یەکینەکانی تۆڵەی یەبەسەی شەهیدانی سوور ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەندامانمان 17ی ئایار کاتژمێر 01:00 لە ناوچەی کایاپناری #ئامەد# لە ناوچەی پێشەسازی 3 لەدژی پۆلیسی تورک کە سەرقاڵی دەوریە بوون بە چەکی سوود چالاکیان ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەش کرا، لە چوارچێوەی تۆڵەسەندنەوە لەدژی داگیرکەر و سیخوڕ و نۆکەران چالاکیەکە ئەنجامدراوە و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی پۆلیس نەزانراوە.
'لەدژی سیستمی داگیرکەری ئێمە لە هەموو دەڤەرێکین'
یەکینەکانی تۆڵە ئەوەی خستەڕوو، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە دامەزراندنی قەیوم لەسەر شارەوانیەکان کە بە ئیرادەی گەلی کوردستان هەڵبژێردراون، هەوڵ دەدات کە سیستمی داگیرکەری جێگیر بکات.
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، قەیوم هێرشە لەسەر ئیرادەی گەل. لەدژی هەر جۆرە هێرشی فاشیستی دەوڵەتی تورک لەسەر کوردستان ئێمە لە هەموو دەڤەرێک لەدژیان دەوەستینەوە. سەرەتا نۆکەر و سیخۆڕان کە لە کوردستان دەوڵەت لەسەر پێ دەهێڵنەوە، تا هەموو دەزگا و ناوەندی شەڕی تایبەت پاک نەکەینەوە دەست هەڵناگرین. ئێمە وەک هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستانی، لەدژی دەستوەردان لەسەر ئیرادەی گەل بێدەنگ نابین و ڕایدەگەیەنین کە بەرگیری لە خۆبوون دەکەین. لەدژی کودەتای فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بانگەوازیما گەلی خۆمان ئەوەیە لە چوارچێوەی پاراستنی خۆییبووندا بەرگیری لە ئیرادەی خۆیان بکەن و لەدژی فاشیزم تۆڵە بکەنەوە.[1]
#17-05-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,153 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!