ئێن ئاڕ تی (NRT)
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
دوانگەی سەرەکیی سەرجەم بەرهەمەکانی دامەزراوەی میدیایی نالیایە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2010دا بەدروشمی راستگۆیی، هاوسەنگی، بوێریی دەستەیەک لە رۆژنامەنووسانی ناحزبیی سەربەخۆ لە کارنامە و ئایدۆلۆژیایەکی دیارییکراو؛ بەئامانجی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە میدیاییە دەرکەوتن و کەوتنە کارکردن. سەرچاوەی دارایی ئەم دامەزراوەیە لەلایەن کۆمپانیای وەبەرهێنانی نالیاوە دابیندەکرێت بەمەبەستی گواستنەوەی زانیاریی و هەواڵ و رووماڵکردنی رووداوە جۆربەجۆرەکان بەشێوەیەکی پیشەیی ستاندارد. بێجگە لە ئۆفیسە سەرەکییەکەی لە شاری
سلێمانیسلێمانی؛ دامەزراوەی میدیایی نالیا لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئۆفیسی هەیە. ئەم دامەزراوەیە لەمانەی خوارەوە پێکدێت:
یەکەم: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی؛ دوانگەیەکی سەرەکیی ئەلیکترۆنییە لە شەش ماڵپەر و دوو ئەپڵیکەیشن پێکهاتووەو بەزمانەکانی کوردی (سۆرانی، بادینی، لاتینی) و عەرەبیی و ئینگلیزیی پەخشدەکات و لە ساڵی 2011دا دامەزراوە.
دووەم: ئێن ئاڕ تی یەک؛ کەناڵێکی هەواڵیی سیاسییە و لە ساڵی 2010دا دامەزراوە.
سێیەم: ئێن ئاڕ تی دوو؛ کەناڵێکی خۆشباریی (ترفیهیة) و لە ساڵی 2012دا دامەزراوە.
چوارەم: نالیا ئێف ئێم؛ رادیۆیەکی گشتیی تایبەت بە گۆرانیی و میوزیکە و لە ساڵی 2010دا دامەزراوە.
پێنجەم: ئەکادیمیای میدیایی نالیا؛ نێوەندێکی پەروەردەیی تایبەت بە راهێنان و پێگەیاندنی کادری راگەیاندن و رۆژنامەوانییە و لە ساڵی 2015دا دامەزراوە.
شەشەم: پام میدیا؛ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ریکلامی بازرگانیییە و لەساڵی 2014دا دامەزراوە.
حەوتەم: ئێن ئاڕ تی عەرەبی؛ وەک کەناڵێکی هەواڵیی سیاسیی بە زمانی عەرەبیی لە ساڵی 2016دا دامەزرا، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە ناوەڕاستی ساڵی 2018دا لە پەخشکردن وەستا.
فریکوێنسەکانی ئێن ئاڕ تی یەک، ئێن ئاڕ تی دوو، نالیا ئێف ئێم: 10971 بە 27500
[1] ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)