$گەریلا دڵپاک$ #ورمێ# ساڵی 2015 لە ورمێ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە. کاتێک باسی گەریلا دەکات دەڵێت 'گەریلا ناوێکی تری ڕەنجە'. بەهۆی توڕەیی لە دژی سیستم، لە تەمەنی 18 ساڵیدا بڕیاریدا بەشداری ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئازادی ببێت. گەریلا دڵپاک باسی کاریگەریی خراپی سیستم لەسەر خۆی دەکات و دەڵێت 'ئەو سیستمەی کە ئێمە لە ناویدا گەورە بووین، ئێمەی لە کولتور و ڕۆشنبیری و زمانمان دوور خستبووە. ئێمە لە ڕاستیی خۆمان و لە گەڕان بە دوای خۆماندا دوور دەخستەوە. ڕژێمی ئێران ماڵ بە ماڵ، بنەماڵە بە بنەماڵە، گوند بە گوند هەوڵ دەدات لە ڕێگەی پەروەردەوە کاریگەریی لەسەر گەل دروست بکات. بۆ ئەوەی ژنان و گەنجان لە کولتور و ڕۆشنبیریی دایکانیان دوور بخەنەوە، هەرچییەکیان لە دەست بێت ئەنجامی دەدەن. بۆیە منیش ئەو سیستمەمم ڕەتکردەوە.
گەریلا دڵپاک سەرنجی خستەسەر تایبەتمەندیی گشتیی فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، کە هەموو کەسێک لە ئامێز دەگرێت و وتی بۆ هەموو گەلان ئەو دەرفەتە ڕەخسێنراوە، کە لە دەوری فەلسەفەی ڕێبەرایەتی کۆببنەوە. لێرەدایە کە بەراستی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ئەو گەلانە لە دەوری یەکتر بە شێوەیەکی بێ هاوتا بەدیهاتووە، چونکە هەموو کەس دەتوانێت خۆی لە ناو ئەو ڕێکخستنەدا ببینێتەوە. دەتوانێت بە ناسنامەی خۆی و کەسایەتیی خۆییەوە بژیت. کاریگەری و هێز و توانای لەمجۆرەی بزووتنەوەی ڕێبەرایەتی لەسەر ئەم بابەتە هەیە.
گەریلا دڵپاک سەرنجی خستەسەر کاریگەریی گەریلا لەسەر بڕیاری بۆ بەشداربوون و لەبارەی ژیانەوەی گەریلاوە وتی هێشتا من لە ماڵەوە بووم، قسەکردن، هەڵوێست، ڕێکردن و ڕۆیشتن و چەکی گەریلا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەرم دروستکردبوو. ئەوان بە پەروەردەی ڕێبەر ئاپۆدا تێپەڕیوون و بوونی خۆیان بە گەل دابووە قبوڵکردن. دڵسۆزیی گەریلا، هەڵوێستە دروستەکانیان، پاکوخاوێنییان، هاوڕێیەتییان و فیداکارییان کاریگەریی لەسەر من دروستکردبوو. بۆ نمونە لە بەرەکانی شەڕدا بۆ ئەوەی هاوڕێیانی خۆیان بپارێزن خۆیان دەدەن بەر گوللە بۆ یەکتر. من دەمخواست ببمە هاوڕێی ئەوانە. من دەمخواست بچمە سەر چیاکان. ئێستا گەیشتمە ڕاستیی خۆم.
گەریلا دڵپاک باسی ئەوەیکرد، لایەنگری و خۆشەویستیی مرۆڤەکان بۆچییە و داوای لە گەنجان کرد ڕژێمی ئێران بە شێوەیەکی تایبەت گوشار لە گەنجان دەکات. هەوڵ دەدات ژیانێکی دوور لە بەها و پێوەرە مرۆڤایەتییەکان بەسەریاندا بسەپێنێت. دەیەوێت بە فریودان و هەڵخەڵەتاندن گەنجان بخاتە ئەو ڕێگا چەوتە بێ بەهایە، بۆیە پێویستە و دەبێت گەنجان ئەو ژیانە قبوڵ نەکەن. هێرشی ئاراستەکراو و بەرنامە بۆ دانراو لە دژی گەنجانی ڕۆژهەڵات هەیە، لەبەر ئەوەش با گەنجان ڕوو لە چیاکان ئازادەکان بکەن. لێرە کەش و مرۆڤایەتیبوونێک ئافرێنراوە، کە یارمەتیدەر و پاڵپشتی گەنجان دەبێت بۆ ئەوەی خۆیان بناسن. بۆیە زۆر گرنگە گەنجان هۆشیار بن و بە یارییە قێزەون و چەپەڵەکان فریونەخۆن و خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و ڕوو لە چیا ئازادەکان بکەن.
$من ئێستا بە ڕاستیی خۆم گەیشتووم'$
گەریلا دڵپاک سەرنجی خستەسەر کاریگەریی گەریلا لەسەر بڕیاری بۆ بەشداربوون و لەبارەی ژیانەوەی گەریلاوە وتی هێشتا من لە ماڵەوە بووم، قسەکردن، هەڵوێست، ڕێکردن و ڕۆیشتن و چەکی گەریلا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەرم دروستکردبوو. ئەوان بە پەروەردەی ڕێبەر ئاپۆدا تێپەڕیوون و بوونی خۆیان بە گەل دابووە قبوڵکردن. دڵسۆزیی گەریلا، هەڵوێستە دروستەکانیان، پاکوخاوێنییان، هاوڕێیەتییان و فیداکارییان کاریگەریی لەسەر من دروستکردبوو. بۆ نمونە لە بەرەکانی شەڕدا بۆ ئەوەی هاوڕێیانی خۆیان بپارێزن خۆیان دەدەن بەر گوللە بۆ یەکتر. من دەمخواست ببمە هاوڕێی ئەوانە. من دەمخواست بچمە سەر چیاکان. ئێستا گەیشتمە ڕاستیی خۆم.
گەریلا دڵپاک باسی ئەوەیکرد، لایەنگری و خۆشەویستیی مرۆڤەکان بۆچییە و داوای لە گەنجان کرد ڕژێمی ئێران بە شێوەیەکی تایبەت گوشار لە گەنجان دەکات. هەوڵ دەدات ژیانێکی دوور لە بەها و پێوەرە مرۆڤایەتییەکان بەسەریاندا بسەپێنێت. دەیەوێت بە فریودان و هەڵخەڵەتاندن گەنجان بخاتە ئەو ڕێگا چەوتە بێ بەهایە، بۆیە پێویستە و دەبێت گەنجان ئەو ژیانە قبوڵ نەکەن. هێرشی ئاراستەکراو و بەرنامە بۆ دانراو لە دژی گەنجانی ڕۆژهەڵات هەیە، لەبەر ئەوەش با گەنجان ڕوو لە چیاکان ئازادەکان بکەن. لێرە کەش و مرۆڤایەتیبوونێک ئافرێنراوە، کە یارمەتیدەر و پاڵپشتی گەنجان دەبێت بۆ ئەوەی خۆیان بناسن. بۆیە زۆر گرنگە گەنجان هۆشیار بن و بە یارییە قێزەون و چەپەڵەکان فریونەخۆن و خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و ڕوو لە چیا ئازادەکان بکەن.[1]