کۆمەڵگاکەمان لە مانگی ئایاردایە کە تێیایدا ژنانی تێکۆشەر و پیاوانی بەرخۆدێر کە بۆ پاراستنی کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی و ئابرۆمان خەباتیان کرد شەهید بوون. هەروەها لە هەر ڕۆژێکی ڕۆژانی ئایاردا، داستان و شەهادەتی مێژوویی ڕوویدا، ئەم مانگە بوو بە مانگی شەهیدان. لەوانەش شەهادەتی هاوڕێ حوقی کارەر کە شەهادەتەکەی بووە هۆی دامەزراندنی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان کە ڕێگای مێژوویی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕی. جگە لەوە فەرماندە و ڕۆشنبیریران لە سەرەتای سەدەی 20 بۆ پاراستنی گەلانی سوریا و لوبنان شەهید بوون و بە هەزاران کەسیش لەسەر ڕێچکەیان درێژەیان بە خەباتدا.
ئێمە وەک ئەنجومەنی گشتی پەیەدە باش دەزانین، گەلێک کە خاکەکەی بە خوێنی شەهیدان ئاو نەدات و بۆ پاراستنی ئابروی خۆی ڕەنج نەدات، بە ئاسانی خۆڕادەستکردنی قبوڵ دەکات.
پەیەدە ڕایگەیاند، لە مانگی ئایاردا بەرخۆدانی مێژوویی تۆمارکراون و بۆ جێبەجێکردنی هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک، ژیانی هاوبەش، یەکسانی و ئازادی لەسەر ڕێچکەی شەهیدان دەبن.[1]
#18-05-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,013
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!