچونی من خاڵی هەڵسەنگاندن و جیاکردنەوەی پەیمانە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان لە یەکتری ئامادەگیی ئەم پێنج بەها سەرەکییەن:
- یەکەم، ئامادەگیی بەهای دانانی مرۆڤ وەک بەهای ژمارە یەک و سەرەکیی.
- دووەم، ئامادەگیی بەهای دادپەروەریی.
- سێیەم بەرزڕاگرتنی بەهای یەکسانیی.
- چوارەم ئامادەگیی بەهای ئازادیی.
- پێنجەم، ئامادەگیی بەهای بەرپرسیارێتیی.
بێگومان ئەم بەهایانە تەنها قسەی بەتاڵ و نووسینی سەر کاغەز نین، بەڵکو بەشێکن لە عەقڵانییەتێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی دیاریکراو و بوونێکی یاسایی و دەزگایی پتەو دەگرنەخۆ. ئەو بنەما مێژوویییەی ئەم فۆرمەی لە پەیمانی کۆمەڵایەتیی لەسەر بونیاددەنرێت، ئامادەگیی ڕوانینێکە کە کۆمەڵگا و مرۆڤ وەک دیاردەیەکی ئاڵۆز و پلورال و پڕ جیاوازیی و ناکۆکیی دەبینێت و حوکمڕانیش وەک هەوڵدانێک بۆ ڕێکخستنی ئەو جیاوازییانە، لەپاڵ ئەو بەهایانەدا، وێنادەکات. ڕەنگە گونجاو بێت لێرەدا هێما بۆ ئەو ڕوانینە ئاڵۆز و مۆدێرنەی ماکیاڤێلی (1469-1527) بۆ مرۆڤ بکەین، کە لە پەیوەندیدا بە ئەرکەکانی حوکمڕانییەکی سەرکەوتوەوە نیشانمانئەدات.
$مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی ئاڵۆز:$
لە باسکردنی مرۆڤ و خەڵکدا، ماکیاڤێلی پێیوایە ”یەکێک بەڕەحمە و یەکێک تەماحکار، یەکێک دڵڕەق و توندوتیژە و یەکێک ناسک و بەسەبر، یەکێک ناپاک و ئەویتر بەوەفا، یەکێک نەرم و نیان و یەکێکی تر ترسناک، یەکێک دەم بە پێکەنین و ئەویتر مەغرور، یەکێک بەدڕەوشت و یەکێکی تر خواناس، یەکێک قسەلەڕوو ئەویتر فێڵباز، یەکێک زەحمەت و ئەویتر ئاسان، یەکێک مەترسیدار و ئەویتر بێمەترسیی، یەکێک دیندار و یەکێکی تر گومانکار“. لای ماکیاڤێلی ئەرکی حوکمڕانیی ئەوەیە ئەم ڕاستییانە بزانێت و خۆی ببێتە دادوەر و ناوبژیوانێک لەنێوان ئەم گشتە گەورە و ئاڵۆزەدا. حوکمڕان، دەوڵەت، دەبێت بتوانێت بچێتە سەرەوەی ئەم هەموو جۆرە جیاوازییانەی بوونی مرۆڤەوە و جۆرێک لە ناوەندگیریی لەنێوانیاندا دروستبکات، واتە حوکمڕان نابێت ببێت بە تەرەف لە شەڕ و ململانێی نێوان ئەو گشتە ئاڵۆزەدا و پاڵنەداتە ئەمیان دژ بەویتریان. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش ئەوە بەس نییە حوکمڕان خاوەنی زانیاریی بێت و کۆمەڵگا و مرۆڤە جیاوازەکانی ناوی بناسێت، بەڵکو لەمە گرنگتر پێویستە لەوە تێبگات خودی حوکمڕان و دەوڵەت لە چ پێگەیەکی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و دەزگایی گرنگدایە و لە کوێی کۆمەڵگادا وەستاوە. تەنها لەو دۆخی تێگەیشتنەدا دەشێت حوکمڕانییەک هەبێت کە عەقڵانیی و کارامە بێت. خۆ ئەگەر ئەو ڕاستییەشمان زانی کە مرۆڤ زۆر لەوە ئاڵۆزترە تەنها بۆ پێناسێک لە پێناسەکان کورتبکرێتەوە، کە مرۆڤ لەناو خۆیدا تەنها هەڵگری یەک ئیرادە نییە بەتەنها، بەڵکو هەڵگری زیاد لە ئیرادەیەکە کە دەشێت هەندێکیان بەویتریان ناکۆک بێت، ئەودەم باشتر دەردەکەوێت خەڵک و کۆمەڵگا چ بوونەوەرێکی ئاڵۆزن و پێویستیان بە چ توانا و شارەزایییەکی گەورە هەیە بۆ ئەوەی بکرێت وەک گشتێکی ئاڵۆزە ڕێک و ئاراستە بکرێن.
$قازانجی گشتیی:$
بەڵام چی وادەکات ئەم گشتە گەورەیە بەیەکەوە و لەناو یەک چوارچێوەدا بەهێمنیی و بەبێ کێشەی گەورە کۆبکرێنەوە؟ بە بۆچوونی من ئەو پرنسیپەی کە ئەم ئەگەرە دەڕەخسێنێت: جیاکردنەوەی ”قازانجی تایبەتیی“ە لە ”قازانجی گشتیی“. ئەم جیاکردنەوەیە ئەو بنەما سەرەکییەیە کە دەشێت یارمەتیدەری دروستکردنی ئەو چوارچێوە سەرەکیی و گشتییە بێت.” قازانجی گشتیی“ ئەو ڕووبەرە هاوبەش و پێکەوەیییە کە سەرجەمی قازانجە شەخسییەکان لە ناویدا کۆدەبنەوە و دەچنە ناو پەیوەندییەکی یاسایی و دەزگایی تایبەتەوە، کە ڕێگە لە لەدایکبوونی بەرفروانی ڕق و بوغزی کۆمەڵایەتیی دەگرێت و ناهێڵێت بگاتە پلەی تەقینەوە. لە ڕاستیدا تەنها دوای دابینکردنی ”قازانجی گشتیی“ دەکرێت قازانجە تایبەتییەکان ڕەوایەتیی و شەرعیەتیی بوون و بەردەوامییان هەبێت. ئەوەی ڕێگەئەدات ”قازانجی تایبەتیی“ بە شێوەیەکی ڕەوا پیادەبکرێت، دەستەبەرکردنی ”قازانجی گشتیی“ە وەک چوارچێوەی کۆبوونەوەی هەمووان بەیەکەوە. لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا قازانجی تایبەت ئەو ڕووبەرەیە کە خەڵک لە یەکتری دادەبڕێت و دابەشیان دەکات، ئەم دابەشبوون و دابڕانە تەنها لەناو دابینکردنی قازانجی گشتیدا دەکرێت چوارچێوەیەک بۆ پێکەوەبوونیان بدۆزرێتەوە و بپارێزرێن و بەتاڵبکرێنەوە لە مەترسییە کوشندە و سەرەکییەکانی، گۆڕانی کەسەکان بۆ ناحەز و نەیاری یەکتریی.
$لە غەریزەوە بۆ عەقڵ:$
لە کتێبی ”دەربارەی سروشتی مرۆڤ“دا تۆماس هۆبز (1588-1679) دوو قۆناغی سایکۆلۆژیی و مێژوویی لە ڕوانین بۆ مرۆڤدا لە یەکتری جیادەکاتەوە. یەکەمیان ئەو قۆناغەیە کە تیایدا مرۆڤ وەک ئاژەڵێک هەڵسوکەوت دەکات و پاڵنەری سەرەکیی هەڵسوکەوت و جوڵەکانی ”غەریزەی خۆپاراستنە“، بە مانای ڕێگەگرتن لەوەی بکوژرێت و لەناوببرێت لە لایەن ئەوانیترەوە کە لە خۆی بەهێزتر یان زۆرزانترن. قۆناغی دووەمیان قۆناغی تێپەڕاندنی غەریزە و قۆناغی ”لەدایکبوونی عەقڵ“ە کە تیایدا مرۆڤ دەرک بەوە دەکات پێویستە لەگەڵ ئەوانیتردا ڕێکبکەوێت بۆ ئەوەی ژیانێکی هاوبەشی هێمن و بێتوندوتیژیی و مانادار دروستبکات. ئەم قۆناغە لای هۆبز قۆناغی لەدایکبوونی ”ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتیی“ و لەدایکبوونی دەوڵەتە. لەدایکبوونی شتێک بە مانای سیاسەتی مۆدێرن لەم گواستنەوەیە لە ”غەریزەی مانەوە“ و بۆ ”عەقڵانیەتی ڕێککەوتن” و ”پێکەوەبوون“، لەدایکدەبێت.
$ڕۆڵی یاسا:$
ئەوەی لە سەرجەمی ئەم گۆڕانکارییانەدا ئامادە و سەروەرە یاسایە. یاسایە وەک هێزێکی ئەبستراکت لە سەروی خواست و ویست و حەزی تاکەکەسەکانەوەیە، بە خواست و حەز و ویستی حوکمڕانان خۆشیانەوە. یاسایە وادەکات بتوانرێت پەیوەندیی نێوان ئەو هەموو جیاوازییانەی لە کۆمەڵگادا ئامادەیە، ڕێکبخرێن و کۆمەڵگاش بۆ مانەوە و گەشەکردنی خۆی گوێڕایەڵیان بێت. یاسا وەک شتێک لە سەروی حوکمڕانان خۆیان ماڵ و منداڵ و خێزان و بنەماڵەکانیشیانەوە. لەم دۆخەدا ئەوەی پەیوەندیی نێوان تاکەکەسەکان و هێزە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکدەخات بوون و ئامادەگیی ئەو یاسایانەیە، نەک لۆژیکی هێز و دەسەڵات، کە لۆژیکێکە دەشێت بگۆڕێت و لەگەڵ گۆڕانیشیدا کێشە و مەترسیی گەورە و هەمەلایەن بەرپابکات. هاتنی یاسا، وەک ڕۆسۆ (1712-1778) دەڵێت، وادەکات مرۆڤ ”ئازادییە سروشتییەکانی بدۆڕێنێت“، بەڵام لە شوێنی ئەواندا ”ئازادییە مەدەنییەکان“ بباتەوە. ئەمەش ئەو فۆرمەیە لە حوکمڕانیی کە حوکڕانی باش لە خراپ و شیاو لە نەشیاو جیادەکاتەوە.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは1,832表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری سپی میدیا - 26-05-2020
リンクされたアイテム: 2
グループ: 記事
Publication date: 21-05-2020 (4 年)
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: 政策的
プロヴァンス: 南クルディスタン
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 26-05-2020上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( بەناز جۆڵا ) på 26-05-2020
最近の( بەناز جۆڵا )によって更新この商品: 26-05-2020
URL
このアイテムは1,832表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,056
画像 105,419
書籍 19,104
関連ファイル 95,989
Video 1,285
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:1 秒(秒) !