راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (87)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (11149) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (677) هاووڵاتی لە (30) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (283) لە
هەولێرهەولێر، (105) لە
سلێمانیسلێمانی، (289) لە
دهۆکدهۆک. (10472) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی، کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە (24) کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتی (32) هاووڵاتی بوو.
2- پشکنین
لەماوەی (24) کاتژمێری رابردوودا؛ (1309) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (795) هەولێر، (296) سلێمانی، (218) دهۆک. ئەنجام (10) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (5) پۆزەتیڤ: پیاوێکێ تەمەن (85) ساڵ و (2) کوڕی گەنج تەمەنیان (16)، (12) ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن (19) ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن (13) هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوەیسن لە شاری هەولێر.
پارێزگای سلێمانی (5) پۆزەتیڤ: (3) ئافرەت تەمەنیان (69)، (46)، (38) ساڵ و پیاوێکی تەمەن (44) ساڵ و کوڕێکی گەنجی (18) ساڵ، سێ لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان هەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (64591) پشکنین بووە).
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (452) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (385) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (62) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
21-05-202021-05-2020