نەکیسا موحب، کچە کوردە گوڵفرۆشەکەی گۆڕەپانی تەجریشی شاری تاران باوکی خەڵکی شاری #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دایکی کوردی کەلاردەشتی باکووری ئێرانە. لە گوندێکی سەر بە چالووس بەناوی (نیعمەت ئاوا) لەدایک بووە. پاش کۆچی دوای باوکی ڕوودەکەنە تاران، بەهۆی قەرزاریی بانکەکان نەیتوانی دەستەوەستان سەیری لەناوچوونی ماڵبات و دایکی بکات، بۆیە بڕیاریدا ژیانی خۆی و ماڵباتەکەی بگۆڕێت، بینیی تاران شارێکی گەورەیە، بەڵام بێ بەشە لە ڕەنگ و جوانی، بۆیە بڕیاریدا خەڵکی ئەم شارە لەگەڵ جوانی و گوڵ و ڕەنگ ئاشت بکاتەوە.
نەکیسا دەڵێت لە دایکمەوە فێری پشت بەخۆ بەستن بووم فێر بووم لەسەر پێی خۆر ڕاوەستم، چاوەرێی کەس نەبم، نەکیسا هەندێ جار گیتار دەژەنێ و لە سێ فیلمی سینماییشدا ڕۆڵی گێڕاوە، دوای ئەوەی باوکی کۆچی دوایی دەکا، بەناچاری دەستەبەرداری خوێندنی زانکۆ دەبێت.[1]