ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هەنگاوی جەنگی حەفتانین ڕاگەیەنر...
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا کە لە هەرێمی پاراستنی میدیا بەردەوامە، لە 18ی ئایاردا کاتژمێر 08:00 لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆنفڕانسی گەورە چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا، لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندرا. لەو چالاکیەکەدا 3 سەربازی دوژمن کوژران و 2 سەربازیش بریندار بوون.
هێرشی ئاسمانی
لە 12ی ئایاردا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی شەهید بێریتانیان لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆردومان کرد. لە بۆردوومانەکەدا 2 هەڤاڵمان شەهید بوون کە دواتر ناسنامەی هەڤاڵانمان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت.
[1]
18-05-202018-05-2020 ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!