پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 515,995
Kuvat 105,145
Kirjat 19,081
Liittyvät tiedostot 95,580
Video 1,260
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
لێدوانی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان سەبارەت بە وتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لێدوانی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان سەبارەت بە وتاری سەرۆکی حکومەتی ه...

لێدوانی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان سەبارەت بە وتاری سەرۆکی حکومەتی ه...
لە 22ی ئایاردا بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ژێر تایتڵی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان وتارێکی ڕاستەوخۆی لە ڕێگای ڕاگەیاندنەوە ئاڕاستەی گەلی کوردستان کرد، و تیایدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک بابەت کرد کە جێگای سەرنج و تێبینییە بە لای حزبمانەوە.
هەڵبەتە سەبارەت بە ڕەوش و کارەکانی حکومەتی هەرێم ئەمە دووەمین جارە لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆدا، سەرۆکی حکومەت ڕاستەوخۆ باس لەم بابەتە بکات، جاری یەکەمیان دووای تێپەڕبوونی سەد ڕۆژ بوو لە سەر تەمەنی کابینەی نۆ و ئەم جارەشیان دووای تێپەربوونی نزیکەی دە مانگە لە سەر تەمەنی ئەم کابینە ئیئتلافییەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان.
سەرنج و تێبینییەکانمان وەک حزبێکی چەپی ئۆپۆزیسۆن لەسەر ئاخافتنی سەرۆکی حکومەت بەم شێوەیەی خوارەیەوە:
1 ناساندنی قەیرانی ئێستای هەرێمی کوردستان بە قەیرانی دارایی دوور کەوتنەوەیە لە دەستنیشانکردنی شوناسی ڕاستەقینەی ئەم قەیرانە سەرانسەرییە کە قەیرانی ئابورییە وەک سیمای ڕاستەقینەی قەیرانی کوردستان، نەک دارایی.
سەرۆکی حکومەت هۆکاری سەرەکی قەیرانی دارایی بۆ دابەزینی نرخی نەوت و پەتای کۆرۆنا و ئیلتزامنەکردنی حکومەتی فدڕال، گەڕاندەوە، لە کاتێکدا سروشتی ئەم قەیرانە ئابورییە و هۆکارەکەی جگە لەو خاڵانە، بە پلەی یەکەم بۆ سیاسەتی ئابوری حکومەت دەگەرێتەوە کە پشتی بە میکانیزمەکانی ئابوری بازاڕی سەرمایەداری بەربەڕەڵا و وابەست، و مەرجەکانی سەندوقی دراوی نێودەوڵەتی و گرتنەبەری سیاسەتەکانی نیولیبرالیزم دەبەستێت.
هەرچەندە حکومەتی هەرێم لەم ماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەدا وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت نۆ موچەی داوە، بەڵام پێدانی موچە مانای چارەسەرکردنی قەیران نییە، و پێشتریش کابینەی هەشت بە هەمان شێوەیە شوناسی قەیرانی دارایی بە ڕەوشەکە بەخشی، و ویستی لە ڕێگای پاشەکەوتی ئیجباری و کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران کێشەکان چارەسەر بکات، و لە ئاکامدا قەرزەکان زیادی کرد و گەیشتە 27 ملیار دۆلار بێ ئەوەی سەرۆکی حکومەت وردەکاری ئەو قەرزانە لە بەردەم پەرلەمان و جەماوەری کوردستان ڕوونبکاتەوە، و کار گەیشتۆتە ئەوەی کە کابینەی نۆش تەنانەت ناتوانێ پسولەیەک بە فەرمانبەران بدات کە تیایدا دان بە پاشەکەوتی موچەکە بنێت و تەنانەت خانەنشینان لە ئایاری 2020، موچەی خانەنشینی نیسانی 2019 وەردەگرن.
2 حزبی شیوعی کوردستان پێشتر و ئێستا ئاماژەی بەوە کردوە کە هەرێمی کوردستان دووچاری قەیرانێکی گشتگیر و سەرانسەری بۆتەوە، و سیاسەتی ئابوریی پیادەکراوە زەقترین بەشی ڕێباز و سیاسەتی حکومەتە و بنەمای ئەو قەیرانەیە، جگە لە هۆکارەکانی دیکەی قەیران کە پەیوەندییان بە مۆدێلی حوکمڕانییەوە هەیە، وەک نەبوونی بنەماکانی حوکمڕانی باش و نەبوونی کاری دامەزراوەیی و مانەوەی دیاردەکانی دوو ئیدارەیی و زاڵبوونی عەقلیەتی بەرتەسکی حزبایەتی، و نەبوونی شەفافیەتە بە تایبەتی لە بواری نەوت و گاز، و پێشتریش لە تێبینییەکانی حزبمان دووای تێپەربوونی سەد ڕۆژ لە سەر پێکهاتنی حکومەت، ئاماژەمان بەوە کرد، کە دەبوایە دانانی سندوقی داهاتە نەوتییەکانە یەکەمین کاری حکومەت، و یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی پرۆسەی چاکسازی بوایە.
سەرۆکی حکومەت لە وتارەکەیدا باسی کرد کە بەشێکی کەمی داهاتی نەوت بۆگەنجینەی حکومەت دەچێت و بەشی زۆری بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەگەرێتەوە، و ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ هەڵە لە بوونی ڕێگای گرێبەستەکانی بەشداری کە حکومەتی هەرێم لە 2007 وە پەیڕەوی کردوە و تا ئەمڕۆ پێداچونەوەی تیایدا نەکردوە، و تا ئێستا کۆمپانیایەکی کوردستانی حکومی بۆ وەبەرهێنانی نەوتی درووست نەکردوە.
3 سەرۆکی حکومەت لە وتارەکەیدا باس لە هەمەجۆری سەرچاوەکانی داهات دەکات، و پێشتریش لە وتاری سەد ڕۆژ بەسەر کابینەی نۆ باسی لە کارکردنی حکومەت بۆ زیادکردنی ئەو داهاتە بە ڕێژەی 50% تا کۆتایی 2019 کرد، بەڵام ئەو کاتە ئاماژە بۆ سەرچاوەکانی ئەو زیادکردنە نەکرد کە بەشێکی زۆری زیادکردنی باج و ڕسومات بوو لەسەر ئەو خزمەتگوزارییانەی کە حکومەت پێشکەشی دەکات و ئەمەش دیسانەوە قورسایی لەسەر گوزەرانی خەڵکانی کەم دەرامەت درووست کرد، و ناکرێ ئەمرۆش مامەڵەکردن لە گەڵ لێکەوتەکانی قەیرانەکان بکەوێتە ئەستۆی خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان، بە تایبەتی ڕێژەی بێکاری و هەژاری لە زیادبووندایە، و لاوان کە سامانێکی نیشتمانییە بە ناچاری بەرەو هەندەران دەڕۆن.
4 هەرچەندە پێشتر حکومەت باسی لە بایەخدان بە کشتوکاڵ وەک سەرچاوەیەکی زیادکردنی داهات کرد، بەڵام ئەم هەنگاوە پێویستی بە دەستنیشانکردنی سروشتی ئابوری کوردستان بوو کە بە بۆچونی حزبمان ئابورییەکی بەرخۆرە(ریعییە)، و پشت بە تەنها یەک سەرچاوە دەبەستێت کە نەوتە و لەوەش زیاتر دەبێ بوتری کە تا ئێستا کوردستان چاوەڕێی بڕی بودجە لە عێراقەوە دەکات لە کاتێکدا دەبوایە هەروەکو پێشتر حزبمان باسی کردوە حکومەتی هەرێم کار بۆ چەمکی ئیکتیفای زاتی بکردایە کە بنەمایەکە بۆ سەربەخۆیی ئابوری کە لە خزمەتی دابینکردنی گەشەپێدانی کوردستان و ژیانی پڕکەرامەت بۆ خەڵکی زەحمەتکێش بێت. دەبوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم نۆ مانگەدا لێکۆلینەوەی لە تێکرای ئەو بابەتانە بکردایە کە باس لە دزەپێکردنی ملیارەها دولار بۆ بانکەکانی دەرەوە دەکەن بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بێت، و کاری بۆ ڕێکخستنەوەی خاڵە سنورییەکان بکردایە و گرنگی بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران بدایە بە تایبەتی لە بواری دانەوێڵە کە چەندین ساڵە دوواکەوتووە، و کاری بۆ قەرەبووکردنەوەی جوتیارانی زیان لێکەوتوو بە هۆی ڕووداوە سروشتییەکانەوە یان ڕووداوە سەربازییەکانی ناوچە سنورییەکان، و کەمکردنەوەی سوودوەرگرتنی بانک لە قەرزە کشتوکاڵییەکان، و درووستکردنی سایلۆ و بازاڕ و کۆگای نوێ بۆ هەڵگرتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بکردایە و سیاسەتێکی نوێی بۆ پاراستنی بەرەهەمی خۆماڵی هەبوایە.
5 جگە لە هەنگاونان بۆ سیاسەتێکی چاکسازی ڕاستەقینە کە بە پێی بۆچونی حزبمان کاری چەندین ساڵەی دەوێت، و لە سەرجەم پرۆژەکانی حزبمان بۆ کابینەکانی پێشتر ئاماژەمان پێ کردوە، سەرلەنوێ جەخت لەسەر چاکسازی بواری سیاسی و ئابوری و بنیاتنانی حوکمرانی باش (حکومە ڕشیدە)، و ڕێکخستنی کاری دامەزراوەکان بە پێی دەستور، و ئەنجامدانی یەکسانی جەندەری، دەکەینەوە. دەبێ هەنگاوەکان بۆ دانانی دەستور هەرێمی کوردستان، و دانانی سیاسەتی ئابوری لە سەر بنەمای گەشەپێدانی مرۆیی بەردەوام دوور لە مەرجەکانی بانکی نێودەوڵەتی، بێت. پێویستە هەنگاوەکان بۆ چاکسازی و کرانەوە بواری کاری حکومەت و لێژنەکانی چاودێری دارایی و داواکاری گشتی بگرێتەوە، و سنوور بۆ قۆرخکاری کۆمپانیای حزبی بۆ بازاڕ و بواری وەبەرهێنان دابنرێت، و یاسای وەبەرهێنان هەموار بکرێتەوە، و کار بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی ڕاژە، و بوونی یەک دامەزراوەی هێزی پێشمەرگە و ئاسایشی کوردستان، بکرێت.
6 یەکەمین هەنگاوی پێویست بۆ دەستپێکردنی کاروانی چاکسازی و گوڕانکاریکردنی لە سەرجەم سیاسەتەکانی حکومەت، بە دەستەبەرکردنی سەقامگیری سیاسی دەستپێدەکات، کە بە داخەوە ئەو لایەنانەی دەسەڵاتیان پێکهێناوە لە ڕوانگەی پەرژەوەندی بەرتەسکی حزبایەتی خەریکی جەمسەرگەرین، و لە ئاکامی پەرتەوازەبوونیان ڕەوشێکی ئێجگار بارگرژی و نالەباریان بۆ خەڵکی کوردستان درووست کردوە، و ڕاستە کە پاشخانی ئەم بارگرژییە بۆ سیاسەتەکانی سەرجەم کابینەکانی پێشتر و ئەو لایەنە سەرەکییانەی پێکیان هێناوە، دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەو سیاسەتانە تا ئێستا لە سایەی کابینەی نۆدا بەردەوامە.
حزبمان لەو قەناعەتەدایە کە پاراستنی پرسی نیشتمانی کوردستانی و مافە چینایەتییەکان خەڵکی چەوساوە و دابینکردنی ژیانی پڕ کەرامەت بۆ خەڵک بە زەوتکردنی ئازادییەکان و ماوەنەدان بە مانگرتن و خۆپیشاندان و هەڕەشەکردن ئەنجام نادرێت، و بەرگریکردن لە قەیران بە پەیڕەوکردنی یەک سیاسەتی نیشتمانی کوردستانی، و دانانی بەرنامە و نەخشەی گەشەپێدانی پەسەندکراو لەلایەن خەڵکەوە دێتە دی، و ئەمەش پێویستی بە بەستنی کۆنفرانسێکی ئابوری کوردستانییە کە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و کەسانی پسپۆر تیایدا بەشدار بن، و سیاسەتی ئابوری نوێ تیایدا دابرێژرێت، و پشت بەو کەس و پسپۆرە لۆکاڵی و بیانییانە نەبسترێت کە پێشتر و ئێستاش سیاسەتی ئابوری بۆ حکومەت دادەرێژن، و پێشەکی پانگەشەی سەرمایەداری وابەست دەکەن کە لە خزمەتی بۆرژوای مشەخۆران و بیروکراتە. سیاسەتی ئابوری نوێ و هەنگاوی چاکسازی ڕاستەقینە تەنها ڕێگای پاراستنی ورەی خەڵکی کوردستان و گیانی موقاوەمەتە،
و خەڵکی کوردستان مافی خۆیانە کە بزانن کێ بەرپرسە بەرامبەر ئەو سیاسەتە چەوتانە، بەتایبەتی تا ئێستا هیچ لایەنێکی دەسەڵات داوای لێبوردنی لە جەماوەر نەکردوە، و بۆیە هەردەم گەلی کوردستان مافی خۆیەتی شێوازی گونجاو بۆ سزای دەسەڵاتداران بگرێتە بەر.
مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان
#23-05-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,028 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-05-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 24-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-05-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,028 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 515,995
Kuvat 105,145
Kirjat 19,081
Liittyvät tiedostot 95,580
Video 1,260
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.328 toinen!