- د. ڕێبەر ئەحمەد (زەندی) لە ساڵی 1957 لە گوندی هێلەوای سەربە شاری #هەولێر# لە دایکبووە، دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن، پەیمانگەی تەندرووستی تەواوکردووە و لە هەولێر وەک یاریدەری پزیشک (2) ساڵ لە نەخۆشخانەی کۆماری (جمهوري) لە شاری هەولێر خزمەتیکردوه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383914/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=ڕێبەر زەندی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383914/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- ساڵی 1981 لەگەڵ برا گەورەکەی برایم ئەحمەد زەندی چوونەتە ناو پارتی سۆسیالیستی کورد (پاسۆک) و بووەتە پێشمەرگە لە ڕێکخستنەکانی دەشتی هەولێری ئەو حزبە.
- ساڵی 1983 بریندار بووە و دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، نێردراوە بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ سووریا و دواتر بۆ ئەوروپا.
- لە ساڵی 1984ەوە لە باکووری سوید لە شاری ئومیۆ ژیاوە و دووبارە دەستی بە خوێندن کردووەتەوە و توانی خوێندنی کۆلێجی پزیشکی تەواو بکات و خەونەکەی هێنایەدی و بووە بە پزیشک.
- سەرەتا کاری پزیشکی لە شاری ئومیۆ و دواتریش لە شاری سوندسڤال کردووە و دواتر چووەتە شاری یاڤلە و لەوێ کاری پلەداری پزیشکی بۆ پسپۆری هەناو تەواو دەکات و دوای چە ند ساڵێک دەگوازرێتەوە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید.
- لە ستۆکهۆڵم بەردەوام دەبیێت لە خوێندنی باڵا و بڕوانامەی دووەمی بۆردی (دکتۆرا) سویدی لە پزیشکی گشتی و پزیشکی خێزان وەردەگرێت و لە چەند بنکەیەکی تەندرووستی کاردەکات و چەند ساڵێک لە نەخۆشخانەی ئەکادیمیای ئوپسالا لە بەشی پزیشکی هەناو و دڵ و بەشی فریاگوزاری خێرا (ناکاو) کاریکردووە.
- لە ناوەڕاستی ساڵەکانی 2000 بنکەی تەندرووستی برۆمما لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەبات.
- ئەو چەند ساڵەی دوایی لە بنکەی تەندرووستی بلاککە بێرگ لە شاری ستۆکهۆڵم وەک پزیشکی گشتی و پزیشکی خێزان کاری دەکرد
- د. ڕێبەر، یەکێک بوو لە کەسە کوردپەروەکان و بەردەوام هاوکاری کوردەکانی دانیشتووی ستوکهۆڵمی کردووه.
- لە سەرەتای ساڵانی 90ەکان، لەگەڵ کۆمەڵەی پزیشکانی کوردستانی لە سوید کارو خەباتی کوردایەتی بەردەوام بووە و چەند ساڵێک لە لیژنەی باڵای کۆمەڵە بووە. هەمیشە پەیوەندی ڕۆحی و فیزیکی لەگەڵ کوردستان هەبووه، بەتایبەتی باشووری کوردستان، خەونی خزمەتکردنی گەلەکەی هانیدا لە دوای ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری سەددام حسێن لە شاری هەولێر بە هاوکاری چەند پزیشکێکی دڵسۆز لە سوید و لە شاری هەولێر نەخۆشخانەیەک بە ناوی نەخۆشخانەی سەردەم دابمەزرێنن.
- د. ڕێبەر هەمیشە خەونی گەڕانەوەی بۆ سەر خاکی باب و باپیرانی خۆی هەبووە و لە شاری هەولێر وەک پزیشکێک لە نەخۆشخانەکەی سەردەم، کە خۆی دامەزرێنەری بوو خزمەت بکات.
دواجار لەکاتی خزمەتکردنی وەک پزیشک لە نەخۆشخانە تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی کورۆنا (COVID-19) بوو، دوای زیاتر لە 50 ڕۆژ لە 12-05-2020 گیانی لەدەست دا.[1]