🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
دوو هەنگاو تا پێکەنین
کۆکردنەوەو وەرگیران و نوسینی
حەسەن ئادینا زادە - زەهرا حسێنیان - سلماز بهگام - بریار بەکر
246 چیرۆکی زۆر کورت و کەمێک باڵا
کۆمەڵە چیرۆکیک دەربارەی عەشق و خەم و ئەزمون و زە
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
نووسینی: ئادی بڤایڤەر
وەرگێڕانی: محەمەد هەریری
بابەت: یاداشت
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
🏰 ڕەندی خان
ڕەندی خان دەکەوێتە سەر زێی بچووک سەر بە گوندی گۆپتەپەی شەهیدە، دەکەوێتە دامێنی خواروی گوندەکە، جیاواز لە جوانیەکەی و سەرنج راکێشیەکەی، شوێنێکی بەرهەمی کشتوکاڵیە، بەتایبەت لەپێش کیمیای و ژەهر بارانکردن
🏰 ڕەندی خان
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
فەرهاد شاکەلی[1]
دەزگای ئاراس
هەولێر - 2013
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
سەڵاح هەورامی
وەرگێڕانی: هەژار کامەلا
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
حەمەکەریم هەورامی
هەولێر 2021 [1]
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
عارف عەزیزی [1]
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
عارف عەزیزی [1]
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
عارف عەزیزی [1]
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
عومەر سەیید
سلێمانی - 2020 [1]
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
ئەبوبەکر ئیسماعیل محەمەد (ناسراو بە ئەبوبەکر شوان) خادیم
ساڵی 1953 لە گوێر لە دایک بووە
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی (ئبن خەلەکان و، ئەربیل ئولی) تەواوکردووە
دواناوەندی لە ئیسکان تەواوکردووە،
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
👫 شێروان شێروانی
رۆژنامەوان و یەکێکە لە چالاکوانانی بادینان، رۆژی 16-02-2021 بە 6 ساڵ زیندانی حوکمدرا.
👫 شێروان شێروانی
📕 تۆڵە 2
دیوانی شیعری یاخی [1]
📕 تۆڵە 2
✌️ شەهیدان
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گ...
📕 پەڕتووکخانە
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید...
👫 کەسایەتییەکان
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
👫 کەسایەتییەکان
سەعید یوسف
👫 کەسایەتییەکان
نازەنین ئیبراهیم
📖 پیتە کوردییەکانی فەرهاد کورتای | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

پیتە کوردییەکانی فەرهاد کورتای
چیرۆکی ئەو پیتە کوردییەکان، فەرهاد کورتای لە زینداندا لە ژێر قورسترین ئەشکەنجەکاندا کێشاونی و چیرۆکە پڕ لە ئازار و ژانەکەی بنەماڵەی کورتای و چیرۆکی وێنەکانی نازانرێن.
فەرهاد کورتای لەگەڵ 3 هەڤاڵیدا لە 18-05- 1982 لە زیندانی ئامەدئامەد ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و وەک شەوی چواران لە مێژووی کورداندا ناو و جێگەی خۆیان تۆمار کرد.
شۆڕشگێڕی کورد، ئەندازیار، وێنەکیش و چیرۆکنووس فەرهاد کورتای بۆ ئەوەی هەڤاڵەکانی فێری نووسینی کوردی بکات لە قاوشی زیندانی ئامەددا هەوڵی بەردەوامی دەدا. 27 پیتی کوردی، هەر یەکەیانی لەسەر کاغەزێکی ئەی فۆر کێشابوو. پیتی کوردیی لاتین 31 پیتن، بەڵام پیتەکانی (B, W, Û û Î) لە ناو پیتەکانیدا دیار نین. ئەو ئەلف و بێیە 40 ساڵ لەوە پێش بۆ فێرکردن ئامادەکران و چەندین ساڵە لە ناو دۆسیەیەکدا شاردراونەتەوە. هۆکاری دیارنەمانی ئەو 4 پیتە رەنگە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە، کە کاتی هێنانە دەرەوەیان لە زیندانی ئامەد ون بوو بێتن.
ناوی پیتەکانی (A, C, Ç, D, Ê, F, G, H û I) بە قەڵەم دار پڕکراونەتەوە، بەڵام ناوی پیتەکانی تر پڕ نەکراونەتەوە. دیارە قەڵەمەکەی بەشی پڕکردنەوەی ناوی هەموو پیتەکانی نەکردووە. ئەو پیتانە وەک میرات و کەلەپوری شۆڕشگێڕێکی خۆڕاگری راوەستاوی رێگای ئازادیی کوردستان بۆ نەوەی نوێ ماونەتەوە، بەڵام دیارە بە باشی نەشاردراونەتەوە.
شۆڕشگێڕ، ئەندازیار، وێنەکێش و چیرۆکنوس فەرهاد کورتای کاتێک لە زیندانی سەربازیی ژمارە 5ی ئامەد بە قورسترین و دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجە دەکرا، ئەو پیتانەی بۆ فێرکردنی کوردی هەڤاڵەکانی ئامادە کردووە تاوەکو بە کوردی بخوێننەوە و بنووسن.
بیر و هۆشی وڵاتپارێزیی قۆسەرە:
فەرهاد کورتای ساڵی 1949 لە گوندی خوسرێ لە ناوچەی قۆسەری مێردین لە دایکبووە. قۆسەر سەدان ساڵە لانکەیەکی خوێندن و ناوەندەکانی خۆێندن بووە، یەکێک لەو ناوچانەیە، کە بە پاراوترین و جوانتری شێوە بە کرمانجی قسەی تیادا دەکرێت. بێگومان ئەوە بە رێککەوت نییە، کە چەندین کەسایەتیی هێژای ئەدەب و وێژەی کورد خەڵکی ئەو ناوچەیەن. حەسەن کورتای باوکی فەرهاد کورتای یەکێک لە وڵاتپارێزە ناسراوەکانی ناوچەکەی خۆیان بوو، مەلایەک بوو کە خوێندنی خوێندنگەکانی تەواو کردبوو. مەلا حەسەن دوای لە دایکبوونی فەرهادا لەگەڵ 3 کوڕ و 2 کچەکەیدا کۆچ دەکات بۆ ناوەندی قۆسەر. مەلا حەسەن مەلایی دەخاتە لایەکەوە و دەست بە بازرگانی دەکات. قورسایی دەخاتە سەر پەروەردەکردنی منداڵەکانی. ماوەیەک فەرهاد دەنێرێت بۆ لای مامەکەی لە گوند تاوەکو پەروەردەی ئایینی ببینێت. دوای ئەوانە فەرهاد کورتای خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە قۆسەر تەواو کرد.
خوێندنی زانکۆی تەواو کرد و لە سەربازیش هەڵهاتبوو:
حەسەنی باوکی فەرهاد، فەرهادی کوڕی بۆ خوێندی ئامادەیی رەوانەی ئیستانبول دەکات. فەرهاد کورتای دوای تەواوکردنی خوێندین قۆناغی ئامادەیی دەچێتە زانکۆی تەکنیکیی قەرەدەنیز و بەشی ئەندازیاریی کارەبا تەواو دەکات. دوای ئەوە دەڕوات بۆ ترابزۆن و دوای تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆ دەبێتە ئەندازیاری ئیلکترۆنیک و کارەبا. بە پاساوی ئەوەی زانکۆت تەواو کردووە، بۆ هاوسەرگیری ناکەیت لەلایەن بنەماڵەکەیەوە گوشاری لێدەکرا بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، لە تەمەنی گەنجیدا لەگەڵ کچە خالەکەیدا هاوسەرگیری دەکات. دوای ئەوە دەڕوات بۆ سەربازی، هەر چییەک بووە لە کاتی سەربازیدا روویدا بوو و فەرهاد بە بۆچوونە کوردایەتییەکەی خۆی بزووتنەوەی ئاپۆیی لەو کاتەدا دەناسێت.
رابیعە کورتای خۆشکی فەرهاد باسی ساڵانی سەربازیی فەرهادی برای دەکات و دەڵێت مامەم و مامۆژم و پورم بڕیاریاندا بچن بۆ سەردانی فەرهاد لە سەربازیدا. سەرباری ئەوەی کە چووبوون بۆ سەربازگەکە، بەڵام فەرهاد لەوێ نەبوو. بەرپرسان پێیان وتبوون 'ئێمە نازانین لە کوێیە'. سەربازێک بە رێککەوت پێی وتبوون 'چەند رۆژ لەوە پێش فەرهاد چەکەکەی لە ژوورەکەیدا داناوە و بەبێ مۆڵەت رۆیشتوە، زۆر دوای بابەتەکەدا مەڕۆن'. ئەوانیش چاوەڕێ دەکەن بگەڕێتەوە، بۆیە چەند رۆژێک لە ئۆتێلێک دەمێننەوە تاوەکو تەنها چاویان پێی بکەوێت. لە دوا رۆژی مانەوەیاندا و بە هیوای ئەوەی فەرهاد گەڕابێتەوە و چاویان پێی بکەوێت جارێکیتر دەچن بۆ بنکە سەربازییەکە، بەڵام کاتێک دەچن بۆ سەربازگەکە دیسانەوە پێیان دەڵێن، فەرهاد لێرە نییە.
کاتێک دێنە دەرەوە لە ناکاو فەرهاد دەبینین و پێی دەڵێن 'ئێمە چەند رۆژە لێرەین، بلیتی گەڕانەوەمان کڕیوە و بە داخەوە دەبێت بگەڕێینەوە'. فەرهادیش نایەوێت خێرا بڕۆن و ئەویش پێیان دەڵێت 'وەرن هەندێک دانیشن و من خواردنێکیتان پێدەدەم'، ئەوانیش دەڵێن برسیمان نییە، ئیتر فەرهاد دۆندرمە و ئەزبەریدیان بۆ دەکڕێت و پێکەوە دەیخۆن. کاتێک فەرهاد پێش ئەوەی بچێتە ناو سەربازگەکە لە دوورەوە دەستیان بۆ بەرز دەکاتەوە و ماڵئاواییان لێد ەکات. مامەم و مامۆژم و پورم ساڵەهای ساڵە بە گریانەوە باسی ئەو ساتە دەکەن. لەو کاتەدا هەستیان بەوە کردبوو فەرهاد گۆڕانێک تیادا روویداوە، بەڵام نەیانزانیبوو چی روویداوە. دواتر ئێمە تێگەیشتن فەرهاد چەند رۆژێک لە سەربازی هەڵهاتووە و چووە بۆ ئەنقەرە بۆلای ئاپۆییەکان.
ناوی کوردیی حیزبەکەی دانا:
فەرهاد کورتای ساڵی 1977 بووە شۆڕشگێڕێکی پرۆفیشناڵ و لێهاتوو و بەشداری بزووتنەوەی ئاپۆیی بوو. لە مێردین دەستی بەکاری رێکخستن کرد. لە 27ی تشرینی دووەمی 1978 لە گوندی فیس لە ناوچەی لیجەی ئامەد بەشداریی کۆنگرەی دامەزراندنی حیزب بوو. ناوی حیزب کە 'کوردستان ئیشچی پارتیسی' ی بۆ دانرا، لەلایەن فەرهاد کورتاییەوە کرا بە کوردی و ناوی حیزبەکە بوو بە 'پارتیا کارکەرێن کوردستان (پەکەکەپەکەکە)'. فەرهاد کورتای زۆر خاکی بوو. خوشکەکەی باسی ئازار و ژانێکی دەکات و دەڵێت:
کاتێک بەشداری پارتی بوو، هاوسەرەکەی دوگیان بوو، بەڵام فەرهاد ئاگادار نەبوو. منداڵەکەیان زوو لە دایکبوو بوو، کۆرپەکە لەسەرە مەرگدا بوو، لەو کاتەیا مەلا داودی برام هەستا و وتی 'من ئەو منداڵە دەبەم بۆ دکتۆر بۆ ئەوەی چاک بێتەوە و ئارامی و ئاسوودەیی بگرێت'. کۆرپەکەی برد بۆ ئامەد. کۆرپەکە لە لە رێگەی ئامەد و پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا، بێگومان ئێمە هەموومان زۆر پێی بێتاقەت بووین.
فەرهاد لە کاتی دەرچوونی بڕیاری دەستگیرکردن بۆی و سەرباری ئەوەی لە هەموو شوێنێکدا بە دوایدا دەگەڕان، رۆژێک هاتەوە بۆ ماڵەوە. دایکم کە لەگەڵی دانیشتبوو دەستیکرد بە گریان. فەرهاد وتی 'تۆ بۆ ئەگریت؟ لە خۆشیا دەگریت؟'. دایکم وتی، 'خودا کوڕێکی پێدایت، بەڵام ئێمە نەمانتوانی رزگاری بکەین، لەبەر ئەوە دەگریم'. فەرهاد قەت ورەی بەرنەدا و فرمێسکیش بە چاویدا نەهاتە خوارەوە و هەرگیز ئەو ساتەم لە بیر ناچێت کە وتی 'دایە خۆت بێتاقەت مەکە، ئەم گەلە ژمارەیەکی زۆر منداڵی هەیە'. ئیتر ئەوە دوایین جار بوو کە هاتەوە بۆ ماڵەوە.
فەرهاد لەلایەک لە بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمیی کارەبا وەک ئەندازیار کاری دەکرد و لەلایەکی تریشەوە لە دەشتی قۆسەری مێردین وەک کادیرێکی پەکەکە کاری رێکخستنی دەکرد. دواتر ئاشکرا بوو و بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو. هێزە ئەمنییەکان کاتێک بۆ بڕیاری دەستگیرکردنەکەی بە دوایدا دەگەڕان و نەیاندۆزییەوە، مەلا داودی کاکەیان لە بەردەم ماڵەکەیاندا گرت و کوشتیان.
هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە تشرینی دووەمی 1979 دا لە ناوچەکانی دەورووبەری قۆسەر شوێنپێی فەرهاد کورتای و پێشەنگێکی تری پەکەکە بە ناوی محەمەد خەیری دورمش دەدۆزنەوە، بەڵام لە دوا ساتدا رزگاریان دەبێت و ناتوانن دەستگیریان بکەن، بەڵام سەربازەکان هەر بە دوایانەوە بوون. کورتای لە ناوەندی شار دەچێتە ماڵی حەجی عەلیی خاڵۆی. دوای ئەوەی نان دەخۆن، سەربازەکان شەو دەوری ماڵەکە گەمارۆ دەدەن و دواتر ئەو 2 کەسایەتییە دەستگیر دەکرێن و بە بەرخودانەکەیان لە زیندانی ئامەد دا مێژووی نوێیان نووسیەوە.
فەرهاد کورتای ئیدی لە زینداندایە:
دوای دەستگیرکردنی ئیدی زیندانیکردنی لە زیندانی سەربازیی ژمارە 5ی ئامەد دەستپێدەکات، کە بە ناوەندی دڕەندیی و بەرخودان لە بیر و هۆشی گەلی کورد دا دەناسرێت. فەرهاد کورتای لەو زیندانەدا کە هەرگیز ئەشکەنجە تیایدا تەواو نەدەبوو، دەستیکرد بە وتنەوەی وانە و وێژەی کوردی بە هەڤاڵەکانی. بە کوردی چیرۆکێک بە ناوی شۆڕشگێڕی بێ ناو دەنوسێنێت. ئەو چیرۆکە لە قاوشەکەدا بۆ هەڤاڵەکانی خۆی دەخوێنێتەوە، هەمووان گوێی لێدەگرن و زۆر پێی کاریگەر دەبن. بەپێشەنگایەتیی مەزڵوم دۆغان و کورتای رۆژنامەیەک بە ناوی هاوار لە زینداندا دەردەکەن.
لە ژێر دڕندەیی و ئەشکەنجەدا وانەی کوردی دەڵێتەوە:
لە کاتی دڕندەیی و ئەشکەنجەی قورسی ناو ئەو زیندانەدا هەڤاڵەکانی لە قاوشەکەدا کۆ دەکاتەوە و هەوڵ دەدا فێری کوردییان بکات. پیتە لاتینییەکانی کوردی کە یەکەمجار لە 15ی ئایاری 1932 لەلایەن جەلادەت عالی بەدرخانەوە لە شام لە دەرکردنی گۆڤاری هاوار دا بەکارهێنران، دوای نیو سەدە لە شاری دێرینی ئامەد و لەو زیندانەدا، کە داگیرکەر بۆ کۆتایهێنان بە کوردایەتی دروستیکردبوو و تیایدا دروشمی 'بە تورکی قسە بکە، زۆر قسە بکە' بەسەر زیندانییەکاندا دەسەپێنرا و بەرەنگاری زمانی کوردی دەبوونەوە، بەڵام لەلایەن دەستەیەک شۆڕشگێڕەوە زمانی کوردی و ئەلف و بێی کوردی و پیتی کوردی بەکارهێنرا. فەرهاد کورتای لەسەر کاغەزی ئەی فۆر (A4) پیتەکانی زمانی کوردیی کێشایەوە. هەر یەک لە 31 پیتەکەی زمانی کوردی لەسەر یەک لاپەڕەی ئەی فۆڕێدا کێشایەوە. فەرهاد کورتای لەبەر ئەوەی هاوکات وێنەکێش بوو پیتەکانی زۆر بە جوانی کێشابوویەوە. کورتای دەچێتە بەر دیوارێک و باسی ئەوە بۆ هەڤاڵەکانی دەکات کە پیتە کوردییەکان چۆن دەخوێنرێنەوە.
فەرهاد کورتای لەو کاتەدا تەمەنی 33 ساڵ بوو. لە 18ی ئایاری 1982 لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا محەمەد زەنگین، ئەشرەف ئانیک و نەجمی ئۆنەر، کە لە هەمان کاتدا شاگردی وانەی کوردیی کورتای بوون جەستەی خۆیان دایە بەر ئاگر. ئەو ئیدی مامۆستای زیندانی ئامەدە.
وەرگرتنەوەی تەرمەکەی:
رابیعەی خوشکی فەرهاد کورتای بە دەم رشتنی فرمێسکەوە باسی بردنی تەرمی فەرهاد کورتای برای دەکات، کە بوو بووە تۆپەڵێک لە ئاگر و وتی کوێخوا و ئەنجومەنەکەمان پێی وتین، فەرهاد شتێکی بەسەردا هاتووە بڕۆن بۆ ئامەد. نەیدەتوانیی بڵێت چی بووە. بێگومان کاتێک ئێمە بەڕێکەوتین باوکم خۆی ئامادە کردبوو، کە تەرمەکەی فەرهاد وەربگرێتەوە. کاتێک لەگەڵ مامەمدا گەیشتنە بەردەم زیندانەکە، گروپێک کەس لەوێ بوون، باوکم یەکڕاست تێگەیشت و فرمێسکی باراند، قسەی نەکرد و تەنها چووە گۆشەیەک و دانیشت و جگەرەیەکی داگیرساند. بۆ ماوەی نیو کاتژمێر هیچ ناڵێت، تەنها دانیشتبوو تاوەکو ئەو کاتەی تەرمەکەیان لە زیندان هێنایە دەرەوە و پێیاندایەوە.
لەگەڵ تەرمەکەی فەرهاد کورتایدا، کاتژمێرێکی نیوە سوتاو و دۆسییەک، کە پیتە کوردییەکانی فەرهاد کورتایین بە باوکی دەدەنەوە. رابیعەی خوشکی فەرهاد کورتای ئەو دۆسیەیە بۆ ساڵەهای ساڵ دەشارێتەوە و دواتر رادەستی رێکخراوە کوردییەکانی دەکات، دوای ماوەیەک لە ناو ئارشیڤەکاندا ون دەبێت.[1]
#️ هەشتاگ
#ئامەد | #پەکەکە |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 19-05-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-05-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فەرهاد کورتای
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-05-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔘 ئامەد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: May 19 2020 2:16PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: May 19 2020 7:31PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: May 19 2020 8:32PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 542 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1104 KB May 19 2020 2:24PMجوان عومەر ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 کوردستان لە رۆژگارە سە...
  📖 2020نامە - وەشانی 1
  📖 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش
  📖 زەوی دەکەم بە گوڵدانی ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021
  🗓️ 19-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
لە ساڵی 1987 لە ئاوارەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە خێزانێکی پێشمەرگە لەدایک بووە. لەساڵی 2005 ەوە هاتۆتە نێو بواری راگەیاندنەوە، سەرەتا لەرادیۆی زاگرۆس وەک بێژەری هەواڵەکان کاری کردووە و دواتر چۆتە تەلەڤیزیۆنی زاگرۆس، بەشی هەواڵەکان. لە پاڵ ئەمەشدا مامۆستای وانەی کۆمپیوتەرە.
تا سالی 2010 لە تەلەفزیۆنی زاگرۆس کاری کردووە، دواتر چٶتە تۆری میدیای رووداوو ئێستا وەکو ئەنکەری هەوالەکان و پێشکەشکاری بەرنامەی نوورۆژ کار دەکات
بروانامەی دیبلۆمی هەیە لە کۆمپیوتەر، وە بەکالۆریۆس لە بواری راگەیاندن.
سالی
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
دیوانی مەلا عەلی و چەپکێک بەڵگە و بیرەوەری
چاپخانەی حەمدی
تیراژ/ 1000 دانە
لە بڵاوکراوەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی سڵیمانی [1]
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
لە ساڵی 1929، لە گوندی ” مارشەمعون “ی سەربە شاری ”جولەمێرگ” لەدایک بووە. بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی ” قۆرچناسێ”ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بنەماڵەکەی چوونەتە باکووری کوردستان و گوڵبەهار لەوێ لەدایک بووە، پاش چەند ساڵێک، بۆ باشووری کوردستان گەڕاونەتەوە و لە ” ئامێدی، شێخ مەم، سەرسەنگ و بەردەڕەش” نیشتەجێ بوون.
پاش مەرگی باوکی ” کە لەوکاتانەدا گوڵبەهار تەمەنی 6-7ساڵ دەبێت” بە خێزانەوە بەرەو شاری موسڵ بار دەکەن و لەوێ دەست بە خوێندن دەکات و لە بەغدا تا پۆلی پێنجەمی سەر
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
سەعید یوسف
بە میری ئامێری میوزیکی بوزق ناسرا بوو، خەڵکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لە ساڵی 1947 لە دایک بووە.
لە ساڵی 1973 لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی کورد محەمەد شێخۆ و محەمەد عەزیز شاکر گروپی هونەری نەورۆزیان دامەزراند.
میری بوزق، سەعید یوسف خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندی هونەرە و وەک یەکەم کەس دادەنرێت، کە ئامێری میوزیکی بوزقی هێناوەتە ناوچەی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان.
سەعید یوسف بە درێژایی ژیانی هونەری خۆی ژمارەیەکی زۆری خەڵات و دروشمی جیهانی بەدەستهێناوە.
نازناوی میری بوزق لە لایەن بوزق ژەنی ناوداری
سەعید یوسف
نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشەکان چاپکردووە.
نازەنین ئیبراهیم

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,515 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574