مامۆستایانی سەربەرز
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانان
- ئەمڕۆ مامۆستایان و هاوڵاتیانی خاوەن هەڵوێستی پارێزگای #دهۆک#، مەردانەو بوێرانە هەڵوێستی خۆیان دژی ستەم و بێ موچەیی دەربڕی و خۆپیشاندانێکی مەدەنیان ڕێکخست، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێم زۆر نابەرپرسانەو بەشێوازی دەسەڵاتە سەرکوتکەرەکان وەڵامیان دانەوە و ژمارەیەکی زۆری مامۆستا و چالاکوانیان دەستگیرکرد، ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵک و مامۆستایان لە خراپترین دۆخی ئابوریدان.
بۆیە ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەتوندی ئیدانەی ئەم ڕەفتارانە دەکەین کە دوبارەکردنەوەی ڕەفتاری دەزگاکانی بەعسی ڕوخاوە، کە بەداخەوە دیارە نەبوەتە وانەیەک بۆ ئەم دەسەڵاتەش.
لێڕەوە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەستگیرکراوانی خاوەن هەڵوێستی مەردانەی پارێزگای دهۆک دەکەین، پێویستە دەسەڵاتداران لە جیاتی دەستگیرکردن و سەرکوتکردن هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکان بدەن، چونکە دواجار ئەوە دەسەڵاتە ستەمکارەکانن لەناو دەچن نەوەکو خەڵک.
لە کۆتاییدا دەڵێین خۆشبەختانە ناڕەزایی گەشتۆتە گشت کونجێکی ئەم هەرێمە و ئەمەش نیشانەی قۆناغێکی نوێی نارەزاییەتیەکانە.
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی
#16-05-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,837 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !