بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: پەڕتووکنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,240 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
📝 تەڤگەری ئازادی: هیواداین ئەم جەژنە ببێتە جەژنی یەکێتی نەتەوەیی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ Kurmancî - Kurdîy Bakûr | 👁️‍🗨️
✍️

تەڤگەری ئازادی: هیواداین ئەم جەژنە ببێتە جەژنی یەکێتی نەتەوەیی


تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە، پەیامیکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە جەژنی لێبوردەیی و یەکتر قبوڵکردن و یەکڕیزی و ببێتە جەژنی یەکێتی نەتەوەیی کورد و چارەسەرکردنی تەواوی کێشەو قەیرانەکان، داواشی لە هەموو لایەنەکان کردووە، بەدەنگ پەیامەکەی ڕێبەر ئۆجالانەوە بچن.
ئەمڕۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەبۆنەی هاتننەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا، پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد و هیوای خواست کە ئەم جەژنە ببێتە مایەیی ئاشتی و یەکڕیزی لە پێناو تێپەڕاندنی ئەو کێشەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی گەل بووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە: بەداخەوە ئەم جەژنە جیاوازترە لە جەژنەکانی دیکە بەهۆی بوونی پەتای کۆرۆنا و ئاڵۆزی سیاسی و قەیرانی دارایی کە لە ئێستادا بەرۆکی جیهانی گرتووەتەوە، عێراق و باشوری کوردستانیش ڕووبەڕووی کێشەی قوڵی سیاسی و ئابووری بووەتەوە، بە ڕادەیەک کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بژێوی ژیانی تاکی کومەڵگە داناوە ئەمەش وایکردووە خەڵکی وەک پێویست نەتوانن جەژن بکەن.
هەروەها هاتووە: بەداخەوە هۆکاری سەرەکی ئەم قەیرانانە نەبوونی بەرنامەو پلانی پێش وەختەی حکومەت بوو، بەمەش ئەرک و بژێوی کۆمەڵگەی قورستر و گرانتر کرد، نەبوونی بژێوی و کار و زەحمەتی ژیان و نەدانی مووچە بە مووچە خۆران بووە هۆی ئەوەی کە دەنگی ناڕازی لەنێوان چینی مووچەخۆران و کاسابکاران و تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەرز ببێتەوە و داوای مافە ڕەواکانیان بکەن، بەڵام بەداخەوە لەبری پێدانی مافەکانیان و گوێگرتن لە داوا ڕەواکانیان، حکومەت دەستیکرد بە گرتن و زیندانیکردنی دەنگە ناڕازییەکان، بە تایبەت لە هەرێمی بادینان دا.
لە بەردەوامیدا هاتووە: تەڤگەری ئازادیی وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن هەمیشە لە مەیدانی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و داوای ڕەوای خەڵکدا لە ڕیزی پێشەوەدا بووە، باجی ئەو هەڵوێستانەشی داوە کە زۆر ناڕەوایانە دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆیی و پێوانێکی ئەخلاقی و یاسایی زیاتر لە ساڵێکە هەڤاڵی ئێمە و ئەندامی ئەنجوومەنی هەرێمی هەولێرهەولێر (ئیدریس سەلیم) لە زیندانەکانی هەولێردا زیندانی کراوە، تاوانی ئەو تەنها داکۆکیکردن بووە لە دەنگی ڕەوای خەڵک.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە ئاماژەدا بە بەردەوامیی قەیرانەکان دراوە و هاتووە: لەگەڵ هەموو ئەم قەیرانانەدا لە بری ئەوەی حکومەت بەرنامەو پلان دابنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، هەوڵدەدات کێشەو قەیران بە کێشەو قەیرانێکی دیکە پەردەپۆش بکات، لەلایەک هێز بۆ زینی وەرتێ دەنێرێت، لە لایەکی دیکە کێشە بۆ پەڕلەمان دروست دەکات و پارێزبەندی لە پەڕلەمانتار دەسەندرێتەوە.
ئەوەش هاتووە: وەک تەڤگەری ئازادی هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە جەژنی لێبوردەیی و یەکتر قبوڵکردن و یەکڕیزی و ببێتە جەژنی یەکێتی نەتەوەیی کورد و چارەسەرکرنی تەواوی کێشە و قەیرانەکان، لەهەمانکاتدا داوا دەکەین لە تەواوی لایەنەکان بۆ ڕێگری کردن لە پیلانەکانی دووژمنان کە دەسکەوتەکانی گەلەکەمانی خستوەتە ژێر مەترسییەوە بەدەنگ پەیامەکەی ڕێبەر ئۆجالانەوە بچن کە لەماوەی ڕابردوودا ئاماژەی پێکردبوو.[1]
22-05-202022-05-2020
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ Kurmancî - Kurdîy Bakûr) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ Kurmancî - Kurdîy Bakûr) hatiye nvîsandin, klîk li aykona bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 22-05-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ Kurmancî - Kurdîy Bakûr
📅 رۆژی دەرچوون: 22-05-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: May 22 2020 1:37PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 22 2020 1:40PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 22 2020 1:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 11 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

تەڤگەری ئازادی: هیواداین ئەم جەژنە ببێتە جەژنی یەکێتی نەتەوەیی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-05-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574