ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەین، که بەهۆی قەیرانی دارایی و دروستبوونی چەند گرفتێکی تەکنیکی و ئەنجامنەدانی کاری سیانەکردن، کە پێویست بوو پێشتر بکرایه، بەڵام بەهۆی کەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆ ئه و سیانەکردنە ئەنجام نەدراوە، ئەوەش بوەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا، کە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خۆست لەسەر بەکارهێنانی.
بۆیە لە ئێستادا ئه و دابەزینەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بوەتە هۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی و هەروەها ئەوەی کە ڕویداوە بەدەرە لە توانا دەسەڵاتی بەڕێوەبەرابەتی گشتی کارەبای #سلێمانی# و #وەزارەتی کارەبا#ش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لە پەیوەندی بەردەوامدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
راگەیاندنی بەڕێوەبەریەتی گشتی کارەبای سلێمانی
#18-05-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,068