خانگوڵ مەسرزادە لە ساڵی 1941 لە گوندی ئوغازی خوراسان لەدایکبووە و هێشتا زۆر منداڵ بووە کە دایک و باوکی کۆچی دواییان کردووە. دایە خانگوڵ تەمەنی چوار مانگ بووە کە باوکم کۆچی دوایی کردووە دواتر دایکی کۆچی کردووەو پوورەکانی بەخێویان کردووە. خانگوڵ بە نەبوونی و بێنازی گەورەبوو لە بۆنەو ئاهەنگەکاندا بە بڕیکی کەم پارە گۆرانی دەووت بۆ خەڵک، لە باخەکاندا کرێکاری دەکرد بۆ بەدەست هێنانی بژێوی خۆی.
گەنجی و منداڵی دایە خانگوڵ لە کارکردن لەناو باخەکانی خوڕاسان تێپەڕی. دوو جار هاوسەرگیری کرد، بەڵام ئەنجامی هەردوو هاوسەریەکیە جیابوونەوە بوو و ئەوەش زیاتر وای لێکرد کە گۆشەگیر بێت.
دایە خانگول زۆر بە باشی گۆرانی کرمانجی خوڕاسانی دەوت، . لەو بوارەدا وەستا بوو. کاتێک یەکێک داوای لێبکردایە گۆرانی بڵێت، چاوەکانی دەگەشانەوە، ماوەیەکی کورت بیریردەکردەوە و لە ناخی دڵەوە گۆرانی و ئاوازێکی هەڵدەبژارد و لەگەڵ هەناسەیەکی قوڵ دەستی پێدەکرد. جووڵە و شێوەی گۆرانی وتنی دایە خانگوڵ بێوێنە بوو.
دایە خانگوڵ ژمارەیەکی زۆری ئاواز و گۆرانی کورمانجی دێرینی لەسنگدابوو، بەڵام بەداخەوە بە هۆی ئەوەی تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە ببوو و بە هۆی ئەوەی پشتگیریشی لێنەدەکرا، جگە لە ئەلبومێک بە ناوی (ئاوازی ژنانی کورمانج) بەرهەمەکانی تۆمارنەکراون.
دوایین جار لە 28-03-2020 دایە خانگوڵ بە یەکجاری ماڵئاوایی کرد. دایە خانگوڵ یەکێک لەو هونەرمەندە میللیانەی خوڕاسان بوو کە وەک زۆربەی هونەرمەندانی دێرینی خۆڕاسان گرنگی پێنەدرا و پسپۆڕی و هونەرەکەی لەگەڵ جەستەیدا چووە ژێر گڵ.