یادداشتەکانی ژنە گەریلا سورخوێن جوانا مونزو (#ئوزگیور کایا#)، کە ساڵی 1993 بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو و 11-04-2006 لە بەستای بۆتان شەهید بوو، کرا بە کتێب.
یادداشتە ڕۆژانەییەکانی شەهید سورخوێن جوانا مونزور کرا بە کتێب. ئەو کتێبە بەسەرهاتەکانی ژیانی ژنە گەریلا ئوزگور کایایە. یادداشتەکان لە ساڵێ 1995ەوە دەستپێدەکات تاوەکو کاتی شەهیدبوونی لە ساڵی 2006 دا.
کتێبەکە لەلایەن ڕۆژنامەی نەوای ژنەوە کۆکراوەتەوە و لەلایەن چاپ و بڵاوکراوەتی مەیمان لە مانگی ئاداردا بە ناونیشانی ئەو مێژووەی کۆتایی نییە، ئەو گەشتەی کۆتایی نییە' چاپکراوە. کتێبەکە وەک شاهیدحاڵێکی ڕاستەوخۆی تێکۆشانی ژنانی گەریلا دەچێتە بەردەست خوێنەران.
پێشەکیی کتێبەکە لەلایەن #سۆزدار ئاڤێستا#وە نووسراوە، کە ماوەیەک لەگەڵ شەهید سورخوێن جوانا مونزور پێکەوە لە تێکۆشاندا بوون.
گەریلا مونزور یادداشتەکانی ناو نابوو دۆستی ڕازەکانم و هەر جۆرە ئەگەرێکی لەناوچوون و ونبوونی بە مردنی خۆی دەزانی و لەبارەی یادداشتەکانییەوە وتبوی ئەگەر شایانی منە با بکرێت بە کتێب، بە جوانی و بە ڕوونی.
خوێنەران لە هەموو دێڕەکانی ئەو کتێبەدا قورسییەکانی ژیانی گەریلایی دەبینن، بە تایبەت سیاسەتەکان و پێشهاتەکانی ئەو سەردەمەی مونزور لە بۆتان بووە.
لە یادداشتەکانی سورخوێن جوانان مونزور زۆر بە ڕوونی و جوانی هەموو هەستەکانی گەریلا لەسەر مرۆڤ، ئێش و ئازارەکان، توڕەیی، بیرکردن، دڵخۆشی و بڕوای گەریلا خراوەتەڕوو. مرۆڤ لە ڕوویەکی ترەوە ئەوە دەبینێت، کە چۆن گەریلا منداڵ دەمێننەوە و لەلایەکی ترەوە دەبنە زانا و دەروێش.
تۆمارکردنی ژیانی گەریلا
خوێنەران لەو کتێبەدا ئەوەیان بۆ ڕوون دەبێتەوە، کە گەریلا لە دژی ئۆپراسیۆنە قڕکەر و پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ساڵانی 1995 – 1999دا چۆن بەرخودان و بەرەنگارییان کردووە.
هەروەها خوێنەران لەو کتێبەدا هەنگاوەکانی گەشەسەندنی تێکۆشان و هەبوونی ژنانی کورد دەبینین.
لە یادداشتەکانی سورخوێن جوانان مونزور زۆر بە ڕوونی و جوانی هەموو هەستەکانی گەریلا لەسەر مرۆڤ، ئێش و ئازارەکان، توڕەیی، بیرکردن، دڵخۆشی و بڕوای گەریلا خراوەتەڕوو. مرۆڤ لە ڕوویەکی ترەوە ئەوە دەبینێت، کە چۆن گەریلا منداڵ دەمێننەوە و لەلایەکی ترەوە دەبنە زانا و دەروێش.[1]