图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,375
图片 105,197
书籍 19,086
相关文件 95,700
Video 1,281
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سمێڵ بابڕ لە نوسینی یەکەم وتار و مانیفێستی ژن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سمێڵ بابڕ لە نوسینی یەکەم وتار و مانیفێستی ژن

سمێڵ بابڕ لە نوسینی یەکەم وتار و مانیفێستی ژن
من: دڵنیانیم لەبەکارهێنانی 'سمێڵ با بڕ'، لای ئەبەم. با لایببەم، نازانم بۆ ئەو ڕۆژە وام نوسی؟.
دڵشاد مەریوانی: نە لایمبە. من خۆم پیاوم و جار وبار سمێڵ دائەنێم، ئەزانم ئیزعاجە. پێشمەرگەکانیش بەو ئیزعاجییە ئاشنان، ئەو وشەیەیەیان پێ خۆش دەبێت بیخوێننەوە، بە تایبەتی ئەگەر ژنێک بە تەعلیق نوسیبێتی.
ماوەیەکی باش من خەریکی کورتکرنەوەی نوسینەکەم 'مانیفێستی ژن لە سیاسەتی کوردی دا' بووم لە سلەیمانی، ئەوە یەکەم نوسینم بوو بە شێوازی ووتاریی و مانیفێستی لەسەر پرسی ژن. پێشتر جار بە جار شیعرم دەنوسی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بەڵام زیاتر بە کوردی، ئەو شیعرانە تەنها لە ماڵەوە بۆ خۆمان و لەناو هاوڕێیانی ڕێکخستن و پێشمەرگە دەخوێنرایەوە. زۆر زوو وازم لە نوسینی شیعر هێنا و هەموو گرنگیەکەم دا بوو بە تێۆرییەکانی فەلسەفەی سیاسی و بیرکردنەوە و دیبەیتە سیاسیەکان و جارێکیتر نەچوومەوە سەر نوسینی شیعر.
پێم وایە کورتکردنەوەی مانیفێستی ژن زیاتر لە کاتی نوسینەکەی برد. کاک/شەهید دڵشاد مەریوانی کە خوێندیەوە زۆری پێخۆش بوو، زۆریش هانیدام و یارمەتیدام بۆ ڕێنمایی کردن لە کورتکردنەوەی سەرو چل پەڕە نوسراوەکەم بێ ئەوەی خاڵە سەرەکیەکانی بقرتێت. 'مانیفیستی ژن لە سیاسەتی کوردی دا ' سەرەتا زیاتر لە(40) پەڕە بوو، کورتم کردەوە بۆ بیست پەڕە بۆ ئەوەی لە شاخ نەڵێن زۆر دوورودرێژە و بڵاوی بکەنەوە لە نامیلکەکەیدا. لە ساڵی 1981 دا نوسیم و ناردم بۆشاخ بۆ بڵاوکردنەوە. بەڵام وەکو پێشتر لە وتاری ' لە داوێنی پرسی یەکسانی جێندەری' دا ئاماژەم پێکردوە، ڕایانگرت و بڵاویان نەکردەوە. ئەوە یەکەم نوسینی درێژ و گرنگ بوو بینوسم، سەرەتا هێندە زۆر بوو پەڕەکانی دەگونجا و دەکرا کتێبێک بوایە، دواتریش پاش کورتکردنەوەکەی بۆ بیست پەرە، دەکرا وەکو نامیلکەیەک بڵاوبکرایەتەوە.
گەرچی زۆر کورتمان کردەوە بۆ گونجاندنی بۆ بڵاوکردنەوەی لە شاخ، بەڵام لەبەرچەندین هۆ کە یەکێکیان لەبەر ئەوە بوو کەموکوڕیەکانی دەردەخست لە مانیفێستی/بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی کوردی بە گشتی سەبارەت بە پرسی جێندەریی، پێم وایە و ئەگەری هەیە یەکێک لە هۆکانی ڕاگرتن و بڵاونەکردنەوەی لەبەر ئەوەش بوبێت کە تێرمی 'مانیفێست' م لە تایتڵەکەیدا بەکار هێنابوو، ئەوکات 'مانیفێست' تەنها بۆ نامیلکەی فەرمی حیزبی و سیاسی بەکاردەهێنرا. بەهەرحاڵ گرنگ ئەوەیە کە ڕایانگرتبوو و بڵاویان نەکردەوە.
ئەوکاتەی کە خۆم چووم لە 1982دا لە کۆنفرانسی کۆمەڵە نوسینەکەم جوڵاند. ناوی 'کۆنفرانس' بوو بەڵام، هیچ کۆنگرەیەکمان پیشتر نەکردبوو، گەرچی کۆنفرانسەکان ناویان کۆنفرانس بوو، بەڵام بە ڕیالیتی 'کۆنگرە' بوون، کۆنگرەی سەرکردەکان و ئەوانەمان بوو کە ڕێگە پێدراو بوین بۆ خۆ هەڵبژاردن بۆ سەرکردایەتی کردنی بزوتنەوەکە. لەوێ بە یارمەتی کاک #نەوشیروان مستەفا# خوێندمەوە و خستمە دیبەیتەوە لەناو سەرکردایەتی سیاسی کوردیدا.
ڕاستیەکەی، من ئەوسا نەمدەزانی مانای 'مانیفێست' واتە 'دەرخستن' یا دەرخستنی مەسەلەیەک یا ناوەرۆکێک، ئێستا دەزانم کە 'مانیفێست' لە زمانی ئینگلیزییەوە هاتوە و مانای دەرخستن دەگرێتەوە. پێم وایە نەک هەر من بەڵکوو هەموومان 'مانیفێست'مان بە مانای 'بەرنامەی سیاسی' بەکاردەهێنا، ئەوکات منیش هەر وەکو هەموو بە مانای 'بەرنامە' بەکارم هێنابوو، بەڵام بە مانای بەرنامەی سیاسی لە پرسی جێندەردا. کە کات هاتە سەر ناردنی لە 1981 دا، ئیتر 'مانیفیستی ژن لە سیاسەتی کوردیدا' زۆر کورت ببۆوە و تەنها بیست پەڕە بوو، وەک وتارێکی درێژ بوو و گونجاو بوو بۆ بڵاوکردنەوەی وەکو نامیلکە. بە مەبەست بە شێوازی نوسینی 'مانیفێستی حیزبی' م نەنوسیبوو کە بریتی بێت لە پێشەکی وچەند مادە و بڕگەیەک، چونکە مانیفێستی حیزبێک نەبوو. مەبەستم ئەوە بوو تایبەت بێت وتەنها یەک بڕگە لەخۆی بگرێت کە پرسی ژن/جێندەری بوو لەناو سیاسەتدا، واتە ئیزافەیەک بێت لە ڕوونکردنەوە و دەستنیشانکردنی ئەوەی پێویست بوو بکرێت و بکرێت بە پاشکۆیەک بۆ ئەو مانیفێستەی کە هەمانبوو.
جیاواز لە شێوازی نامیلکەی مانیفێستی حیزبی، ئەمەی من ناوەرۆکەکەی بریتی بوو لە تێڕوانینێک بۆ ئازادی و مافەکانی ژن بە گشتی لە سەر بنەمای پرنسیپەکانی فەلسەفەی سیاسی کە ئەوکات هەموو لە سیاسەتدا دەمانخوێندنەوە. هەروەهاش سەرنجێک بوو لەوەی کە دابین نەکرابوو وە باسنەکرابوو بۆ ژن لە بەرنامە و ئیشکردنی حیزبە سیاسیەکانی کوردی باشوردا. دەستنیشانکردن و باسکردن و پڕکردنەوەی کەموکوڕیەکان بوو سەبارەت بە پرسی جێندەر لە کوردستان دا بە گشتی و بەتایبەتیش لە بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی سیاسی کوردیدا لە کوردستان. ئەڵبەت تێرمی 'جێندەر'م بەکارنەهێنا بوو و ئەوسا ئاشنا نەبووم پێی، بەڵکوو لەبری ئەوە تێرمی 'پرسی ژن' م بەکار هێنابوو.
ئەو نوسینەم بەگشتی، کەموکوڕیەکان و مافەکانی ژن وەک ئەوەی پێویست بوو تاووتوێ دەکرد و بەراورد دەکرد، بە مەبەستی باشکردنی ژیانی مێینەی کورد لەسەرزەمینی ڕیالیتی ژیانکردنی ڕەگەزی مێینە لە کوردستاندا، چاک لەبیرمە ووردەکاری ئەزموونی نادادپەروەری بەرامبەر ڕەگەزی مێینەی تیا بوو هەر لە قۆناغی مناڵیەوە هەتا قوتابخانە وگەورەبوونی و گەنجیەتی وپاشان هاتبوومە سەر باسکردنی کێشە و بێ بەرنامەیی بۆ بەشداری سیاسی ژن. چونکە خۆم سیاسیکاربووم، نەچووبوم بەلای کێشەی جێندەریی لە پیشەکانیتردا، بەڵکوو سەرنجم بەتایبەت لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردنی ژنی کورد بوو لە بواری سیاسەت دا. سەرەنجامەکەشی هەوڵێکی زۆر دڵسۆزانە بوو بۆ دەستنیشانکردنی کەموکوڕیەکان و ڕێنمایی کردن بوو سەبارەت بە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە پێویست بوو نەبێت لە پرسی جێندەریدا لە ناو بزوتنەوەی سیاسی کورد دا. داواکارییەکەی بریتی بوون لە پلان و بەرنامەیەک کە بە ڕای من پێویست و گرنگ بوو و دەبوایە بکرێت بە بەشێک لە بەرنامەی سیاسی و ئیشکردنی سیاسی بزوتنەوەی کوردیدا لەو کاتانەدا.
پاش خوێندنەوەی لە کۆنفرانسەکەدا، لەبیرمە هەندێک لە پێشمەرگە تێگەیشتوە بەشداربوەکانی کۆنفرانس لەدەرەوەی کۆنفرانسەکەشدا دیبەیتی زۆریان لەسەر کرد و هەندێک لەو دیبەیتەش لەگەڵ مندا بوو، هەندێکیان بەبێ من بوون، دواتر بۆیان دەگێڕامەوە. ئەوەی کە هەتا ماوەی ساڵێکیش مایەوە و دەماو دەمی دەکرد لەناو پێشمەرگەکاندا تێرمی 'سمێڵ بابڕ' بوو، ئەو 'سمێڵ بابڕ'ەیان یان لەبیر نەدەچۆوە کە من لە پەرەگرافێکی وتارە مانیفێستەکەدا نوسیبوم و خوێندمەوە، ئەو پەرەگرافەم بۆ بەراوورد کردنی ئازادیەکانی پیاو و ژن بوو لە کۆمەڵگەدا بە گشتی. 'سمێڵ با بڕ' تەنها مانای 'سمێڵێکی پڕ' دەگرێتەوە و هیچیتر، کاک دڵشاد مەریوانی نەیهێشت لە کورتکردنەوەکەدا لایبەم و بۆ سەرنج ڕاکێشانیان هێشتمانەوە.
تا ساڵێکیش دوای ئەوە پێشمەرگەکان هەر یەکترییان پێ بانگ دەکرد، بەتایبەتی کە دەیانویست سەربکەنە سەر یەکێک لە پێشمەرگە پیاوەکانی هاوڕێیان بۆ خۆشیی بانگیان دەکرد 'ئا وەرە، سمێڵ با بڕ'.
وێنەکە هی ئەوکاتەیە کە دەچووم بۆ کۆنفرانسەکە لە 1982 دا و لەوێ 'مانیفێستی ژن لە سیاسەتی کوردی دا'م خوێندەوە. کراسێکی کوردی خاکی و شاڵێکی خوری خاکیم بەسەرشانەوە بوو، ئەو پۆشینەم نزیک لە بەرگی 'یەکپۆشیی' خاکیانەی پێشمەرگایەتیم بوو لە شاخ، بەڵام شەرواڵەکەی باوکم نەپۆشی ئەو جارە، لەبەر ئەوەی دەمویست زۆربەی ڕێگەکە بە ئۆتۆمبیل بگەم. چونکە لە جاری یەکەممدا بۆ شاخ ماندوویەتی زۆرم بینی و ڕێگاکەم ناخۆش بوو. ئەمجارەیان لە #قەڵادزێ# وە ڕێمان گرتەبەر و دوای قەڵادزێش هەتا چەند گوندێکمان تێپەڕاند هەر بە جییب (جێب) ڕۆیشتین، دوای مانەوەی شەوێک لە دێیەکدا خاوەن ماڵەکە وەک بەڵەد و وەک وڵاخدار هەموو ڕێگەکە هات لەگەڵمان بۆ کۆنفرانسەکە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,871
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 16-05-2020
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 14-05-2020 (4 年份的)
城市: Qeladize
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 16-05-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on16-05-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):13-03-2021
URL
此产品已被浏览1,871
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,375
图片 105,197
书籍 19,086
相关文件 95,700
Video 1,281
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!