فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەواڵێک رەت دەکاتەوە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ...
دەقی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان:
لە هەندێ لە پەیجەکان، هەواڵێکی بێ بنەما و دوور لە راستی دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە بڵاو کراوەتە، کە گوایە پارەکەی لە مانگی دوو گەیشتووە و ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی کراوە.
ئەم هەواڵە بەمەبەستی چەواشەکاری و بە لاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی بڵاو کراوەتەوە. بانکی ناوەندیی عێراق - لقی
هەولێرهەولێر سەر بە حکومەتی فیدراڵە و تەنیا تایبەت نییه بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵکو رۆژانە مامەڵەی بانکی و نەختینەیی لەگەڵ بانکەکانی هەرێم و بانکە ئەهلییەکان هەیە. تەنانەت ئه و پارەیەی کە لە خەڵکیش بە قەرز وەرگیراوە، بە زۆری لە رێگەی ئه و بانکانەیە.
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق هەروەها سەرپەرشتیی تەمویلکردنی پارەی بانکی ناوەندیی عێراق – لقی موسڵیش دەکات.
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق لە رۆژی 3ی ئایاری 2020 لە روونکردنەوەیەکدا چوارچێوەی کار و ئەرکی خۆی بۆ رای گشتی بڵاو کردووەتەوە.
تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی مانگی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە نەنێردراوە. لەم کاتە هەستیارەدا، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران لە ئەولەوییەتی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دایە، بەڵام بەداخەوە، هەندێ سایت و پەیجی ناحەز و دڵرەش بەمەبەستی بەلاڕێدابردنی راستییەکان و بۆ بەرژەوەندیی تەسکی کەسانێک، ئەم جۆرە هەواڵانە بڵاو دەکەنەوە.
خەڵکی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە هۆشیارترە کە کەسان و لایەنێک بتوانن بە موزایده کرد ن بە قووتی خەڵکەوه، بۆ بەرژەوەندی و ئامانجی سیاسیی خۆیان بەکاریان بێنن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی هەرێمی کوردستان
18-05-202018-05-2020 ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!