لە دەشتی هەریر زیاتر لە 500 دۆنم زەوی برنجی کوردیی تێدا چێنراوە
ئەمساڵ رووبەری 500 دۆنم زەوی لە دەشتی
هەریرهەریر و
باتاسباتاس بە برنجی کوردی داچێنراوە. 400 جووتیار خەریکی بەرهەمهێنانی برنجن، هۆکاری زۆربوونی داچاندنی برنجی ناوچەکە بۆ زۆربوونی سەرچاوەی ئاو و زوو ساخبوونەوەی برنجەکەیە.
وەرزی داچاندنی برنج لە دەشتی هەریر دەستی پێکرد. کارێکی پڕ زەحمەتە، بەڵام پڕ داهات کە وایکردووە ژمارەی جووتیارانی برنجی هەریر و باتاس لە 100 بۆ 400 بەرز ببێتەوە.
جووتیارەکان باکارەکەشیان لەپێناو دابینکردنی بژێوی ژیانیان بێت، بەڵام برنج خۆراکێکی سەرەکیی رۆژانەیە و نایابیش بەرهەم دێنن، برنجێک لە کڕینیدا دوودڵ نییت کە چۆن و لە کوێ بەرهەم هێنراوە.
کارزان سەباح، جووتیارە و دەڵێت، هەر دوو دۆنم بە نزیکەیی 200 تەنەکە برنجی لێ بەرهەم دێت. ئەوەیش زۆر باشە و نرخەکەیشی باشە. کڕیار لە
سلێمانیسلێمانی و
دهۆکدهۆکەوە بۆی دێن. نرخی تەنەکەیەک 50 بۆ 55 هەزار دینارە و سەدریەکەشی تا 70 هەزار دینار دەچێت، بەڵام کڕیاری کوردییەکە زیاترە.
هەریر و باتاس بە برنجی باش بەنێوبانگن، لە کۆی 100 هەزار و 376 دۆنم زەوی کشتوکاڵی، دوو هەزار دۆنمی بەراو و شیاو بۆ داچاندنی برنجیان هەیە. دوو ساڵە بارانبارینی زۆر سەرچاوەی کانیاوەکانی ژیاندووەتەوە و 53 هەزار دۆنمی تەنیا لەم دەشتە بەراو کردووە.
فەریق حەسەن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەریر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 500 دۆنم زەوی لە سنوورەکەماندا بە برنج چێنراوە. دوو ساڵە رێژەی ئەو جووتیارانەی روویان کردووەتە چاندنی برنج لە بەرزبوونەوەدایە و هۆکارەکەشی زۆربوونی سەرچاوەی ئاوە کە برنج ئاوی زۆری پێویستە و زووش ساخ دەبێتەوە، بۆیە جووتیاری زۆر رووی تێکردووە.
ساڵانە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 200 هەزار تۆن برنج ساخ دەبێتەوە. بڕی ئەو سەرمایەی بۆ کڕینی دەچێتە دەرەوە زیاتر لە 230 ملیۆن دۆلارە. ساڵانە لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار تۆن برنج بەرهەم دەهێنرێت کە دەکاتە 3%ی پێداویستیی ناوخۆ و 97%ی هاوردە دەکرێت.
[1]
17-05-202017-05-2020 ⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!