پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,215
Kuvat 105,530
Kirjat 19,123
Liittyvät tiedostot 96,177
Video 1,299
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
ڕۆژانە 700 تۆن تەماتە لە هەرێمی کوردستان بەکاردەبرێت
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆژانە 700 تۆن تەماتە لە هەرێمی کوردستان بەکاردەبرێت

ڕۆژانە 700 تۆن تەماتە لە هەرێمی کوردستان بەکاردەبرێت
سەرۆکی کۆمەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی لە هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەگەر #وەزارەتی کشتوکاڵ# لەکاتی دابەزینی پلەکانی گەرما سووتەمەنی بۆ جووتیاران دابین بکات و بە دانانی ڕەسمی گومرگی یان قەدەخەی هاوردە، پارێزگاری لە بەرهەمەکانیان بکات، جووتیاران دەتوانن لە چوار وەرزی ساڵدا تەماتە بەرهەمبهێنن و هەرێمی کوردستان چیدی پێویستی بە تەماتەی هاوردە نەبێت.
بەپێی ئەو داتایانەی لە گومرگی سەوزە و میوەی پارێزگاکان، تاوەکو کۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ (2020)، ڕۆژانە زیاتر لە 700 تۆن تەماتە لە هەرێمی کوردستان بەکاربراوە، سەرجەم ئەو بەرهەمەش لە ئێران و تورکیا و خوارووی عێراق هاوردەکراوە. نرخی تۆنێک تەماتەش بەگوێرەی کواڵێتی و خواست و خستنەڕوو لەنێوان 400 تاوەکو 750 هەزار دیناربووە، هەندێکجاریش زیاتر بەرزبووەتەوە، بۆیە ئەگەر تێکرای نرخ بە 550 هەزار دینار وەربگرین، دەردەکەوێت ڕۆژانە 385 ملیۆن دینار لە داهاتی کوردستان تەنیا بۆ هاوردنی تەماتە دەچێتە دەرەوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە نزیکەی 180 تاوەکو 190 هەزار تۆن تەماتەیە. توانای بەرهەمهێنانی کێڵگەکانی ناوخۆ، نزیکەی لە 40% بۆ 44% ئەم بڕەیە، بۆیە بازرگانان زیاتر لە 100 هەزار تۆن تەماتە لە تورکیا ئێران و عێراق هاوردە دەکەن.
پێداویستی ساڵانەی باشووری کوردستان بۆ بەرهەمی تاماتە   

بەپێی ئامارەکان لە پێنج ساڵی ڕابردوودا (2015-2020) لەهەرێمی کوردستان نزیکەی 898 هەزار و 788 تۆن تەماتە بەکاربراوە، لەم بڕەش 519 هەزار و 229 تۆنی هاوردە بووە.
هەر بەپێی داتاکان ساڵی ڕابردوو (2019) لە هەرێمی کوردستان زۆرترین تەماتە بەکاربراوە، کە 191 هەزار و 545 تۆن بووە، لەم بڕەش 108 هەزار و 99 تۆنی هاوردە بووە، کە دەکاتە 56% بڕی تەماتەی بەکاربراو.
تەماتە یەکێک لەو بەرهەمانەیە کە کەشوهەوا کاریگەری زۆری لەسەر بەرهەمەکەی هەیە، بۆیە بەرهەمی کێڵگەکانی کوردستان لە ساڵێکەوە بۆ ساڵکی دیکە دەگۆڕێت. لە داتاکانی پێنج ساڵی ڕابردوودا (2015-2020) دەردەکەوێت کەمترین بڕی بەرهەم لە ساڵی 2015 بووە کە 60 هەزار و 772 تۆن بووە. زۆرترین بڕی بەرهەمیش لە ساڵی 2016دا بووە، کە 86 هەزار و 205 تۆن بووە. زۆرترین تەماتەی هاوردەکراویش لە ساڵی 2015 بووە، کە 122 هەزار و 232 تۆن بووە. کەمترین بڕی تەماتەی هاوردەکراویش لەساڵی 2017 بووە، کە 87 هەزار و 88 تۆن بووە.
بەپێی توێژینەوە کشتوکاڵییەکان خاکی هەرێمی کوردستان زۆر گونجاوە بۆ چاندنی تەماتە، بەڵام بەرهەمهێنانی تەماتە پێویستی بە کەشێکی تایبەت هەیە، بۆیە جووتیاران لەکوردستان تەنیا لەنێوان مانگی حوزەیران تاوەکو تشرینی یەکەم دەتوانن تەماتە بەشێوەی کراوە بەرهەمبهێنن، بۆیە بۆ ئەوەی چوار وەرزە بەرهەمی تەماتە هەبێت، دەبێت شێوازی داخراو پەیڕەو بکرێت.
دکتۆر هەورامان محەممەد، سەرۆکی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی دەڵێت: چاندنی تەماتە لەژێر خانووی پلاستیکی زۆر سەرکەوتووە و بەرهەمیشی زۆرە. دەتواندرێت لە هەر چوار وەرزەکەدا بچێندرێت، بەڵام تەماتە هەتا پێدەگات 90 تاوەکو 120 ڕۆژ کاتی دەوێت. لەم ماوەیەش پێویستی بە پەینی زۆر و کەشێکی تایبەت و دەرمانی قڕکەر هەیە، بۆیە تێچووی زۆرە، هەر لەبەر ئەوەش ژمارەیەکی کەمی جووتیاران لەژێر خانووەکانیان تەماتە دەچێنن.
دکتۆر هەورامان دەڵێت ئەگەر وەزارەتی کشتوکاڵ لەکاتی دابەزینی پلەکانی گەرما تەنیا گازوایل بۆ گەرمکردنەوەی خانووەکان دابین بکات و بەدانانی ڕەسمی گومرگی یان قەدەخەی هاوردەش پارێزگاری لە بەرهەمی جووتیاران بکات، لەژێر خانووە پلاستکییەکان دەتوانن چوار وەرزی ساڵ تەماتە بەرهەم بهێنن و هەرێمی کوردستان پێویستی بە تەماتەی هاوردە نەبێت.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە گومرگی سەوزە و میوەی پارێزگاکان، ڕۆژانە زیاتر لە 700 تۆن تەماتە لە هەرێمی کوردستان بەکاردەبرێت (#هەولێر# 250 تۆن، #سلێمانی# 275 تۆن، #دهۆک# 150 تۆن، #هەڵەبجە# و #گەرمیان#یش 25 تۆن) کە سەرجەمی لە تورکیا و ئێران و باشووری عێراق هاوردە دەکرێت.
ئەندازیار سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گومرگی سەوزە و میوەی سلێمانی دەڵێت: هێشتا لە هەرێمی کوردستان بەرهەم ناوخۆ پێنەگەیشتووە، بۆیە سەرجەم ئەو تەماتەیەی لە گومرگەکان هەیە، هاوردەیە.
بە گوتەی ئەندازیار سامان ئیسماعیل ئێستا ڕۆژانە تەنیا لە پارێزگای سلێمانی نزیکەی 250 تاوەکو 275 تۆن تەماتە دەخورێت، بۆیە بازرگانان بەپێی خواستی بازاڕ تەماتە لە ئێران و تورکیا و خوارووی عێراق هاوردە دەکەن.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەکۆتایی ساڵی ڕابردوو (2019)، 23 هەزار و 388 خانووی پلاستیکی لەهەرێمی کوردستان هەبوون (2877 خانوو لە هەولێر، 16764 خانوو لە سلێمانی، 2612 خانوو لە دهۆک، 742 خانوو لە گەرمیان و 393 خانووش لە هەڵەبجە)، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی کۆمەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی تەنیا لە پارێزگای سلێمانی 23 هەزار خانووی پلاستیکی هەن و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش ژمارەکە گەیشتووەتە سەرووی 29 هەزار خانوو.
دکتۆر هەورامان محەممەد، دەڵێت: بەپێی بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە ئەمساڵ نزیکەی 20%ی خانووە پلاستیکییەکان کراون بەتەماتە، جووتیارانیش بەشێوەی کراوە ڕووبەرێکی زۆری تەماتەیان چاندووە، بۆیە ئەمساڵ لە وەرزی پێگەیشتن تەماتە ئەوەندە زۆر دەبێت ئەگەر هەناردەی شارەکانی عێراق نەکرێت جووتیاران تووشی زیانێکی گەورە دەبن.
دکتۆر هەورامان محەممەد، گوتی: لەگەڵ وەبەرهێنێکی ناوخۆ ڕێکەوتبووین، کە بۆ هەر خانوویێک 300 دۆلار بدەینە جووتیاران و لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان بۆیان بە بازاڕ بکەین و دواتر پارەکە هەڵبگرینەوە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەمانتوانی پلانەکە جێبەجێ بکەین.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە هەشت هەزار خانووی پلاستیکی لەناوچەی بازیان هەن. بارام جووتیارێکی پێشکەوتووی ئەم ناوچەیە 300 خانووی پلاستیکی هەیە ساڵانە لە بەشێک لە خانووەکانی تەماتە دەچێنێت، ساڵی ڕابردوو لە 55 خانوودا تەماتەی چاندبوو، بەڵام ئەمساڵ تەنیا لە 35 خانوودا چاندوویەتی.
بارام کەمال دەڵێت: وەرزی چاندنی تەماتە لە بازیان لە سەرەتای مانگی ئادار دەستپێدەکات و لە15ی حوزەیران پێدەگات. هەر خانووێک بەگوێرەی خزمەت 5 تاوەکو 7 تۆن بەرهەم دەدات، بەشێوەیەکی گشتی تێچووی بەرهەمهێنانی هەر کیلۆیەک تەماتە نزیکەی 400 دینارە، ئەگەر وەزارەتی کشتوکاڵ لەکاتی پێگەیشتن هاوردنی تەماتە قەدەخە بکات یان باجێکی باش بخاتە سەری و تەماتەکە بۆ عێراق هەناردە بکرێت، قازانج دەکەین، بەپێچەوانەوە زەرەر دەکەین.
گرفتی سەرەکی جووتیارانی کوردستان لەوەدایە بەهۆی زۆری تێچووەوە بێرنەر بۆ گەرمکردنی خانووەکانیان بەکارناهێنن هەموویان لە یەککاتدا تەماتە دەچێنن، بۆیە لەکاتی پێگەیشتن خستنەڕوو زۆر زیاتر دەبێت لە خواست، ئەگەر ڕۆژێک تەماتە هەناردەی شارەکانی عێراق نەکرێت، نرخەکەی زۆر دادەبەزێت.
ئەندازیار سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گومرگی سەوزە و میوەی سلێمانی، دەڵێت: لە وەرزی پێگەیشتن ڕۆژانە 500 تاوەکو 600 تۆن تەماتە دەگاتە گومرگی سلێمانی، بۆیە ئەگەر ڕۆژێک بەهەر هۆکارێک بازرگانانی عەرەب نەیەن، نرخی تەماتە ئەوەندە دادەبەزێت، هەندێکجار کرێی ڕنین و گواستنەوەش ناکات.
ئەندازیار سامان ئیسماعیل، کە سەرپەرشتی بەشێک لە خانووە پلاستیکییەکان دەکات دەڵێت لە ئەنجامی بەدواداچوون بۆی دەرکەوتووە ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە خانووە پلاستیکییەکان تەماتەیان تێدا چێندراوە، لە ناوچەی پێنجوین و #شارەزوور#یش جووتیاران بەشێوەی کراوە ڕووبەرێکی زۆر تەماتەیان چاندووە، بۆیە دەڵێت: پێویستە لەسەر وەزارەتی کشتوکاڵ جگە لە زیادکردنی ڕەسمی گومرگی سەر تەماتە، هەوڵبدات ڕێگای شارەکانی عێراق بۆ هەناردەی بەرهەمەکان کراوە بێت بە پێچەوانەوە ئەمساڵ بەهۆی زۆری بەرهەم، نرخ زۆر دادەبەزێت.
بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ، لە 10ی حوزەیران تاوەکو 15 تشرینی یەکەم، 350 دینار ڕەسمی گومرگی دەخستە سەر بەرهەمی هاوردە، بەڵام زۆرجار بەشێوەی نافەرمی لەگەڵ بەرهەمی دیکە یان لەرێگەی خاڵە سنوورییەکانی عێراق بە قاچاخ تەماتە دەگەیشتە کوردستان، بۆیە ساڵی ڕابردوو بڕیاری قەدەخەی هاوردەی دا، ئەمساڵ بڕیاریداوە لە جیاتی قەدەخەکردنی هاوردە، ڕەسمی گومرگی زیاد بکات.
حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دەڵێت :بۆ پاراستنی بەرهەمی جووتیاران ئەمساڵ لە جیاتی قەدەخەی هاوردەی تەماتە، کە زۆر جار بە نافەرمی دەهات، ئەمساڵ بڕیارمانداوە ڕەسمی گومرگی سەر بەرهەمی تەماتە لە 350 دیناوە بکەینە 600 دینار بۆ هەر کیلۆیەک، لەگەڵ #وەزارەتی ناوخۆ#ش گفتوگۆمان کردووە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەم، سنوورەکانمان بۆ هەناردەی بەرهەم لەگەڵ عێراق کراوە بن، بەو ئامانجەی نرخ دانەبەزێت و جووتیاران زەرەر نەکەن.[1]
#21-05-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,624 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 21-05-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-05-2020 (4 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 21-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-05-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,624 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.150 KB 21-05-2020 بەناز جۆڵاب.ج.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,215
Kuvat 105,530
Kirjat 19,123
Liittyvät tiedostot 96,177
Video 1,299
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.39 toinen!