ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی چالاکیەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان 11ی ئایار کاتژمێر 13:30 لە ناوچەی هۆزاتی #دەرسیم# لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی جۆری ئەقرەبی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر ڕێگای قەڕەقۆلی ئوموتکایا چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا بە پێی زانیاریەکان 4 سەرباز کوژران و 2 سەربازیش برینداکران. یەکینەکانمان بێ زیان و بە سەرکەوتوویی بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.
لە شەوی 11ی ئایاردا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی سنونێی هەرێمی خواکورک و ناوچەی تەپە سۆری هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. هیچ زیانێکی بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
#12-05-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,892