图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,211
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەنجامنامەی سێیەمین کۆنگرەی کەژار
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجامنامەی سێیەمین کۆنگرەی کەژار

ئەنجامنامەی سێیەمین کۆنگرەی کەژار
بە ڕێکخستن کردنی ژنانی ڕۆژهەڵات، نەتەوەی دیموکراتیک ئاوا دەکەین
بە بەشداری ئەندامانی کۆنگرە، پێکهاتوو لە نوێنەرانی سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان _ کژار، ڕۆژی 2ی مانگی ئاوریل (14ی خاکەلێوە) سێهەمین کۆنگرەمان دەستی بەکارەکانی کردو لە ڕۆژی 4ی ئاوریل (16ی خاکەلێوە)، ساڵرۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلان _ ڕێبەر ئاپۆ، بە سەرکەوتووانە کۆتایی بە کارو ئەرکەکانی هات. کۆنگرەکەمان بە جۆش و خرۆشێکی مەزن و بەرپرسیاریەتی جیدییەوە دەست بەکار بوو و لە میانەی کاری کۆنگرەدا گەلێک ڕۆژەڤ بە بەرفراوانی کەوتنە بەر باس و گفتگۆ. کۆنگرەکەمان کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی لە قۆناغێک دا گرت کە هەم لە ئاستی نێونەتەوەیی و هەم لە ئاستی ناوچەکەش دا ململانێ و تێکۆشانێکی بەرفراوان و هەروەها گۆڕانکاری خێرا لە ئارادایە. کۆنگرەکەمان بەو بڕیارانە، کە لەم قۆناغە هەستیارەدا گرتوویەتی لە کەسایەتی ژنی کورددا هێڵی پێشکەوتنی هەموو ژنانی ناوچەکەی دەستنیشان کرد.
کۆنگرەی سێهەمی ئێمە سەرەتا، کۆمەڵێک ڕوانگەو بابەتی ڕۆشنگەری لە سەر تێزەکانی ڕێبەر ئاپۆ، کە لە سەد ساڵی دوایی دا وەک ڕێنیشاندەرو چارەسەر دەرکەوتوون، شرۆڤەو تاوتوێ کرد. لە ئەنجام دا ئەو تێگەیشتنە دروست بوو کە پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو مێژوودا، ئاستێکی هەرە بەرز، قووڵ و بەرفراوان و بە سیستم کراوە کە مرۆڤایەتی پێیگەیشتووە. گەیاندن و ناساندنی فەلسەفەی ژیان، هێڵی سیاسی و ئیدیۆلۆژی، کەرامەت و ئەخلاقی پێناسەکراو لەو مانیفێستەی کە وەک مانیفێستۆی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ناسراوە، بۆ نێو هەموو بزوتنەوەکەمان، ژنان و گەلی ئێمە و ڕای گشتیی سۆسیالیست و دیموکراتیک، وەک ئەرکێکی ئەساسی دیاری کراوە.
کۆنگرەکەمان ئەو پێشکەوتنە سیاسی و تێکۆشانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە پێگەی هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دا بوونی هەیە، لە زۆر لایەن و سۆنگەوە خستە بەر شرۆڤەو لێکۆڵینەوە. ئەوە خرا بەر باس کە بە دەستپێکردنی شەڕی جیهانی سێهەم، لە گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا هاوپەیمانییە سیاسییەکان دیاری کران و هێزە هێژموون خوازەکان لە ڕێگەی ئەم شەڕەدا، و بە پێی بەرژەوەندییەکانیان، سەر لە نوێ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزاین دەکەنەوەو ئەم پرسەش نەک تەنیا لە سەر ئەم ناوچە بەڵکوو کاریگەریی گەورە لە سەر هەموو جیهان دروست دەکات. کۆنگرەکەمان جەختی لە سەر ئەوە کرد کە بە تێکچوونی سیستم، سەردەمی گۆڕان و گۆڕانکاری دەستی پێکردوەو ئەم تیگەیشتنەش بە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کرۆنا لە هەموو جیهان دا، گەیشتە ئاستێکی گشتی و نێونەتەوەیی. هێزە هێژموون خوازەکان بە بەرپاکردنی شەڕی جیهانی سێهەم کە لە ئاکام دا، ڕۆژانە هەزاران کوژراوو بریندارو کۆچبەری بەدوای خۆیدا هێنا ڕازی نەبوون و تەنانەت پەتای کرۆناشیان، کە وەک بەرهەمی کاپیتالیزم دەرکەوتووە، خستە خزمەتی بەرژەوەندییەکانیان. بۆ بەرفراوانترکردنی ئیمپراتۆری ترس و تۆقاندنی خۆیان، ئاراستەی پەتای کرۆنایان گۆڕی بۆ ئاستی هێرشێکی بیۆلۆژیک. قڕکردن و پاکتاوکردنیان پەرە پێداو بە پێشخستنی شەڕو تۆقاندنی زیاتر لە هەوڵ دان کە بەمشێوە مرۆڤایەتی بە تەواوی بخەنە بن دەسەڵاتداری و حکوومەتی خۆیان و کۆمەڵگا لە ئاست پێشخستنی سیستمی خۆیان بێدەنگ و بێ کاریگەر بکەن و دەیانهەوێ کۆمەڵگایەک دروست بکەن کە تەنیا بیر لە گیان و زیندوومانەوەی خۆی بکات. لە کۆنگرەدا دڵنیایی درا کە هێزی سیستمی مۆدیرنیتەی کاپیتالیست توانای چارەسەرکردنی ئەو کێشەو قەیرانانەی نیە کە لە ڕۆژی ئەمڕۆدا بەرۆکی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی گرتووە. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ کە سیستم بەرەو تێکچوون و هەڵوەشاندنەوە دەچێ و ناچارە بکەوێتەوە سەر هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک. ئەم دۆخە چەندە درێژە بکێشێ و سیستمی کاپیتالیست چ ڕێبازو پیلانێک پێش بخا، لە ئەنجامی ئەو تێکۆشانەی کە هەیە، ئەو سیستمە نێونەتەوەییە کە ئاشتی و دێموکراسی هاوچەرخی بە بنەما گرتووە پێک دێت. لە سەر ئەم ئەساسەو بۆ ئەوەی لەم قۆناغەدا خوێن ڕشتن و خەسارەکان بۆ ئاستێکی هەرە نزم دابەزێ، کۆنگرەکەمان بە پێویست زانی کە لە پێش دا ژنان و گەنجان و دواتر هەموو گەل و هێزە دیموکراتیکەکان بکەونە مەیدانی تێکۆشان و خۆیان زیاتر لە پێش، بە ڕێکخستن بکەن و تێبکۆشن.
لە کۆنگرەکەمان دا، مژاری تێکۆشان دژ بە داگیرکاریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە شێوەیەکی بەربڵاو باس و گفتگۆی لەسەر کرا. هەروەها، بەرفراوانبوونی هێرشی شێونیزمی ڕژیمی داگیرکاری ئێران لە دژی خواستی دیموکراتیکی گەلان و بەتایبەتی ژنان، و هەروەها سیاسیەتی ڕژیمی تورکیاش لە سەر گەلی کورد کە ئاستی کۆمەڵکوژی تێپەڕکردوەو گەیشتووەتە قڕکردن، شرۆڤەو خوێندنەوەیان بۆ کرا. کۆنگرەکەمان هۆکارە مێژوویی و هەنووکەییەکان کە ڕێگایان بۆ ئەم دۆخە ئاوەڵا کردووە دەستنیشان کردو بە شێوەیەکی تێروتەسەل هەڵسەنگاندنی بۆ کردن و دیاری کرد کە مامەڵەی دروست و چارەسەری پێویست بە چ شێویەک دەبێ. بە گوێرەی ئەم تێگەیشتنە دەستنیشانی کرد کە هەر چەشنە مامەڵەیەکی مەزهەب گەرا، ڕەگەزپەرست، زانست گەراو نەتەوەپەرستی، ڕەوتی چارەسەری بەرەو ئاقارێکی بێ چارەیی و توندوتیژی دەگۆڕێ. هەر بۆیە کۆنگرەی سێهەمینی ئێمە ڕادەگەیەنێ بە گوێرەی قۆناغەکە تەنیا شارستانیەتی دیموکراتیکە کە دەتوانێ ببێتە پێگەی شۆڕشی زێهنی و ڕۆشنبیری و بە پێشخستنی هێڵی یەکیەتی و گۆڕانکاریی دیموکراتیک، کێشە و قەیرانەکان بەرەو چارەسەریی بچێ. لە سەر ئەم ئەساسە کۆنگرەکەمان بانگهێشتی هەموو هێزە نێونەتەوەیی و هەرێمییەکان دەکا بە ئاگاییەوە بۆ چارەسەری، دێموکراسی و یەکسانی بە گوێرەی مافەکانی مرۆڤ تێکۆشان بکەن.
کۆنگرەکەمان ئەو ئەرک و ڕاسپاردانەی کە لە کۆنگرەی دووهەم دیاری کرابوون و لە نێوان ئەم دوو کۆنگرەیەدا پێک هاتبوون و کەوتبوونە بواری جێبەجێکردن، هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی بۆ کردن. بە پێی ڕاپۆرتی پێشکەشکراو لە لایەن کوردیناسیۆنەوە، کارو تێکۆشانی ئەو سێ ساڵە لە ئاستێکی بەرفراوان دا خرانە بەر باس. لە ئەساس دا تێکۆشانی ساڵی 2014 بە ئاوابوونی سیستمی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان _کژار دەستی پێکرد. کۆنگرەکەمان بەم پێیەو دوای کۆنگرەی دووهەمین کارو چالاکی و ئەو گۆڕانکاری و ئاستەنگانەی کە دەرکەوتبوون و هەروەها ئەو کەموکووڕییانەی کە لە ئەنجامی خەباتی ئەو ماوەدا هاتبوونە ئاراوە هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی وردی بۆ کردن. بەو پێیەی کە تێگەیشتن لە ڕوانگەی ژیانی ئازاد و نەتەوەی دیموکراتیک لە بواری ئیدیۆلۆژی و تیۆری دا هاتوەتە ئاراوەو قۆناغی ئافراندن لە پێشمان دایەو بۆ ئەمەش پێویستە کادرەکان لە بواری فکری و زێهنی خۆیان پێش بخەن و لە بواری ڕێکخستنبوون دا هەنگاوی جیدی بنێن. بە پێی ئەو تێگەیشتنە کە هاتە ئارا دروشمی بە ڕێکخستن کردنی ژنانی ڕۆژهەڵات، نەتەوەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین وەک دروشمی کۆنگرە دیاری کرا.
کۆنگرەکەمان، بۆ ئەو ژنانەیە کە ئەوینداری ئازادین و بە واتای سەرەتایەکی نوێ دێتە ئەژمار بۆ ئازادی و بەرخۆدانی و هاوپەیمانی نوێ. بزووتنەوەکەمان تەنیا بزووتنەوەی ڕزگاریی ژنان نیە بەڵکوو هاوکات بزووتنەوەی ڕزگارکردنی کۆمەڵگایە. بۆ ئەوەی ئێمە کۆمەڵگا بە بەهاکانی ئازادی، یەکسانی، ئێکۆلۆژیک، دێموکراسی، جوانناسی (ئەتیک – ئەستاتیک) و سەر لە نوێ بونیاد بنێین، تێکۆشان و خەبات دەکەین. بۆ ئەم مەبەستە تەڤگەری ژنانی ئازادی کورد کژار، لە پێناو بونیادنانی ژیانێکی ئازاد بە شێوەیەکی بێ وچان و بە بڕیاردارییەوە تێکۆشان دەکاو بە خۆباوەڕییەوە پێشەنگایەتی و میلیتانی ژنان دەگرێتە ئەستۆ و هەڵوێستی خۆی لە کۆنگرەدا دووپات دەکات.
کۆنگرە بڕوای وایە بە پێشەنگایەتی ژنان کە تێکۆشانی ئازادی بەرەوپێش دەبەن مرۆڤایەتی، لەو قاڵب و ساختارە دووگم و کۆیلایەتییەی ژیان کە مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی پێشی خستووە، ڕزگاری دەبێ. هەروەها کۆنگرە بەڵێنی خۆی بۆ ئەو ژنانەی کە خوازیاری ئازادین دووپات دەکاتەوە کە بۆ ئاواکردنی ژیانێکی ئازاد تێکۆشان بکات. هەر بەم پێیە بانگهێشتی هەموو گەل و ژنانی ناو ئێران دەکەین کە بە دروشمی ڕێکخستن بکە، یەکگرتووبە، تێبکۆشە و ئازاد ببە سەر لە نوێ یەکیەتی ژنان ئاوا بکەین.
کۆنگرەکەمان لە بواری سیاسی و پراکتیک داو لە هەموو ئاستەکان بۆ پێشخستنی تێکۆشانمان بڕیاری گرنگ و بەجێی گرتووە. کۆنگرەکەمان بەو ڕوانگە کە کژار لە کەموکووڕی، هەڵە و لاوازییەکان بەدوور بگرێت و لایەنە بەهێز و جوانەکان پێش بخاو گەشەیان پێ بدا، تێکۆشانی کردووە. لە کۆتایی دا کۆنگرەکەمان دەستەی بەڕیوەبەری خۆی هەڵبژاردو بەمشێوەو بۆ ئەوەی کە سیستمی خۆی بگەیەنێتە دواڕۆژو ئەنجام، بە شێوەیەکی باوەڕمند لە تێکۆشان دایەو بەڵێنی خۆی بۆ ئەم مەبەستە دووپات دەکاتەوە.
بژی ڕێبەر ئاپۆ
بژی کۆمەڵگای دیموکراتیک، ئێکۆلۆژیک و ئازادی ژن
بژی ڕێکخستن بوونی ژنانی ئازادو دیمکراتیک
بژی خوشک و برایەتی گەلان و یەکیەتی ئازادو دیموکراتیک
25ی گوڵانی 2020
کوردیناسیۆنی کژار
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,307
HashTag
来源
相关文件: 3
挂钩项目: 2
Publication date: 25-05-2020 (4 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( بەناز جۆڵا 25-05-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on25-05-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):25-05-2020
URL
此产品已被浏览2,307
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.149 KB 25-05-2020 بەناز جۆڵاب.ج.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,211
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!