ڕێبەر زەندی
- د. رێبەر ئەحمەد (زەندی) له ساڵی 1957 له گوندی هێلەوای سەر به شاری
هەولێرهەولێر له دایکبووە، دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن، پەیمانگەی تەندروستی تەواوکردووە و له هەولێر وەک یاریدەری پزیشک (2) ساڵ له نەخۆشخانەی کۆماری (جمهوری) له شاری هەولێر خزمەتیکردوه.
- ساڵی 1981 لەگەڵ برا گەورەکەی برایم ئەحمەد زەندی چوونەتە ناو پارتی سۆسیالیستی کورد (پاسۆک) و بووەتە پێشمەرگە لە رێکخستنەکانی دەشتی هه ولێری ئەو حزبە.
- ساڵی 1983 بریندار بووە و دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، نێردراوە بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ سووریا و دواتر بۆ ئەوروپا.
- لە ساڵی 1984ەوه له باکووری سوید لە شاری ئومیۆ ژیاوە و دووباره دەستی به خوێندن کردووەتەوە و توانی خوێندنی کۆلێجی پزیشکی تەواو بکات و خەونەکەی هێنایەدی و بووە به پزیشک.
- سەرەتا کاری پزیشکی له شاری ئومیۆ و دواتریش له شاری سوندسڤال کردوه و دواتر چووەتە شاری یاڤله و لەوێ کاری پلەداری پزیشکی بۆ پسپۆری هەناو تەواو دەکات و دوای چه ند ساڵێک دەگوازرێتەوە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید.
- له ستۆکهۆڵم بەردەوام دەبيێت له خوێندنی باڵا و بڕوانامەی دووەمی بۆردی (دکتۆرا) سویدی له پزیشکی گشتی و پزیشکی خێزان وەردەگرێت و له چەند بنکەیەکی تەندروستی کاردەکات و چەند ساڵێک له نەخۆشخانەی ئەکادیمیای ئوپسالا له بەشی پزیشکی هەناو و دڵ و بەشی فریاگوزاری خێرا (ناکاو) کاریکردووە.
- له ناوەڕاستی ساڵەکانی 2000 بنکەی تەندروستی برۆمما له شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەبات.
- ئەو چەند ساڵەی دوایی له بنکەی تەندروستی بلاککه بێرگ له شاری ستۆکهۆڵم وەک پزیشکی گشتی و پزیشکی خێزان کاری دەکرد
- د. رێبەر، یەکێک بوو لە کەسە کوردپەروەکان و بەردەوام هاوکاری کوردەکانی دانیشتووی ستوکهۆڵمی کردووه.
- له سەرەتای ساڵانی 90ەکان، لەگەڵ کۆمەڵەی پزیشکانی کوردستانی له سوید کارو خەباتی کوردایەتی بەردەوام بووە و چەند ساڵێک له لیژنەی باڵای کۆمەڵه بووە. هەمیشه پەیوەندی رۆحی و فیزیکی لەگەڵ کوردستان هەبووه، بەتایبەتی باشووری کوردستان، خەونی خزمەتکردنی گەلەکەی هانیدا له دوای روخانی رژێمی دیکتاتۆری سەددام حوسێن له شاری هەولێر به هاوکاری چەند پزیشکێکی دڵسۆز له سوید و له شاری هه ولێر نەخۆشخانەیەک به ناوی نەخۆشخانەی سەردەم دابمەزرێنن.
- د. رێبەر هەمیشه خەونی گەڕانەوەی بۆ سەر خاکی باب و باپیرانی خۆی هەبووە و له شاری هەولێر وەک پزیشکێک له نەخۆشخانەکەی سەردەم، کە خۆی دامەزرێنەری بوو خزمەت بکات.
دواجار لەکاتی خزمەتکردنی وەک پزیشک له نه خۆشخانه تووشی نەخۆشی ڤايرۆسی کورۆنا (COVID-19) بوو، دوای زیاتر له 50 رۆژ لە 12-05-2020 گیانی لەدەستدا.
[1] ⚠️ Cet article a été écrit en (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l''icône
pour ouvrir l''élément dans la langue originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!