هەندێک شت هەیە لە ژیانی ڕۆژانەماندا ڕەنگە گرنگیمان پێی نەدابێت بەڵام بۆ هەندێ کەس و خێزان سەرچاوەی بژێوییە!
بیرت لەوە کردۆتەوە کە کۆکردنەوەی پاشماوەکانی ڕۆژانەمان وەک (بابەتە پلاستیکەکان، ئاسن و هتد) کە زۆر بێ باکانە فرێی دەدەین جگە لە پاراستن و تەندروستی خۆمان و ژینگە دەشتوانین هاوکاری خێزانێک بین کە بژێوی ژیانیان لەسەر کۆکردنەوەی ئەو بابەت و ماددانەیە؟
نزیکەی ساڵێکە بچوکترین بابەتی پلاستیکم بەفیڕۆ نەداوە و کۆی دەکەمەوە بە یارمەتی خێزانەکەم وە بەردەوامیش دەبم لەسەر ئەم ئەرکە بەنرخەم... گرنگ لە کۆتاییدا سودم بە خێزانێک گەیاند! خۆزگە دەبوو بە کلتورێکی جوان لە ناومان هاوکاری ئەو خێزانانە بین کە بە شتێکە کە خۆمان پێویستمان نیە...
هەرکەس ئامادەی ئەم کارە جوانەیە ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ دەنێرم کە خۆیان دێنە بەردەم ماڵەکەت و بە دونیایەک سوپاس و نزای خێرکردن بۆت، پاشان ئەو ماددە و بابەتانەت لەکۆڵ دەکەنەوە.[1]
#ڕاوێژ فەرهاد#
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/rawezh.farhad.3=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ڕاوێژ فەرهاد=KTML_Link_Facebook_End=
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 63,731 times
Write your comment about this item!