راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (78)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ (10446) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕاونەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکانن کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1056) هاووڵاتی لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (427) لە
هەولێرهەولێر، (136) لە
سلێمانیسلێمانی، (500) لە
دهۆکدهۆک، (2) لە ڕاپەرین. (9390) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیکەی هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان (56) هاووڵاتی بوو.
پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (978) پشکنین ئەنجام دراوە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (393) هەولێر، (339) سلێمانی، (217) دهۆک، (26) هەلەبجە، (1) راپەڕین، (2)
سۆرانسۆران، دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدراون لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (55002) پشکنین بووە)
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (391) تووشبوو، لەو ژمارەیەش (5) مردن هەیە و (372) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا تەنها (14) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی دیکە داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و دەستکێش و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
12-05-202012-05-2020 ⚠️ Cet article a été écrit en (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l''icône
pour ouvrir l''élément dans la langue originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!