پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
زمانی دایک و مەترسییەکانی بەردەمی
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS1
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زمانی دایک و مەترسییەکانی بەردەمی

زمانی دایک و مەترسییەکانی بەردەمی
زمان کۆڵەکە و بنەڕەتی مانەوەی هەر نەتەوەیێک بەئەژمار دێ. سەرەکیترین جیاوازی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ توانای قسەکردنە کە مرۆڤ گرینگترین و پێشکەوتووترین شێوە بۆ پێوەندیگرتن لەگەڵ یەکتر واتا کەڵک وەرگرتن لە زمان بۆ ئاڵۆگۆڕی بیروڕای بە کار هێناوە. فێربوونی هەر زمانێ چەند قۆناغی بیستن، ئاخاوتن، خوێندن و نووسینی هەیە.
ئەگەرچی زمان وەکوو ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان بەکار دەهێنرێ، بەڵام هاوکات لە زۆربەی شوێنەکان وەکوو ئامرازێک بۆ تواندنەوەی شوناسی کەمینەکان لە لایەن دەسەڵاتە پاوانخوازەکان کەڵکی لێ وەردەگیردرێ. بە وتەی جان ئێستوارت میل کاتێ داگیرکەر بیهەوێ نەتەوەیێک بکاتە کۆیلە و بە دوای خۆیدا ڕایبکێشێ سەرەتا زمان و شوناسەکەی دەکاتە ئامانج. نەتەوەیێکیش کە زمان و کولتووری لە دەست دا دەتوێتەوە. کاتێ تەواوی کەڵک وەرگرتنی مرۆڤ لە زمانی دایکی تەنیا قسەکردن بێت و پاڵپشتی نووسینی لە گەڵدا نەبێ، وشەکان وردە وردە لە بەین دەچێ و ئەو زمانە لاواز دەکرێ. کاتێ زمانی نەتەوەیێک لاواز بکرێ سڕینەوەی مێژووی زۆر ئاسانە.
لە سەرانسەری جیهان نزیک بە 6800 زمان هەیە کە 3800 لەو زمانانە لە مەترسی لە ناوچوونن.
له ڕوانگەی یۆنسکۆ هەموو زمانە دایکییەکان شایانی ئەوەن کە بناسرێن، شەرعیەتییان پێ بدرێت و لە هەموو بوارەکانی ژیان و بازنەی گشتیی، بایەخیان پێ ببەخشرێت؛ بەڵام ئەوه شتێک نییە کە بەکردەوە ڕووی دابێت!. زمانە دایکییەکان زۆربەیان بەپێی پێویست پێگەی زمانی نەتەوەییان نییە، نەبوونەتە زمانی فەرمی و تەنانەت پێگەی زمانی پەروەردەشیان نییه و ئەوەش دەتۆانێ ببێتە هۆی کەم کردنەوەی بایەخی خۆرسکی زمانی دایکی و مەرگی یەکجارەیی ئەو زمانە لە درێژخایەن. لە ساڵوەگەڕی ڕۆژیی جیهانی زمانی دایکی، ئێمە دەبێ وەبیرمان بێتەوە کە هەموو زمانە دایکییەکان جێگەی بایەخن و هەمووان بۆ سەقامگیری گشتی و گەشەی بەردەوام پێویستن.
زمانی دایکی بۆ خوێندەواری پێویستی سەرەکییە لە بەر ئەوەی کە لە ساڵەکانی سەرەتایی خوێندن بەهرەکانی بنەڕەتی، خوێندن، نووسین و هەروەها پڕۆسەی فێربوون ئاسان دەکات. بەهرەیێک کە بنەما و بنەڕەتی گەشەی کەسایەتی مندالان درووست دەکات. زمانی دایکی هەروەها دەرخستنێکی تایبەتە لە شوناس و توانای داهێنەریی و سەرچاوەیەکە بۆ زانست و داهێنان. بەڵام بەوەشەوە زمانی پەروەردە لە ساڵەکانی سەرەتای خۆێندن بەدەگمەن زمانی دایکی منداڵانی قۆتابیيە. بەگۆتەی یۆنسکۆ، نزیکەی لە سەدا 40ی دانیشتووانی جیهان دەستیان بە سیستەمی پەروەردە بە زمانی دایکی ڕاناگات. لە کاتێکدا زۆربەی لێکۆلینەوەکان دەریان خستووە کە زمانی دایک پرۆسەی فێربوونی گشتی و فێربوونی زمانەکانیتر ئاسانتر دەکات. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی یۆنسکۆ هەر کەس بە زمانی خۆی نەخوێنێ و نەنووسێ نەخوێندەوار دێتە ژمار.
منداڵ پاش لە دایک بوونی و بۆ پێوەندیگرتن لە گەڵ دەوروبەری خۆی فێری زمان دەبێت و زمان دەبێتە کەرەستەیێک بۆ فێربوون و ناسین و ناساندنی شوناسی تاکەکەسی و بە کۆمەڵی خۆی لە کۆمەڵگا. زمان کاتی دووگیان بوونی دایک لە سێ مانگان دا ئاشنای ڕۆح و مێشکی منداڵ دەبێ و دەبێتە هۆی ئەوەی بنەڕەتی کۆدی ژنتیکی بە شێوازی زمانی دایکی دابنرێت. بەڵام ئەگەر کاتی بەدنیاهاتنی منداڵ بە زمانی دایکی قسەی لەگەڵدا نەکرێ، ئەو کۆدە بە یەکجاری دەشێوێ.
فێرکاری بە زمانی دایکی هۆکاری دوورکەوتنەوە یان جیابوونەوەی نەتەوەکان نییە، بەڵکوو لێکۆڵینەوە کۆمەڵناسییەکان دەریان خستووە کە سیاسەتی چەند زمانی لە کاروباری پەروەردەییدا کاریگەری زۆری لەسەر ڕاگرتن و پەرەسەندن و گەشەکردنی فەرهەنگە نەتەوەییەکان هەیە.
دوکتور کانگاس تیۆریسیەن لە بواری زمان دایکی لەوبارەیەوە دەڵێت: زمانی دایکی زمانێکە کە مرۆڤ لە ڕێگای ئەوە بیر دەکاتەوە و خەون دەبینێت. لە ڕاستیدا زمانی دایکی وەکوو پێستی لەشە و زمانەکانی تر ئاسەڕێ زیاتر نین. هونەر سەرەکیترین ئاستی بەرزی مرۆڤە کە لە ڕێگەی زانست و مەنتقەوە پێکنایە. زمانی دووهەم لە ڕێگەی ڕاهێنان و بە شێوەی خۆوشیارانە فێر دەبین، بەڵام ناوشیارانە فێری زمانی دایکی دەبین بۆیە لە نێوان زمانی دایکی و هونەر هاوئاهەنگی هەیە؛ لە نێوان دوو شت کە سەرچاوە لە دنیای ناوشیاری مرۆڤەکان دەگرن.
بە پەراوێزخستنی زمانی دایکی، توندوتیژی بەرانبەر بە مناڵانە و پێویستە بهزووترین کات چارەدۆزییەک بۆ ئەو شێوە توندوتیژیانە بکرێت. چونکە کاتێ لەگەڵ منداڵ بە زمانێ جگە لە زمانی دایکی قسە دەکرێ، دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵ لە دایک و باوک و بنەماڵەکەی سووک بڕوانێ. منداڵ لەو کاتەدا بیردەکاتەوە بنەماڵەکەی باشترین شتیان بۆی دەوێ و ئەمە دەبێتە هۆی جۆرێک دژوازی لە دەروونیدا کە لە درێژەی زەمان تووشی هەستی پووچی دەکا و لە پرۆسەی فێربووندا تووشی کێشە دەبێ، متمانە بەخۆی لە کۆمەڵگا لە دەست دەدا و ناتوانێ بە باشی لە نیوان دەروونی خۆی و دنیای دەرەو پێوەندی ساز بکات.
دیارە گاڵتە و سووکایەتی کردن بە زمانی دایکی، دەبێتە هۆی هەستی خۆ بەکەم زانین و ئەو ڕەوتە تا ڕادەیەک ڕێخۆشکەر دەبێ بۆ هێژموونی دەسەڵاتی باڵادەس و دور کەوتنەوە و تەنانەت نکۆڵی تاک لە ناسنامە و شوناسی سەرەکی خۆی کە ئەمیان ڕووی دووهەمی بە پەراوێزخرانی زمانی دایکی واتە ئاسمیلاسیون یان تواندنەوەی گرووپێک بە شوناسی جیاواز لە نێو گرووپێکی دیکە لە ڕێگەی باڵا دەستی و هێژموونیی فەرهەنگ و زمانی زاڵە. ئاسمیلاسیۆن دەبێتە هۆی لە ناوچوونی گروپێک بە شێوەیەک نەرم و نادیار. بۆ وێنە کاتێک کە زمانی میللەتێک یاساغ بکرێت و بە کار نەبرێ، دیارە ئەو زمانە دەکەویتە بەر مەترسی کاڵ بوونەوەوە و بگرە لەناوچوون. ڕوونە کاتێ زمانی نەتەوەیەک لە ناو بچێ، سڕینەوەی مێژووی و یادەوەری ئەو نەتەوەیە زۆر ئاسانتر دەبێتەوە.
کەواتە کاتێ مرۆڤی کورد لە گەڵ منداڵی بە زمانێ جگە لە زمانی زگماکی قسە دەکات و زمانێ کە بیری پێ دەکاتەوە، جیا لە زمانی خۆیەتی تووشی ئاسمیلەبوون هاتووە و شوناسی خۆی لە بیر چۆتەوە، یان کاتێ کە تەواوی کەڵک وەرگرتنی مرۆڤی کورد لە زمانی دایکی تەنیا لە قسەکردنی ڕۆژانەدا بێ و پاڵپشتی نووسین و پەروەردە و بیرکردنی لە گەڵ نەبێ، وشەکانی لە بیر دەچنەوە و ئەو زمانە وردە وردە بەرەو گۆڕانی نەرێنی و تەنانەت لەناوچوون دەچێت. بەو هیوایە کە ئەم ڕۆژە ببێتە هۆی ڕاچڵەکاندنی کەمینەکان بۆ ڕێزگرتن لە خۆیان و زمانی دایکییان، چونکە پشت کردن لە زمانی دایکی وەکوو پشت کردن لە دایکە.[1]
ئەم بابەتە 2,046 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 16-05-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-05-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 16-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 16-05-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,046 جار بینراوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.329 چرکە!