لە دەرسیم ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش تێکشکێنرا و 4 سەرباز کوژران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی
هەپەگەهەپەگە لەبارەی چالاکیەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان 11ی ئایار کاتژمێر 13:30 لە ناوچەی هۆزاتی
دەرسیمدەرسیم لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی جۆری ئەقرەبی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر رێگای قەڕەقۆلی ئوموتکایا چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا بە پێی زانیاریەکان 4 سەرباز کوژران و 2 سەربازیش برینداکران. یەکینەکانمان بێ زیان و بە سەرکەوتوویی بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.
لە شەوی 11ی ئایاردا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی سنونێی هەرێمی خواکورک و ناوچەی تەپە سۆری هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. هیچ زیانێکی بەر هێزەکانمان نەکەوت.
[1]
12-05-202012-05-2020