ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەم بارەیەوە لێدوانێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
13ی گوڵان هێزەکانمان لە دەوروبەری شارۆچکەی چاغلایانی ئەرزینجان لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لە جۆری ترانسیت چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبیلە سەربازیەکە، ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە بە 2 ئامبولانس و ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی سەربازی، سەربازە کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە. یەکینەکەمان کە چالاکیەکەی ئەنجامدا، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە گەڕایەوە بارەگای خۆی.
20ی گوڵان لە کاتژمێر 17:00 فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکانی سیدا و پیتی تی لە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. بوردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو.[1]
#21-05-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,789 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!