پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,048
Kuvat 105,146
Kirjat 19,081
Liittyvät tiedostot 95,588
Video 1,268
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
ڕۆشنبیرانی باشوور: ئەم فۆرمەی دەسەڵات لە هەرێم شکستیهێناوە
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕۆشنبیرانی باشوور: ئەم فۆرمەی دەسەڵات لە هەرێم شکستیهێناوە
Asiakirjat

ڕۆشنبیرانی باشوور: ئەم فۆرمەی دەسەڵات لە هەرێم شکستیهێناوە
Asiakirjat

بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی کوردستان
هەرێمی کوردستان ساتەوەختێکی هێجگار دژوار بەڕێدەکات، هیچ کاتێک خەڵکیی بەئەندازەی ئەمڕۆ نائومێدو بێهیواو توڕە نەبون هەم لەسیاسەتی چەوت و پڕ لەهەڵەی کوشندەو هەمەلایەن، هەم لەگەندەڵی و بێباکی و نابەرپرسیارێتی دەسەڵاتداران.
دەسەڵاتدارانی هەرێم کە بەشێوەیەکی سیستەماتیک بەشێکی زۆری داهاتی نەوت و سامانی سروشتی بەتاڵان دەبەن، لەپێناو مانەوەو درێژەدان بەدەسەڵاتی خۆیاندا کوردستان لەقەیرانێکەوە بەرەو قەیرانێکی دیکە پەلکێش دەکەن، کەڵەکە بوونی ئەم هەمو قەیرانانەش، چارەنوسی کوردستانی لەبەردەم ئاسۆیەکی تاریکدا ڕاگرتوەو سەرجەمی ئەزموونە سیاسییەکەی لەکەناری ئیفلاسبوونێکی تەواو نزیککردۆتەوە.
ڕاستە مەسەلەی بژێوی و دابینکردنی موچەو ژیانێکی شایستەو گێڕانەوەی داهاتە دزراوەکان لەم کاتەدا زۆر گرنگ و پڕ بایەخە، بەڵام دانیشتوانی ئەم هەرێمە وێڕای چاکسازی ئابوری و بنەبڕکردنی گەندەڵی و کۆتاییهێنان بەهەدەردانی سامانی گشتی، سیستەمێکی سیاسی هاوچەرخ و ئەقڵانی دوور لەدەسەڵاتی خێڵەکی و بنەماڵەییان دەوێت. دەیانەوێت ئازادی و کەرامەتیان پارێزراو بێت و فشاری ئابوری و بەکارهێنانی موچە وەک چەکێک بۆ شکان و ملکەچپێکردن و لێدانی کەسێتی مرۆڤی کوردستانیی ئیتر کۆتایی پێبێت، مرۆڤی ئێمە لەوە شایستەترە بەو جۆرە ناشارستانییە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. بایکۆتکردنی سەدان هەزار دەنگدەری هەرێم لەدواهەمین هەڵبژاردندا هەم شەرعیەتی ئەم هێزانەی بەتەواوی بریندار کردوە، هەم هێما بۆ فۆرمێکی ترسناک لەنائومێدیی و توڕەبوون دەکات.
ئێمە وەک هاوڵاتی ئەم هەرێمە، لەڕوانگەی بەرپرسیارێتیمانەوە سەرنجی ڕای گشتی بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕادەکێشین:
یەکەم/ ئەزمونی ساڵانی ڕابردو سەلماندویەتی دامەزراوەکانی حکومەت و پارلەمان و دەسەڵاتی دادوەریی، جگە لەسێ دامەزراوەی کارتۆنی هیچی دیکە نین، دەسەڵاتی ڕاسستەقینە لەدەرەوەو لەسەروی ئەو دەزگایانەوەیە. ئەم دامەزراوانە پێویستیان بەسەرلەنوێ ڕێکخستنەوەیە لەسەر بنەمایەکی نیشتیمانی هاوچەرخ.
دووەم/ دەزگاکانی ئاسایش و هێزی پێشمەرگەو زێڕەڤانی و دژە تیرۆرو دەزگاکانی هەواڵگریی (پاراستن و زانیاری)، دەزگاو هێزی حیزبیی هەندێکجار کەسیشن و مۆنۆپۆل کراون، بۆیە بەمجۆرەی کە هەن ناتوانن ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆیان ڕاپەڕێنن و ئەرکی سەرەکیان بووە بەسەپاندنی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بەسەر هەموواندا. پێویستە ئەم هێزانە بەشێوەیەکی پیشەیی و نیشتمانی بنیاتبنرێنەوەو لەژێردەستیی پارتی و یەکێتی ڕزگار بکرێن.
سێهەم/ پەیوەندییەکانی نێوان بەغداو هەرێم ساڵانێکی زۆرە لەسەر بنەمای دەسکەوتی حیزبی بنیاتدەنرێت و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستانی تیا دەکرێت بەقوربانی. پەیوەندی هەرێم لەگەڵ بەغدا پێویستە پەیوەندیەکی هاوسەنگ بێت و مافە دەستوریەکانی خەڵکی کوردستان بێ چەندوچون بسەلمێنێت. لەکاتێکدا کە لەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێم پێویستە گەمە بەچارەنوس و بژێوی خەڵکی کوردستان نەکەن و پابەندبن بەڕیککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی، ئەمە بەمانای کار نەکردن نییە بۆ بەهێزکردنی ئابوری نیشتمانی لەچوارچێوەی دەرچون لەئابوری بەرخۆریی وەک بنەمایەک بۆ خزمەتکردنی تەواوکردنی قۆناغی ڕزگاریی نیشتمانی. هاوکات ئەو دەنگانەش ڕەتدەکەینەوە هەموو چارەسەرەکان بە بەغداوەوە گرێدەدەن و وادەکەن دەنگی ناڕەزایی شەقامی کوردی بخەنە خزمەت گەندەڵکاران و سیستەمی تایفەگەریی بەغداوە، چونکە گەندەڵیەکانی حکومەتی هەرێم و گەندەڵیەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق تەواکەری یەکترین و پێکەوە دەژین، هەروەک چۆن سیستەمی هەردوو بەشەکەی عێراق سیستەمی نادیموکراسی و ناشەفافن و هەم هەرێم کۆپیەکی تەواوی بەغدایەو هەم بەغدا کۆپیەکی تەواوی هەرێمە. ئەم دووانە هاوچەشن و تەواکاری یەکترین. کاڵفامییەکی سیاسیی گەورەیە لەمیانەوە بۆ ئەویتریان ڕابکەین.
چوارەم/ پەیوەندییە دەرەکییەکانی پارتی و یەکێتی جێی نیگەرانی خەڵکی کوردستانن، بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی تورکیاو ئێراندا، کە هەریەکەو زۆنی ژێر دەسەلاتی خۆیان کردوە بە بەشێک لەقولایی ستراتیجی ئەو دو وڵاتە و شەڕی بەوەکالەتیان بۆ دەکەن. ئەم پەیوەندیانە هیچ مانایەکیان بۆ سەروەریی خاکی کوردستان نەهێشتوەتەوەو هەمیشە مایەی دەستتێوەردانی ئەو دو وڵاتەو دروستکردنی پشێوی و مەترسی بون لەکوردستان، وەک ڕوداوەکانی ئەمدواییەی زینی وەرتێ، کە بەئاشکراو بەناڕاستەوخۆ جێ پەنجەی تورکیای پێوە دیارە. داواکارین ئەم پەیوەندییانە بەشێوەیەکی هاوسەنگ لەچوارچێوەی دامەزراوە یاساییەکانی حکومەتی هەرێمدا ڕێکبخرێن و سەربەخۆیی و سەروەری و بێلایەنی کوردستانیان تیا ڕەچاو بکرێت.
پێنجەم/ نائومێدی خەڵکی کوردستان بەتەنها لەسیاسەتی چەوتی دەسەڵاتەوە سەرچاوە ناگرێت، بەڵکو بەشێکی دەرەنجامی سیاسەتی عەوامگەرایی و نائەقڵانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیشە، کە ئۆپۆزیسیۆنێکی دەم بەقیژەو هاواری نمایشکارەو چ وەک گروپ و چ وەک کەسایەتی تاک خاوەنی فکرو دنیابینی ڕاستەقینە و هەڵگری دیدو تێڕوانینێکی واقعیعی نین و تەنها بەدوای بەدیهێنانی خواستەکانی خۆیان و سواربونی شەپۆلی ناڕەزایی خەڵکەوەن و بەشێکن لەکێشەکان و هاوکار نین بۆ دەرچون لەم دۆخە.
شەشەم/ هەولێر پایتەختی ڕەسەنی هەرێمی کوردستانەو هەر واش دەمێنێتەوە، هەولێر موڵکی ئەوانە نییە فەزای ترس و تۆقاندن لەو شارە خۆڕاگرەدا دەسەپێنن، باسکردن لەلامەرکەزیەتی پارێزگاکانیش وەک جۆرێک چاوبەستەکی و خۆدزینەوە لەبەرپرسیارێتی ئەوانە دەبینین کە بەشێکن لەگەندەڵی باوو ئەو بارودۆخەی بەسەر دانیشتوانی هەرێمدا بەگشتی هاتوە. پەیڕەوکردنی لامەرکەزیەتی ئیداری و دارایی ڕێوشوێنێکی گونجاوو خواستێکی ڕەواو دیموکراسیانەیە، بەڵام کێشە زۆرو کەڵەکە بوەکانی هەرێمی پێچارەسەر ناکرێت و بەپێچەوانەوە لەدۆخی باڵادەستیی ئەم مۆدێلە لەحوکمڕانی و ئەقڵیەتی پاوانخوازیی بەفۆرمی تازەی فیودالیزم و بەڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی سیستەمی بەرهەمهێنانی ناوچەکە دەبێت بە بەشێک لەخزمەتی پڕۆژەی بەشبەشێنەی حزبی و بنەماڵەیی، لەکاتێکدا بۆ کورد کێشەی بوون بەنەتەوەو شوناسی هاوبەشی نیشتمانیی هەیەو بیرۆکەی لامەرکەزییەت ئەوەندەی تر پارچە پارچەی دەکات لەسایەی مانەوەی ئەم مۆدێلە لەحوکمڕانی، بەبێ گۆڕانکاری ڕیشەیی لەسیستەمی سیاسی و ئابوری هەرێم و کشانەوەی دەستی حیزب و کۆمپانیاکانی لەبازاڕ، وروژاندنی ئەم پرسە و کردنی بەپرسێکی سیاسی و خاڵی ناکۆکی لەم دۆخە گرژو ناسەقامگیرەدا، وەک هەنگاوێکی چەواشەکارانە دەردەکەوێ بۆ لەبیربردنەوەی قەیرانەکان و بەشێکە لەململانێی دو گروپی ناو پارتی و یەکێتی و ئامڕازێکە بۆ زیاتر سەپاندنی دەسەڵاتی ئەو حیزبانەی خاوەنی هێزن، لەسەر بنەمای پشکپشکێنەی ئەوێ بۆ تۆو ئێرە بۆ من. لە کاتێکدا پێویستە پرسی لامەرکەزیەتی دارایی و ئابوری بەدەربێت لەپێشێلکردنی سەروەری هەرێمی کوردستان و وەک پرسێکی کۆمەڵگا تەماشا بکرێت و ئامانج لێی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات و سنوردانان بێت بۆ مۆنۆپۆلی دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری و ئەمنی ئەم دوو هێزە.
حەوتەم/ سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی خەڵکی دهۆک، کە ساڵانیکی زۆرە پارتی بەقەڵای قایمی خۆی دەزانێت، زەنگی هۆشدارکردنەوەیە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم تا لەوە بەئاگا بێن ناڕەزایی تەنها لەچوارچێوەی شارو سنورێکی جوگرافیدا قەتیس ناکرێتەوە، بەڵکو ئەمڕۆ سەرتاسەری کوردستان لەم شێوازی بەڕێوەبردنە توڕەو ناڕازیین.
لێرەدا ئێمە هۆشداری ئەوە بە دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕادەگەیەنین کە دۆخەکە بەرەو تەقینەوە دەچێت. ئاڕاستەی ڕوداوەکانیش بەهەر لایەکدا بڕوات ئەوا دەسەڵاتداران لێی بەرپرسیارن. ئێمە پەنابردنە بەر هەر جۆرە خەباتێکی شارستانی و مەدەنیانە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم هەڵەو پەڵانەی دەسەڵات و بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربونەوەی نایەکسانی لەداهات و دەرفەتی ژیان و دژ بەدواکەوتنی موچە، بەمافێکی ڕەواو پارێزراو دەزانین و دژ بەهەر جۆرە فشارو سەرکوت کردنێکی خۆپیشاندان و ناڕەزایی ئاشتیانەین. دەسەڵاتدارانی هەرێم دەبێت باش لەوە تێبگەن کە وڵات تەنها بە هێز بەڕێوەنابرێت.
کاتی ئەوەش هاتوە ئەم حکومەتە نوێیە کە درێژکراوەی ئەو فۆرمەیە کە لەدوای یەکگرتوونەوەی شکڵی هەردوو ئیدارەی هەولێرو سلێمانییەوە هاتۆتە ئاراوە، شکستی خۆی ڕابگەیەنێت و دەست لەکاربکێشێتەوەو حکومەتێکی بچوک و بێلایەنی نیشتیمانی دروستبێت و کار بۆ جێبەجێکردنی داوا هەنوکەییەکانی خەڵکی کوردستان و هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات و ئاڕاستەی سیاسەت و بەڕێوەبردن لەهەرێمدا گۆڕانی ڕیشەیی بەسەردابێت و دانیشتوانی ئەم هەرێمە بەسەربەرزیی و کەرامەتەوە بژین.
ئاسۆس هەردی - نوسەرو ڕۆژنامەنووس - سلێمانی
د. شێرکۆ کرمانج - مامۆستای سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، زانکۆی شارقە، ئیمارات
د. دارا محەمەد - توێژەر لەبواری فەلسەفەی سیاسی لەزانکۆی لەندەن
ئارام جەمال – بەڕێوەبەری پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن
عەبدولکەریم هەڵەدنی- سلێمانی
شوان محەمەد – ڕۆژنامەنووس- سلێمانی
هیوا سەید سەلیم - نوسەرو ڕۆژنامەنووس- هەولێر
د. ئارام ڕەفعەت – مامۆستای زانکۆ - ئوستورالیا
جمال جلکی- نوسەرو ڕۆژنامەنووس- دهۆک
د. محەمەد عەلی- مامۆستای زانکۆ، سلێمانی
عەلی مەحمود – ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی - هەولێر
سەردار محەمەد – ڕۆژنامەنووس - سلێمانی
هادی حەمە ڕەشید - نوسەرو ڕۆژنامەنووس - هەڵەبجە
لەتیف فاتیح فەرەج – نوسەرو ڕۆژنامەنووس- کەرکووک
گۆران جەلال – نوسەرو ڕۆژنامەنووس- هەولێر
هیوا عومەر – نوسەرو ڕۆژنامەنووس- هەولێر
#21-05-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,372 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-05-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 21-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,372 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,048
Kuvat 105,146
Kirjat 19,081
Liittyvät tiedostot 95,588
Video 1,268
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.188 toinen!