ساکار حسێن عەلی
وەرگێڕ لە 02-03-1999 لە شاری #سلێمانی# لەدایک بووە. لە ئێستادا خوێندکاری بەشی (ئایتی) یە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. جگە لە زمانی کوردی هەر سێ زمانی (عەرەبی، ئینگلیزی و کۆری) دەزانێت. ئەو هەر لە تەمەنێکی زووەوە، سێزدە و چواردە ساڵی، ئارەزووی لە کاری نووسین و وەرگێڕان بووە و خەونی بەوەوە دیوە ڕۆژێک لە ڕۆژان ببێتە نووسەر و وەرگێڕ تەنانەت کاتێ لەم تەمەنەدا پەڕتووکی (کیمیاگەر) ی پاولۆ کۆیلۆی خوێندۆتەوە هیوای خواستووە بتوانێت بۆ کوردی وەریبگێڕێت بەڵام بەهۆی کەمئەزموونییەوە خۆی لە قەرەی نەداوە تا ئەوەی توانی لە ساڵی 2019 خەونەکەی لە بواری وەرگێڕاندا بهێنێتەدی و یەکەم پەڕتووکی وەرگێڕدراوی بڵاو بکاتەوە..تا ئێستا خاوەنی چەندین بەرهەمە بەم ناوونیشانانە:
1- ئەکستاسی - نووسینی: عەبدولهادی ئەلعەمشان - وەرگێڕانی: ساکار حسێن.
2- پێنج پێ دووری - نووسینی: ڕیچل ڕیپنکێت و مێکی دۆتری - وەرگێڕانی: ساکار حسێن.
3- نهێنی ئەستێرە مۆرەکان - نووسینی: ساکار حسێن.
لە ئێستادا کاری (بووکتیوبەر) لە یوتیوب و ئینستاگرام دەکات کە بریتییە لە پێداچوونەوە و ناساندن و فرۆشتنی پەڕتووکەکانی بە ئۆنڵاین..
ساکار حسێن وێڕای کاری نووسین و وەرگێڕان چالاکیی خۆبەخشی و خولیای وێنەکێشانیشی هەیە..[1][2]
هەژماری فەرمی لە ئینستاگرام: https://www.instagram.com/sakar_booktuber
هەژماری فەرمی لە یوتیوب: https://www.youtube.com/channel
هەژماری فەرمی لە فەیسبووک: https://www.facebook.com/papula.sakar
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,004
Scrivi il tuo commento su questo articolo!