بە داخێکی گرانەوە ڕایدەگەیەنین کە سەعاتی 9 شەوی ڕابردوو بەهۆی دەمەقاڵەیەک، تەقەکردن لە نێوان هاوڕێیانی پێشمەرگە لە بناری هەڵگورد دروست دەبێت کە بەوهۆیەوە هاوڕێیەکمان بە ناوی ئاروین ئەسڵانی گیانی لە دەست دەدا و پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندار دەبێ کە برینەکەی سوکە. لە ئێستادا دۆخەکە کۆنترۆل و هێور کراوەتەوە و تەرمی هاوڕێ ئاروین هاتەوە بارەگای سەرەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و ئەسپەردە کرا.
هاوڕێیانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردتر لە ڕوداوەکەن. پێویستە بڵێین لە دوێنێشەوەوە دۆستان و هاوڕێیان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بە هەموو شێوەیەک پەیوەندییان پێوەکردوین و هاوسۆزییان دەربڕیوە، لێرەوە سپاسی هەموویان دەکەین. هەر زانیاریەکی نوێ بە ئاگاداری گشتیی دەگەیەنین.
ستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
27. 2. 1399
#17-05-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,170 kertaa