ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
18ی ئایار کاتژمێر 06:30 هێزەکانمان لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی شەهید ئاخین لە چوارجێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا چالاکیان ئەنجامدا. لە دوو لاوە گورزی گەورە لە سەربازەکانی سەر گردەوە و دەوروبەری گردەکە دران. یەکینەکەمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.
فڕۆکە جەنگیەکانی تورک خواکورک و زاپیان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و لەو چوارچێوەیەدا:
فڕۆکە جەنگیەکان 11ی ئایار کاتژمێر 16:30 گردی شەهید هۆزان و شەهید شاهین، 17ی ئایار کاتژمێر 11:30 گردی شەهید قەهرەمان و 18ی ئایار کاتژمێر 11:30 گردی کۆنتی هەرێمی خواکورکیان بۆردومان کرد.
لە 18ی ئایار کاتژمێر 17:30 فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی کانیسارکی هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.
بەهۆی بۆردومانەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
#19-05-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,863 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!