پرسەنامەی مەسعود بارزانی بۆ خانەوادەی شەهید عادل مهاجیر
دەقی پرسەنامەی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی بۆ خانەوادەی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجیر:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خانەوادەی بەڕێزی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجیر
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجیر، کەسایەتیی ناوداری دەڤەری
سۆرانسۆران و باوکی شەهید عادل مهاجیرمان پێگەیشت.
کاک حاجی عومەر، وەک کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر، خانەوادە و ئاشناکانی خۆی لەسەر رێبازی کوردایەتی و گیانفیدیایی بۆ گەل و وڵات پەروەردە کرد و لەو پێناوەشدا شەهید عادل مهاجیر نموونەیەکی دیاری ئەو پەروەردەیە بوو.
سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزمانی مهاجیر دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک حاجی عومەر بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامیش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
06-05-202006-05-2020 ⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!