داواکاریەک لە لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی ڕۆژنامەنوسان بە بۆ...
لەگەڵ ئەوەی لەماوەی ساڵانی رابردودا خۆرئاوای کوردستان ژینگەیەکی نالەبارو مەترسیداربوە بۆ کارکردنی ڕۆژنامەنوسان بەتایبەتی ڕۆژنامەنوسە کوردەکان، لە پێناو ڕوماڵ کردن وگەیاندنی ڕاستیەکان قوربانی زۆریان داوە و ڕوبەرووی چەندین توندوتیژی وپێشێلکاری بونەتەوە، وەک سەرباز لەبەرەی جەنگدا بوون لەگەڵ
داعشداعش و هێزەکانی تر. بەداخەوە بەرواری 10 ئایاری 2020 بڕیاری قەدەغەکردنی کاری ڕۆژنامەنوسی بۆ ماوەی 2 مانگ بۆ رۆژنامەنوس '
ڤیڤیان فەتاحڤیڤیان فەتاح' پەیامنێری تۆڕی میدیای ڕوداو دەردەچێت لەلایەن نوسینگەی راگەیاندنی سەربە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەباکوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئێمە لەسەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان هەروەکو چۆن لەماوەی ڕابردودا بەردەوام بەدواداچونمان بۆ ئەو پێشێلکاریانە کردوە کە ڕوبەڕووی رۆژنامەنوسە کوردەکان بوەتەوە لەو ناوچەیەداو لە ڕاپۆرتی ساڵی ڕابردومان پاشکۆی تایبەتمان بە قوربنایەکانی رۆژنامەنوسە کوردەکان دەرکردوە. ئێستاش داوا لە ئیدارەی باکوری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان دەکەین بەم بڕیارەیدا بچێتەوە و هەڵوەشاندنی بۆ بکات، چونکە پێچەوانەی بنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین و پێک هێنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسیەوهەرچی زوترە مافی کارکردن بۆ رۆژنامەنوسی ناوبراو بگێڕدرێتەوە.
لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان
سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان
12-05-202012-05-2020 ⚠️ Cet article a été écrit en (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l''icône
pour ouvrir l''élément dans la langue originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!