چیرۆکی گەریلا دڵپاک ورمێ
گەریلا دڵپاک ورمێورمێ ساڵی 2015 لە ورمێ بەشداری ریزەکانی گەریلا بووە. کاتێک باسی گەریلا دەکات دەڵێت 'گەریلا ناوێکی تری رەنجە'. بەهۆی توڕەیی لە دژی سیستم، لە تەمەنی 18 ساڵیدا بڕیاریدا بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادی ببێت. گەریلا دڵپاک باسی کاریگەریی خراپی سیستم لەسەر خۆی دەکات و دەڵێت 'ئەو سیستمەی کە ئێمە لە ناویدا گەورە بووین، ئێمەی لە کولتور و رۆشنبیری و زمانمان دوور خستبووە. ئێمە لە راستیی خۆمان و لە گەڕان بە دوای خۆماندا دوور دەخستەوە. رژێمی ئێران ماڵ بە ماڵ، بنەماڵە بە بنەماڵە، گوند بە گوند هەوڵ دەدات لە رێگەی پەروەردەوە کاریگەریی لەسەر گەل دروست بکات. بۆ ئەوەی ژنان و گەنجان لە کولتور و رۆشنبیریی دایکانیان دوور بخەنەوە، هەرچییەکیان لە دەست بێت ئەنجامی دەدەن. بۆیە منیش ئەو سیستمەمم رەتکردەوە.
گەریلا دڵپاک سەرنجی خستەسەر تایبەتمەندیی گشتیی فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، کە هەموو کەسێک لە ئامێز دەگرێت و وتی بۆ هەموو گەلان ئەو دەرفەتە رەخسێنراوە، کە لە دەوری فەلسەفەی رێبەرایەتی کۆببنەوە. لێرەدایە کە بەراستی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی ئەو گەلانە لە دەوری یەکتر بە شێوەیەکی بێ هاوتا بەدیهاتووە، چونکە هەموو کەس دەتوانێت خۆی لە ناو ئەو رێکخستنەدا ببینێتەوە. دەتوانێت بە ناسنامەی خۆی و کەسایەتیی خۆییەوە بژیت. کاریگەری و هێز و توانای لەمجۆرەی بزووتنەوەی رێبەرایەتی لەسەر ئەم بابەتە هەیە.
گەریلا دڵپاک سەرنجی خستەسەر کاریگەریی گەریلا لەسەر بڕیاری بۆ بەشداربوون و لەبارەی ژیانەوەی گەریلاوە وتی هێشتا من لە ماڵەوە بووم، قسەکردن، هەڵوێست، رێکردن و رۆیشتن و چەکی گەریلا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەرم دروستکردبوو. ئەوان بە پەروەردەی رێبەر ئاپۆدا تێپەڕیوون و بوونی خۆیان بە گەل دابووە قبوڵکردن. دڵسۆزیی گەریلا، هەڵوێستە دروستەکانیان، پاکوخاوێنییان، هاوڕێیەتییان و فیداکارییان کاریگەریی لەسەر من دروستکردبوو. بۆ نمونە لە بەرەکانی شەڕدا بۆ ئەوەی هاوڕێیانی خۆیان بپارێزن خۆیان دەدەن بەر گوللە بۆ یەکتر. من دەمخواست ببمە هاوڕێی ئەوانە. من دەمخواست بچمە سەر چیاکان. ئێستا گەیشتمە راستیی خۆم.
گەریلا دڵپاک باسی ئەوەیکرد، لایەنگری و خۆشەویستیی مرۆڤەکان بۆچییە و داوای لە گەنجان کرد رژێمی ئێران بە شێوەیەکی تایبەت گوشار لە گەنجان دەکات. هەوڵ دەدات ژیانێکی دوور لە بەها و پێوەرە مرۆڤایەتییەکان بەسەریاندا بسەپێنێت. دەیەوێت بە فریودان و هەڵخەڵەتاندن گەنجان بخاتە ئەو رێگا چەوتە بێ بەهایە، بۆیە پێویستە و دەبێت گەنجان ئەو ژیانە قبوڵ نەکەن. هێرشی ئاراستەکراو و بەرنامە بۆ دانراو لە دژی گەنجانی رۆژهەڵات هەیە، لەبەر ئەوەش با گەنجان روو لە چیاکان ئازادەکان بکەن. لێرە کەش و مرۆڤایەتیبوونێک ئافرێنراوە، کە یارمەتیدەر و پاڵپشتی گەنجان دەبێت بۆ ئەوەی خۆیان بناسن. بۆیە زۆر گرنگە گەنجان هۆشیار بن و بە یارییە قێزەون و چەپەڵەکان فریونەخۆن و خۆیان بە رێکخستن بکەن و روو لە چیا ئازادەکان بکەن.
من ئێستا بە راستیی خۆم گەیشتووم'

[1] ⚠️ Denna post har skrivits in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!