پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,950
Kuvat 104,268
Kirjat 18,883
Liittyvät tiedostot 94,727
Video 1,232
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
پیتە کوردییەکانی فەرهاد کورتای
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پیتە کوردییەکانی فەرهاد کورتای

پیتە کوردییەکانی فەرهاد کورتای
$چیرۆکی ئەو پیتە کوردییەکان$، فەرهاد کورتای لە زینداندا لە ژێر قورسترین ئەشکەنجەکاندا کێشاونی و چیرۆکە پڕ لە ئازار و ژانەکەی بنەماڵەی کورتای و چیرۆکی وێنەکانی نازانرێن.
فەرهاد کورتای لەگەڵ 3 هەڤاڵیدا لە 18-05- 1982 لە زیندانی #ئامەد# ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و وەک شەوی چواران لە مێژووی کورداندا ناو و جێگەی خۆیان تۆمار کرد.
شۆڕشگێڕی کورد، ئەندازیار، وێنەکیش و چیرۆکنووس فەرهاد کورتای بۆ ئەوەی هەڤاڵەکانی فێری نووسینی کوردی بکات لە قاوشی زیندانی ئامەددا هەوڵی بەردەوامی دەدا. 27 پیتی کوردی، هەر یەکەیانی لەسەر کاغەزێکی ئەی فۆر کێشابوو. پیتی کوردیی لاتین 31 پیتن، بەڵام پیتەکانی (B, W, Û û Î) لە ناو پیتەکانیدا دیار نین. ئەو ئەلف و بێیە 40 ساڵ لەوە پێش بۆ فێرکردن ئامادەکران و چەندین ساڵە لە ناو دۆسیەیەکدا شاردراونەتەوە. هۆکاری دیارنەمانی ئەو 4 پیتە ڕەنگە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە، کە کاتی هێنانە دەرەوەیان لە زیندانی ئامەد ون بوو بێتن.
ناوی پیتەکانی (A, C, Ç, D, Ê, F, G, H û I) بە قەڵەم دار پڕکراونەتەوە، بەڵام ناوی پیتەکانی تر پڕ نەکراونەتەوە. دیارە قەڵەمەکەی بەشی پڕکردنەوەی ناوی هەموو پیتەکانی نەکردووە. ئەو پیتانە وەک میرات و کەلەپوری شۆڕشگێڕێکی خۆڕاگری ڕاوەستاوی ڕێگای ئازادیی کوردستان بۆ نەوەی نوێ ماونەتەوە، بەڵام دیارە بە باشی نەشاردراونەتەوە.
شۆڕشگێڕ، ئەندازیار، وێنەکێش و چیرۆکنوس فەرهاد کورتای کاتێک لە زیندانی سەربازیی ژمارە 5ی ئامەد بە قورسترین و دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجە دەکرا، ئەو پیتانەی بۆ فێرکردنی کوردی هەڤاڵەکانی ئامادە کردووە تاوەکو بە کوردی بخوێننەوە و بنووسن.
$بیر و هۆشی وڵاتپارێزیی قۆسەرە:$
فەرهاد کورتای ساڵی 1949 لە گوندی خوسرێ لە ناوچەی قۆسەری مێردین لە دایکبووە. قۆسەر سەدان ساڵە لانکەیەکی خوێندن و ناوەندەکانی خۆێندن بووە، یەکێک لەو ناوچانەیە، کە بە پاراوترین و جوانتری شێوە بە کرمانجی قسەی تیادا دەکرێت. بێگومان ئەوە بە ڕێککەوت نییە، کە چەندین کەسایەتیی هێژای ئەدەب و وێژەی کورد خەڵکی ئەو ناوچەیەن. حەسەن کورتای باوکی فەرهاد کورتای یەکێک لە وڵاتپارێزە ناسراوەکانی ناوچەکەی خۆیان بوو، مەلایەک بوو کە خوێندنی خوێندنگەکانی تەواو کردبوو. مەلا حەسەن دوای لە دایکبوونی فەرهادا لەگەڵ 3 کوڕ و 2 کچەکەیدا کۆچ دەکات بۆ ناوەندی قۆسەر. مەلا حەسەن مەلایی دەخاتە لایەکەوە و دەست بە بازرگانی دەکات. قورسایی دەخاتە سەر پەروەردەکردنی منداڵەکانی. ماوەیەک فەرهاد دەنێرێت بۆ لای مامەکەی لە گوند تاوەکو پەروەردەی ئایینی ببینێت. دوای ئەوانە فەرهاد کورتای خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە قۆسەر تەواو کرد.
$خوێندنی زانکۆی تەواو کرد و لە سەربازیش هەڵهاتبوو:$
حەسەنی باوکی فەرهاد، فەرهادی کوڕی بۆ خوێندی ئامادەیی ڕەوانەی ئیستانبول دەکات. فەرهاد کورتای دوای تەواوکردنی خوێندین قۆناغی ئامادەیی دەچێتە زانکۆی تەکنیکیی قەرەدەنیز و بەشی ئەندازیاریی کارەبا تەواو دەکات. دوای ئەوە دەڕوات بۆ ترابزۆن و دوای تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆ دەبێتە ئەندازیاری ئیلکترۆنیک و کارەبا. بە پاساوی ئەوەی زانکۆت تەواو کردووە، بۆ هاوسەرگیری ناکەیت لەلایەن بنەماڵەکەیەوە گوشاری لێدەکرا بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، لە تەمەنی گەنجیدا لەگەڵ کچە خالەکەیدا هاوسەرگیری دەکات. دوای ئەوە دەڕوات بۆ سەربازی، هەر چییەک بووە لە کاتی سەربازیدا ڕوویدا بوو و فەرهاد بە بۆچوونە کوردایەتییەکەی خۆی بزووتنەوەی ئاپۆیی لەو کاتەدا دەناسێت.
رابیعە کورتای خۆشکی فەرهاد باسی ساڵانی سەربازیی فەرهادی برای دەکات و دەڵێت مامەم و مامۆژم و پورم بڕیاریاندا بچن بۆ سەردانی فەرهاد لە سەربازیدا. سەرباری ئەوەی کە چووبوون بۆ سەربازگەکە، بەڵام فەرهاد لەوێ نەبوو. بەرپرسان پێیان وتبوون 'ئێمە نازانین لە کوێیە'. سەربازێک بە ڕێککەوت پێی وتبوون 'چەند ڕۆژ لەوە پێش فەرهاد چەکەکەی لە ژوورەکەیدا داناوە و بەبێ مۆڵەت ڕۆیشتوە، زۆر دوای بابەتەکەدا مەڕۆن'. ئەوانیش چاوەڕێ دەکەن بگەڕێتەوە، بۆیە چەند ڕۆژێک لە ئۆتێلێک دەمێننەوە تاوەکو تەنها چاویان پێی بکەوێت. لە دوا ڕۆژی مانەوەیاندا و بە هیوای ئەوەی فەرهاد گەڕابێتەوە و چاویان پێی بکەوێت جارێکیتر دەچن بۆ بنکە سەربازییەکە، بەڵام کاتێک دەچن بۆ سەربازگەکە دیسانەوە پێیان دەڵێن، فەرهاد لێرە نییە.
کاتێک دێنە دەرەوە لە ناکاو فەرهاد دەبینین و پێی دەڵێن 'ئێمە چەند ڕۆژە لێرەین، بلیتی گەڕانەوەمان کڕیوە و بە داخەوە دەبێت بگەڕێینەوە'. فەرهادیش نایەوێت خێرا بڕۆن و ئەویش پێیان دەڵێت 'وەرن هەندێک دانیشن و من خواردنێکیتان پێدەدەم'، ئەوانیش دەڵێن برسیمان نییە، ئیتر فەرهاد دۆندرمە و ئەزبەریدیان بۆ دەکڕێت و پێکەوە دەیخۆن. کاتێک فەرهاد پێش ئەوەی بچێتە ناو سەربازگەکە لە دوورەوە دەستیان بۆ بەرز دەکاتەوە و ماڵئاواییان لێد ەکات. مامەم و مامۆژم و پورم ساڵەهای ساڵە بە گریانەوە باسی ئەو ساتە دەکەن. لەو کاتەدا هەستیان بەوە کردبوو فەرهاد گۆڕانێک تیادا ڕوویداوە، بەڵام نەیانزانیبوو چی ڕوویداوە. دواتر ئێمە تێگەیشتن فەرهاد چەند ڕۆژێک لە سەربازی هەڵهاتووە و چووە بۆ ئەنقەرە بۆلای ئاپۆییەکان.
$ناوی کوردیی حیزبەکەی دانا:$
فەرهاد کورتای ساڵی 1977 بووە شۆڕشگێڕێکی پرۆفیشناڵ و لێهاتوو و بەشداری بزووتنەوەی ئاپۆیی بوو. لە مێردین دەستی بەکاری ڕێکخستن کرد. لە 27ی تشرینی دووەمی 1978 لە گوندی فیس لە ناوچەی لیجەی ئامەد بەشداریی کۆنگرەی دامەزراندنی حیزب بوو. ناوی حیزب کە 'کوردستان ئیشچی پارتیسی' ی بۆ دانرا، لەلایەن فەرهاد کورتاییەوە کرا بە کوردی و ناوی حیزبەکە بوو بە 'پارتیا کارکەرێن کوردستان (#پەکەکە#)'. فەرهاد کورتای زۆر خاکی بوو. خوشکەکەی باسی ئازار و ژانێکی دەکات و دەڵێت:
کاتێک بەشداری پارتی بوو، هاوسەرەکەی دوگیان بوو، بەڵام فەرهاد ئاگادار نەبوو. منداڵەکەیان زوو لە دایکبوو بوو، کۆرپەکە لەسەرە مەرگدا بوو، لەو کاتەیا مەلا داودی برام هەستا و وتی 'من ئەو منداڵە دەبەم بۆ دکتۆر بۆ ئەوەی چاک بێتەوە و ئارامی و ئاسوودەیی بگرێت'. کۆرپەکەی برد بۆ ئامەد. کۆرپەکە لە لە ڕێگەی ئامەد و پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا، بێگومان ئێمە هەموومان زۆر پێی بێتاقەت بووین.
فەرهاد لە کاتی دەرچوونی بڕیاری دەستگیرکردن بۆی و سەرباری ئەوەی لە هەموو شوێنێکدا بە دوایدا دەگەڕان، ڕۆژێک هاتەوە بۆ ماڵەوە. دایکم کە لەگەڵی دانیشتبوو دەستیکرد بە گریان. فەرهاد وتی 'تۆ بۆ ئەگریت؟ لە خۆشیا دەگریت؟'. دایکم وتی، 'خودا کوڕێکی پێدایت، بەڵام ئێمە نەمانتوانی ڕزگاری بکەین، لەبەر ئەوە دەگریم'. فەرهاد قەت ورەی بەرنەدا و فرمێسکیش بە چاویدا نەهاتە خوارەوە و هەرگیز ئەو ساتەم لە بیر ناچێت کە وتی 'دایە خۆت بێتاقەت مەکە، ئەم گەلە ژمارەیەکی زۆر منداڵی هەیە'. ئیتر ئەوە دوایین جار بوو کە هاتەوە بۆ ماڵەوە.
فەرهاد لەلایەک لە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمیی کارەبا وەک ئەندازیار کاری دەکرد و لەلایەکی تریشەوە لە دەشتی قۆسەری مێردین وەک کادیرێکی پەکەکە کاری ڕێکخستنی دەکرد. دواتر ئاشکرا بوو و بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو. هێزە ئەمنییەکان کاتێک بۆ بڕیاری دەستگیرکردنەکەی بە دوایدا دەگەڕان و نەیاندۆزییەوە، مەلا داودی کاکەیان لە بەردەم ماڵەکەیاندا گرت و کوشتیان.
هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە تشرینی دووەمی 1979 دا لە ناوچەکانی دەورووبەری قۆسەر شوێنپێی فەرهاد کورتای و پێشەنگێکی تری پەکەکە بە ناوی محەمەد خەیری دورمش دەدۆزنەوە، بەڵام لە دوا ساتدا ڕزگاریان دەبێت و ناتوانن دەستگیریان بکەن، بەڵام سەربازەکان هەر بە دوایانەوە بوون. کورتای لە ناوەندی شار دەچێتە ماڵی حەجی عەلیی خاڵۆی. دوای ئەوەی نان دەخۆن، سەربازەکان شەو دەوری ماڵەکە گەمارۆ دەدەن و دواتر ئەو 2 کەسایەتییە دەستگیر دەکرێن و بە بەرخودانەکەیان لە زیندانی ئامەد دا مێژووی نوێیان نووسیەوە.
$فەرهاد کورتای ئیدی لە زینداندایە:$
دوای دەستگیرکردنی ئیدی زیندانیکردنی لە زیندانی سەربازیی ژمارە 5ی ئامەد دەستپێدەکات، کە بە ناوەندی دڕەندیی و بەرخودان لە بیر و هۆشی گەلی کورد دا دەناسرێت. فەرهاد کورتای لەو زیندانەدا کە هەرگیز ئەشکەنجە تیایدا تەواو نەدەبوو، دەستیکرد بە وتنەوەی وانە و وێژەی کوردی بە هەڤاڵەکانی. بە کوردی چیرۆکێک بە ناوی شۆڕشگێڕی بێ ناو دەنوسێنێت. ئەو چیرۆکە لە قاوشەکەدا بۆ هەڤاڵەکانی خۆی دەخوێنێتەوە، هەمووان گوێی لێدەگرن و زۆر پێی کاریگەر دەبن. بەپێشەنگایەتیی مەزڵوم دۆغان و کورتای ڕۆژنامەیەک بە ناوی هاوار لە زینداندا دەردەکەن.
=KTML_Bold=لە ژێر دڕندەیی و ئەشکەنجەدا وانەی کوردی دەڵێتەوە:=KTML_End=
لە کاتی دڕندەیی و ئەشکەنجەی قورسی ناو ئەو زیندانەدا هەڤاڵەکانی لە قاوشەکەدا کۆ دەکاتەوە و هەوڵ دەدا فێری کوردییان بکات. پیتە لاتینییەکانی کوردی کە یەکەمجار لە 15ی ئایاری 1932 لەلایەن جەلادەت عالی بەدرخانەوە لە شام لە دەرکردنی گۆڤاری هاوار دا بەکارهێنران، دوای نیو سەدە لە شاری دێرینی ئامەد و لەو زیندانەدا، کە داگیرکەر بۆ کۆتایهێنان بە کوردایەتی دروستیکردبوو و تیایدا دروشمی 'بە تورکی قسە بکە، زۆر قسە بکە' بەسەر زیندانییەکاندا دەسەپێنرا و بەرەنگاری زمانی کوردی دەبوونەوە، بەڵام لەلایەن دەستەیەک شۆڕشگێڕەوە زمانی کوردی و ئەلف و بێی کوردی و پیتی کوردی بەکارهێنرا. فەرهاد کورتای لەسەر کاغەزی ئەی فۆر (A4) پیتەکانی زمانی کوردیی کێشایەوە. هەر یەک لە 31 پیتەکەی زمانی کوردی لەسەر یەک لاپەڕەی ئەی فۆڕێدا کێشایەوە. فەرهاد کورتای لەبەر ئەوەی هاوکات وێنەکێش بوو پیتەکانی زۆر بە جوانی کێشابوویەوە. کورتای دەچێتە بەر دیوارێک و باسی ئەوە بۆ هەڤاڵەکانی دەکات کە پیتە کوردییەکان چۆن دەخوێنرێنەوە.
فەرهاد کورتای لەو کاتەدا تەمەنی 33 ساڵ بوو. لە 18ی ئایاری 1982 لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا محەمەد زەنگین، ئەشرەف ئانیک و نەجمی ئۆنەر، کە لە هەمان کاتدا شاگردی وانەی کوردیی کورتای بوون جەستەی خۆیان دایە بەر ئاگر. ئەو ئیدی مامۆستای زیندانی ئامەدە.
=KTML_Bold=وەرگرتنەوەی تەرمەکەی:=KTML_End=
رابیعەی خوشکی فەرهاد کورتای بە دەم ڕشتنی فرمێسکەوە باسی بردنی تەرمی فەرهاد کورتای برای دەکات، کە بوو بووە تۆپەڵێک لە ئاگر و وتی کوێخوا و ئەنجومەنەکەمان پێی وتین، فەرهاد شتێکی بەسەردا هاتووە بڕۆن بۆ ئامەد. نەیدەتوانیی بڵێت چی بووە. بێگومان کاتێک ئێمە بەڕێکەوتین باوکم خۆی ئامادە کردبوو، کە تەرمەکەی فەرهاد وەربگرێتەوە. کاتێک لەگەڵ مامەمدا گەیشتنە بەردەم زیندانەکە، گروپێک کەس لەوێ بوون، باوکم یەکڕاست تێگەیشت و فرمێسکی باراند، قسەی نەکرد و تەنها چووە گۆشەیەک و دانیشت و جگەرەیەکی داگیرساند. بۆ ماوەی نیو کاتژمێر هیچ ناڵێت، تەنها دانیشتبوو تاوەکو ئەو کاتەی تەرمەکەیان لە زیندان هێنایە دەرەوە و پێیاندایەوە.
لەگەڵ تەرمەکەی فەرهاد کورتایدا، کاتژمێرێکی نیوە سوتاو و دۆسییەک، کە پیتە کوردییەکانی فەرهاد کورتایین بە باوکی دەدەنەوە. ڕابیعەی خوشکی فەرهاد کورتای ئەو دۆسیەیە بۆ ساڵەهای ساڵ دەشارێتەوە و دواتر ڕادەستی ڕێکخراوە کوردییەکانی دەکات، دوای ماوەیەک لە ناو ئارشیڤەکاندا ون دەبێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,621 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 19-05-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-05-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ئامەد
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 19-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 19-05-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,621 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1104 KB 19-05-2020 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,950
Kuvat 104,268
Kirjat 18,883
Liittyvät tiedostot 94,727
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.64 toinen!