لە پاریسەوە بۆ تەیراوە، ناونیشانی کتێبێکی وێنەیی و چیرۆکی وێنەگرێکی شۆڕشی ئەیلوولە.
کتێبی (لە پاریسەوە بۆ تەیراوە) کە لەلایەن ڕۆژنامەڤان #ئاسۆ حاجی# ئامادەکراوەو تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕۆژی 21-05-2020 لە هەولێر چاپ و بڵاویکردووەتەوە، باسی وێنەکانی (محەممەد فەرەح) دەکەن، کە فۆتۆگرافەرێکی کوردی نیشتەجێی گەڕەکی تەیراوەی هەولێر بووە و چووەتە ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕش و لە ساڵانی 1964 – 1966 وێنەی سەرۆکی شۆڕشی کوردستان مەلا مستەفا بارزانی و پێشمەرگە و بووردوومانەکانی دەوڵەتی عێراق و خەڵکی ئاسایی گرتووە. ئەو فۆتۆگرافەرە --هەولێرییە، بەشێک لە وێنەکانی ئەوکات دەداتە (جان ماری پرادیە)ی نووسەری کتێبی (کورد، شۆڕشی بێدەنگ)، کە لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول دا بۆ ئامادەکردنی دکتۆرانامەکەی لەبارەی شۆڕشی کوردستان (شۆڕشی ئەیلوول) هاتبووە باشووری کوردستان.
ئاسۆحاجی دوای 9 ساڵ گەڕان بەدوای خاوەنی ئەو وێنانە کە جان ماری پرادییە پێیدابوو، کوڕێکی فۆتۆگرافەر محەممەد فەرەح لە هەولێر دەدۆزێتەوەو چیرۆکی ژیانی ئەم فۆتۆگرافەرە کوردەی لە بەشێکی کتێبەکەدا خستووەتەڕوو.[1]
Kitabı okuyun: لە پاریسەوە بۆ تەیراوە
Toplam indirme:
581 kez
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,053 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!