بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترين پيرۆزبايی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەين.ئومێدەوارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی و ئۆقرەیی بۆ سەرجەم کوردستانيان و ئاسەوارەکانی نەخۆشی و ناخۆشی و قەیرانەکان بەرۆکمان بەردات.
مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، مانگی لێبووردەیی و پاکبوونەوەی ڕۆح و دەروونی مرۆڤەکانە، خۆشییەکانی لە ناو سرووتەکانی جەژندا پیرۆز دەکرێن، هیواخوازم لەم جەژنەدا خەڵکی کوردستان ئامێزی تەبایی و برایەتی بۆ یەکتر بکەنەوە، و لایەنە سیاسیەکانیش ناکۆکیەکانیان وەلابنێن، و سەرەتایەکی نوێی بونیادنراو لەسەر متمان؛بۆ یەکڕیزی نیشتمانی دەستپێبکەن، بۆ ئەوەی سەقامگیری یەکجارەکی باڵ بەسەر کوردستاندا بکێشێت.
دووبارە جەژنتان پيرۆز بێت و، خواي گەورە ڕۆژوو و تاعەت و نزاکانتان قبووڵ بکات، هەميشە لە ئارامی و سەرفرازیدا بژین.
د. ڕێواس فایق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
#23-05-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,769
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!