حەمەی ڕەسوڵی دارتاش، ساڵی 1931 لە سلێمانی لەدایکبووە، کەسایەتیی کۆمەڵایەتی و بەناوبانگی #بەرخانەقا#ی شاری #سلێمانی# و یەکێک بووە لە دارتاشە کۆنەکانی شاری سلێمانی و دوکانەکەی لە شەقامی کاوەی نزیک فولکەی خانەقا بوو.
نێوبراو یەکێک بوو لەو کەسانەی لە #09-06-1963# لەلایەن دارودەستەی #زەعیم سدیق#ەوە دەستگیرکراوە.
ساڵی 1974، بەهۆی تەقەی شێتانەی سەربازانی سوپای داگیرکەری ئێڕاقەوە بریندار دەبێت.
حەمەی ڕەسوڵی دارتاش ڕۆژی 19-11-1983 بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ، لە ڕێگەی سلێمانی - #دوکان# کۆچی دوایی دەکات و لە پاش خۆی 11 منداڵ جێدەهێڵێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,752 times