ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەسەر چالاکیەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:
سوپای داگیرکەری تورک 14ی ئایار لە هەرێمی نێوان گردەکانی کەڤورتێ و لێلیکانی هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 15ی ئایاردا بێئەنجام کۆتایی هات. هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا دا لەژی شۆفڵێکی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا کە بەرەو گردی لێلیکانەوە دەچوو. لە چالاکیەکەدا 2 سەربازی دوژمن کوژران. سوپای داگیرکەر دوای چالاکیەکەدا سەربازە کوژراوەکانی بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش لە هەرێمەکە دوورخستەوە.
13ی ئایار کاتژمیر لەنێوان 13:00 – 14:00 فڕۆکەکانی شەڕی سوپای داگیرکەری تورک گەلی ئاڤاشینی هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کردووە.[1]
#17-05-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,612 ganger