🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 نوێ کردنەوی بیری ئیسلامی؛ بەرگی 01
نووسینی: د. محسن عبدالحمید
وەرگێڕانی: ئیبراهیم میکە عەلی
1999[1]
📕 نوێ کردنەوی بیری ئیسلامی؛ بەرگی 01
📕 داستانی بیگ-بانگ
مارکۆس چۆون
وێنەکان: کریس مۆر
ئامادەکردن و وەرگێڕان
شێرکۆ رەشید قادر
2021
سلێمانی
لە بڵاوکراوەکانی هەفتەنامەی تاراوگە - هۆڵەندا[1]
📕 داستانی بیگ-بانگ
📕 هونەری ئەتەکێت 2
هونەری ئەتەکێت
وەرگێڕانی ئایندە محمد


ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دایک و باوک
- دایک و باوک، ئەو دوو کەسەن کە ژیانیان بە ئێمە بەخشیوە و خۆشی و ئاسوودەیی و تەمەنی خۆیان کردۆتە قوربانی لەپێناو ئێمەد
📕 هونەری ئەتەکێت 2
📕 حەوت کۆڵەکە
کتێبی حەوت کۆڵەکە
هۆکاری ڕاستەقینەی نائارامییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چییە؟

بەرهەمی پەیمانگای ئینتەربرایسی ئەمریکی
AEI
ڕێکخستن و پێداچوونەوە
مایکڵ ڕۆبن و برایەن کەتوڵس

وەرگێڕانی شوان محەمەد
📕 حەوت کۆڵەکە
📕 رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سەردەمی پاشایەتی 1925 - 1958
وەرگێڕانی حەسەن جاف
📕 رۆڵی نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
📕 ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
نامه رۆمانسیەکانی
ئەحمەد شاملۆ بۆ ئایدا

لە وەرگێرانی: مقداد شاسواری
ناوەندی ئاشتی[1]
2021
📕 ئایدا وەکو خوێن لە نێو دەمارەکانمدا
📖 پێشنياری پرۆژە ياسای سنوردارکردنی هاوردەکردن و بەرهەم هێنانی پلاستیک
...[1]
📖 پێشنياری پرۆژە ياسای سنوردارکردنی هاوردەکردن و بەرهەم هێنانی پلاستیک
📕 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
نووسینی: ئیبراهیم میکە عەلی [1]
📕 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
📕 مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
ڕۆمانی مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
نووسینی کاروان کاکەسوورە


چاپکراوی ناوەندی ئاشتی[1]
2021
📕 مۆزەخانەی کوڕەقژدرێژ
📕 خانمە کەرکووکییەکەی من
ئاسۆ بیارەیی [1]
📕 خانمە کەرکووکییەکەی من
👫 ئەحمەد ئاڵتان
ئەحمەد ئالتان
ساڵی 1950 لە ئانکارا لە دایک بووە.
ژمارەیەک ڕۆمانی نوسیوە، کە ئێستا بە پڕفرۆشترین کتێب لە تورکیا دادەندرێن.
چەندان خەڵاتی لە ناو تورکیا و دەرەوە وەرگرتووە.
ساڵانێکی زۆر، سەروتارنوس ب
👫 ئەحمەد ئاڵتان
📕 وتارێک لەسەر گوندی هەجیج و دانیشتوانی
وتارێک لەسەر گوندی هەجیج و دانیشتوانەکەی
نوسینی محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر گوندی هەجیج و دانیشتوانی
📕 وتارێک لەسەر د. محەمەد سدیق موفتی زادە
وتارێک لەسەر دکتۆر محەمەد سدیق موفتی زادە
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر د. محەمەد سدیق موفتی زادە
📕 وتارێک لەسەر حەسەن کامکار
وتارێک لەسەر حەسەن کامکاران
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 وتارێک لەسەر حەسەن کامکار
📖 ئەتا کورد
(ئەتاکورد)
نوسەر و ڕۆماننوس و ڕۆژنامەنوسی تورک
ئەحمەد ئالتان
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سوهاد عەبدوڵڵا(سوهاد هەولێری)
چ دەبێت، ئەگەر مستەفا کەمال ئەتاتورک، ژەنەڕالێکی عوسمانی بووبایە، بەڵام لە شاری
📖 ئەتا کورد
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954

بەردەم ستودیو رفیق
خوالێخۆشبوو کامل محمود آفندی (مامۆستا کاملی ئەحیا)

ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەویە کە جادەکە یەک سەیارەشی پيوە نییە تەنها عەرەبانەیەکی نەوت بە ناوەراس
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
📕 مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
کۆمەلێک نووسەر
وەرگێران بێستون عەبدولکەریم
📕 مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
📕 لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
ناوی کتێب: لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
نووسینی: د. زرار سدیق تۆفیق
بابەت: مێژوو

بەرهەمێکی ناوازە و پڕ لە زانیاری لەبارەی مێژوو و کلتووری کورد و ناوچە جیاواز و کەس و کەسایەتییە دیارەکانی کو
📕 لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
📕 چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح
ناوی کتێب: چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح... نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕانی : دلاوەر قەرەداغی

لە کاتێکدا یاناکۆس بەو جۆرە لەگەڵ خۆیدا دەدوا و بەڕێگەوە بوو، باوە گریگۆریس بە جبە ڕەنگ گوڵ گەزنەییەکەیەوە، پش
📕 چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح
📕 مێژووی میدیا
ناوی کتێب: مێژووی میدیا
ن: دیاکۆنۆف ئیگەر میخایڵۆفیچ
وەرگێڕانی : د.پێشەوا خالید
پێدا چوونەوە لەلایەن : مامۆستا کەمال نووری مەعرووف
بەرهەمێکی مێژوویی ناوازە و پڕ زانیاری....
چاخی بەردین، بەرد و
📕 مێژووی میدیا
📕 ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
ناوی کتێب: ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
نووسینی: نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕانی : دلاوەر قەرەداغی

کاتێ تەمەنم بووە پێنج ساڵان، ژنەمامۆستایەکیان بۆ گرتم تا لەسەر تەختەڕە ش فێری کێشانی هێڵ و بازنەم بکات. ئه و کار
📕 ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
👫 کەسایەتییەکان
نەجیبە محەمەد
👫 کەسایەتییەکان
قابیل عادل
👫 کەسایەتییەکان
شاپور عەبدولقادر
✌️ شەهیدان
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
👫 کەسایەتییەکان
سیروان عەبدولکەوەند
👩 زیلان لە نێوان داعش و چیا ئازادەکانی گەریلا | پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

زیلان لە نێوان داعش و چیا ئازادەکانی گەریلا
زیلان جوانڕۆجوانڕۆ لەلایەن خاڵەکەیەوە گوشاری لێکرا بەشداری ریزەکانی داعش بکات، بەڵام بەرەنگاریی کرد و لەگەڵ 2 کچە خاڵۆزایدا بەشداری رێزی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە - YRK) بوون.
زیلان جوانڕۆ لەلایەن خاڵییەوە گوشاری لێکرا بەشداری ریزەکانی داعش بێت، بەڵام بەرەنگاریی کرد و لەگەڵ 2 کچە خاڵۆزایدا بەشداری رێزی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە - YRK) بوون. گەریلا زیلان جوانڕۆ چیرۆکی خۆی و چۆنیەتیی بەشداربوونی بۆ ناو ریزەکانی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) دەگێڕێتەوە.
زیلان جوانڕۆ لە شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و لە ناو بنەماڵەیەکی فیوداڵ و نەریتیدا گەورە بووە. ئەو تایبەتمەندییەی بنەماڵەکەی کاریگەریی خراپی لەسەر زیلان، دایک و خوشکەکانی دروستکردبوو. زیلان بە ناچار لە بنەماڵەکەیدا گەورە بووە، کە پیاو زۆر تیایدا زاڵ بووە و گوشار و ئەشکەنجەی پیاو تیایدا زۆر بووە. بە تایبەت کاتێک خواستیان لەگەڵ 2 کچە خاڵۆزاکەیدا بە زۆر هاوسەرگیرییان پێ بکەن. ئەو دۆخەی قبوڵ نەکرد و دەستی بە بەرەنگاری و گەڕان بە دوای رزگاری و ئازادیدا کرد. گەریلا زیلان جوانڕۆ بەمشێوەیە باسی لە دۆخی خۆی کرد:
'دەیانخواست بە زۆر هاوسەرگیریمان پێ بکەن'
لە ناو بنەماڵەکەمدا ژن بۆی نەبوو قسە بکات. ئێمە لە دۆخێکدا بووین، کە ژن بە چاوی بچووک سەیر دەکرا. زاڵبوونی پیاو زۆر زۆر بوو. ئەو دۆخە کاریگەرییەکی زۆر قورسی لەسەر من و خوشکەکانم و دایکم دروستکردبوو. دۆخی خاڵۆزاکانیشم لە ئێمە باشتر نەبوو. هەم لە ناو بنەماڵەدا بە بچووک سەیر دەکراین و هەمیش بە بەرفراوانی ئەوەمان لە هەموو شوێنێکدا بەسەردا سەپێنرابوو و ئەوەش کاریگەریی زۆر خراپی لەسەرمان دروستکردبوو. دوای ئەوەی خواستیان بە زۆر من و کچە خاڵۆزاکانم شو بکەین، ئێمە ئەوەمان قبوڵ نەکرد و دەستمان بە هەوڵ و گەڕان بە دوای ئازادی و رزگاربوون لەو دۆخەدا کرد.
'هەوڵیاندا بە فێڵ و درۆ بمانبەن بۆ ناو ریزەکانی داعش'
ئەو هەوڵ و گەڕانەیان تەنها بۆ دوورکەوتنەوە بوو لەو دۆخەی بنەماڵەکەیان. لەو دۆخەدا خاڵۆشیان هەلەکەی قۆستبووە و هەوڵیدابوو بە فێل و درۆ و دەلەسە زیلان و خاڵۆزاکەی ببات بۆ ناو ریزەکانی داعش. زیلان و خاڵۆزاکەی لەو کاتەدا نەیانزانیبوو، کە داعش چییە و چ جۆرە رێکخستنێکە، بۆیە قبوڵیان کردبوو.
لەو بارەیەوە زیلان جوانڕۆ وتی ئێمە نەماندەزانی داعش هەڵگری چ ئایدۆلۆژیایەکە و چی دەکات. لە رێگەی خاڵۆمەوە ئەوانمان ناسی. خاڵۆم بۆ پارە و بۆ بەرژەوەندیی خۆی دەیخواست ئێمە بەشداری ریزەکانی داعش ببین. من وامدەزانی خاڵۆم ئەوە بۆ باشیی من و بۆ ئازادیی گەلەکەی دەکات، بۆیە خواستم بەشداری ریزەکانی داعش ببم، چونکە دەمخواست لەو رێگەیەوە ئازاد ببم. لەبەر ئەوە قبوڵم کرد بەشداری ریزەکانی داعش ببم. ئەوە لە کاتێکدا بوو ئەوەی دەیخواست من بەشداری ناو ریزەکانی داعشدا بکات منی بۆ بەرژەوەندیی خۆی هەڵدەدایە ناو ئاگر. بێگومان من و زۆرێک لە گەنجانی هاوشێوەی من فریودرابووین و خرابووینەوە ئەو دۆخەوە، بەڵام شانسی من ئەوە بوو، کە من بزووتنەوەی ئازادیم ناسی.
'جوانڕۆ ناوچەیەکی گرنگ و هەستیارە بۆ دوژمن'
زیلان جوانڕۆ رایگەیاند، لە ناو کەسوکار و دەورووبەرەکەیدا زۆر کەس بەشداری ریزەکانی داعش بوون و هەندێکیشیان بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادی بوون و وتی لە ناو بنەماڵەکەمدا زۆرێک لە گەنجان بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادی بوون، بەشداری ناو فەلسەفەکەی رێبەر ئاپۆ بوون. بەڵام زۆرێکیش لە کەسانی بنەماڵەکەمان و دەورووبەرمان بەشداری ریزەکانی داعش و رژێمی ئێران بوون. نەک تەنها لە ناو بنەماڵەکەماندا، بەڵکو لە هەموو جوانڕۆدا دۆخەکە بەوشێوەیەیە.
گەریلا زیلان جوانڕۆ بەمشێوەیە باس لە بەشداربوونی کەسانێک لە بنەماڵەکەی و لە جوانڕۆ بۆ ناو ریزەکانی داعش دەکات: رێکخستنی وەهابی و سەلەفی لە جوانڕۆ بەهێزە. یەکێک لەو ناوچانەیە، کە دوژمن وەک ناوچەیەکی گرنگ و هەستیار سەیری دەکات. رژێمی ئێران بۆ ئەوەی جوانڕۆ لەلایەنی کولتورییەوە پاکتاو بکات هەر چیەکی لە دەست بێت ئەنجامی دەدات. بێگومان ئەوەش لەسەرتاسەری رۆژهەڵات ئەنجام دەدات. بەڵام ئەو سیاسەتە بە شێوەیەکی تایبەت لە دژی جوانڕۆ لە بەزرترین ئاستدا بەڕێوەدەچێت. کاریگەریی ئایین زۆر زۆرە. بێگومان ئەو ئایینەی لەوێ باسی دەکەن ئەو ئایینەیە، کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دروستیان کردووە. یانی هیچ پەیوەندییەکی بە ئایینی راستەقینەی ئیسلامەوە نییە. بۆ نمونە 2 کوڕە خاڵم خۆیان لە کۆبانێ تەقاندەوە، کە لە کۆبانێدا شەڕ بۆ ئازادی دەکرا. بەپێی ئایینی ئیسلام شەڕی ئازادی کارێکی پیرۆزە، بەڵام ئەوان خۆیان لە دژی ئەو شەڕ و تێکۆشانە تەقاندەوە. ئەوە هیچ پەیوەندیی بە ئیسلامی راستەقینەوە نییە، بەڵام مێشکی ئەو گەنجانەیان شۆردوەتەوە و خستونیانەتە سەر ئەو رێگایە. بنەماڵەکان ئاگاداری ئەو دۆخە نەبوون، بەشێکی زۆریان وایاندەزانی رۆڵەکانیان بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادی بوون، بەڵام دواتر راستییەکانیان بۆ روون بوویەوە.
'شانس و دەرفەتم بۆ رەخسا، کە رێبەرایەتی و بزووتنەوەکەم ناسی'
گەریلا زیلان جوانڕۆ باسی قۆناغی ناسینی فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد و وتی لە راستیدا کاتێک بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەی رێبەر ئاپۆ بووم، من هەرگیز رێکخستنم نەدەناسی. هەر بنەماڵەکەشم هەر چییەکیان لە دەست بهاتایە دەیانکرد بۆ ئەوەی ئێمە ئەم بزووتنەوەیە نەناسین. بە تایبەتی رێگایان نەدەدا سەیری تەلەفزیۆن بکەین. لەبەر ئەوەش ئێمە نەماندەزانی رێبەر ئاپۆ کێیە و لەبەر چی لە ئیمراڵییە و بۆ گەریلا لەسەر چیاکانە، ئەوان هەر چییەکیان لە دەست بهاتایە ئەنجامیان دەدا. کاتێک ئێمە بەشداربووین تەنها بۆ ئەوە بەشداربووین، کە لە دۆخە رزگارمان بێت کە تیایدا بووین. یانی ئێمە نەماندەزانی کە دەبێت ئازادی بە چ شێوەیەک بێت. دوای ئەوەی کە بەشداربووین شانس و دەرفەتی ئەوەمان بۆ رەخسا کە رێبەرایەتی و رێکخستن بناسین. ئیتر ئێمە ئەو فەلسەفەیەمان باشتر و بەرفراوانتر ناسی.
'تۆڵەی زیلان گابار دەکەمەوە'
گەریلا زیلان جوانڕۆ باسی ئەوەیکرد، کاتی بەشداربوون ئەوەی زۆرترین کاریگەریی لەسەر دروستکردووە شەهیدبوونی زیلان گابار گەریلای هێزەکانی پاراستنی ژن (هەپەژە) بوو، کە لەلایەن خێڵەکەی خۆیەوە لە جوانڕۆ شەهیدکرا. گەریلا زیلان جوانڕۆ وتی ئێستا لە چیاکانی رۆژهەلاتدا و لە بەشداربوونی مندا کاریگەریی زیلان گابار گەورەتر و گەشاوەتر بووە. ئەوانەی زیلان گاباریان شەهید کرد، جاشە خۆفرۆش و نۆکەرەکان بوون. شەهید زیلان لە دژی ئەو دۆخە خیانەتکارییە بە شێوەیەکی گەورە بەرەنگاری و بەرخودانی کردبوو و دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە جاش و جەردەوانەکانی کوشتبوو شەهید بوو بوو. ئەوە کاریگەرییەکی زۆر گەورەی لەسەر من دروستکرد. لە ناو بنەماڵەکەماندا نزیکەی 12 کەس بەشداری رێزەکانی گەریلا بوون. کاتێک ئێمە بیستمان شەهید زیلان تەنها خۆی لە دژی دەیان جاش بەرەنگاری و شەڕی کردووە، ئیتر ئەرکی تێکۆشان کەوتە سەر شانی ئێمە و ژنان، بۆیە ئێمە خواستمان درێژە بە رێگاکەی بدەین. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە بەشداری ریزەکانی گەریلا بووین.
زیلان جوانڕۆ باسی ئەوەشیکرد، کە گەورەترین ئامانجی ئەوەیە تۆڵەی شەهید زیلان گابار بکاتەوە و وتی لێرەدا سەرەکیترین ئامامانجی من تۆڵەکردنەوەی شەهید زیلانە. ئێمە رێگا نادەین خوێنەکەی بە فیڕۆ بچێت. لەلایەن جاشەکانی سەر بە خێڵەکەی ئێمەوە شەهید کرا. من بۆ ئەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەم و دەبێت باجەکەی بدەن. ئێمە بڕوامان زۆر گەورە و بەهێزە بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهید زیلان. ئێمە تا دوا هەناسە بۆ ئەم ئامانجە تێدەکۆشین.
بانگەواز و داوا لە گەنجان:
گەریلا زیلان جوانڕۆ لە کۆتایی وتەکانیدا بانگەواز و داوای لە گەنجانی رۆژهەڵات و ئێران هەبوو و رایگەیاند بانگەوازم بۆ گەنجانی رۆژهەڵات و ئێران هەیە. بە سیاسەتە فریودەرانەکانی ئێران هەڵنەخڵەتێن. لە بەرامبەر گوشار و ئەشکەنجەی سەر گەلەکەمان بێدەنگ نەبن. بە تایبەتی سیاسەتی دوژمن لە دژی جوانڕۆ ببینن و بەرەنگاری ببنەوە. زۆرێک لە مرۆڤەکان لە تەمەنی منداڵییەوە فێری کاری جاشێتی و نۆکەرایەتی، سیخوڕی، بەسیجی دەکرێن و بۆ ئەو کارە چەپەڵانە بەکاریان دەهێنن. زۆرێک لە گەنجان بۆ ئەوەی بتوانن پارە بۆ کڕینی ماددەی هۆشبەر پەیدا بکەن دەست بە دزی دەکەن. هەندێکیان پارە و زێڕی دایکانی خۆیان دەدزن و دەفرۆشن. با خۆیان نەخەنە ژێر کاریگەریی رێکخستنی بەسیج، وەهابی، سەلەفی و سوپای پاسداران. وەرن و بەشداریی ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادی و بزووتنەوەی رێبەر ئاپۆ ببن. ئەو زوڵمە قبوڵ مەکەن. با بێن و ببنە هاوڕێ و هەڤاڵی ئەم ژیانە و بۆ یەکێتی، یەکگرتوویی و خاوەن هەڵوێستبوون لە دژی زوڵم و بۆ دادپەروەری ئەم ژیانە ببینن و هەڵیبژێرن و بێنە ناوی و تیایدا بژین.[1]
#️ هەشتاگ
#جوانڕۆ


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 12-05-2020
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە-YRK)
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: ئازادیی ژنان
👩 جۆری دۆزی ژن: بەزۆر بەشوودان
👩 جۆری دۆزی ژن: بەشداریکردن لە سیاسەت
👩 جۆری دۆزی ژن: پێشکەوتنی ژنان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: May 12 2020 3:14PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 12 2020 9:30PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 12 2020 9:30PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 515 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.167 KB May 12 2020 3:23PMجوان عومەر ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 داستانی بیگ-بانگ
  📖 ئەلەپەشە ناوێک لە مێژوودا
  📖 وتارێک لەسەر گوندی هەج...
  📖 وتارێک لەسەر د. محەمەد...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 18-04-2021
  🗓️ 17-04-2021
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
نەجیبە محەمەد
رۆژی 18-04-2011 لە گەڕەکی راپەرینی قەزای رانیە ژنێک بەناوی نەجیبە محەمەد، 30 ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. دوای 9 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، لە دوای خۆی سێ منداڵی بە ناوەکانی (شاهۆ و شانۆ و شاهین) بەجێهێشت. نەجیبە پێشتر لەنێو بازاڕی رانیە کاری بەرگدرووی دەکرد.
نەجیبە محەمەد
قابیل عادل
چالاکێکی چەپ بوو، ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو. رۆژی 18-04-1998 لەگەڵ شاپور عەبدولقادری هاوڕێی تیرۆرکران.
قابیل عادل
شاپور عەبدولقادر
چالاکێکی چەپ بوو، ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو. رۆژی 18-04-1998 لەگەڵ قابیل عادلی هاوڕێی تیرۆرکران.
شاپور عەبدولقادر
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
لەشارۆچکەی‌ تەکیەی‌ کاکەمەند لەدایکبووە، لە چەمچەماڵ، لەساڵی‌ 2004 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی‌ پێشمەرگایەتی‌ فەوجی‌ 3ی‌ لیوای‌ 116 بووە، لەنزیک گووندی‌ بان شاخ-ی‌ لە رۆژی 18-04-2015 سەر بەقەزای‌ داقوق شەهیدبوو.
هۆشیار عەزیز رەسوڵ
سیروان عەبدولکەوەند
ساڵی1959 لە شاری سنە لە دایک بوو، ساڵی 57 و پاش راپەڕینی گەلانی ئێران بە دژی رژیمی پاشایەتی لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو، سەردانی بنکەکانی کۆمەڵەی لە شاری سنە دەکرد و وەک کەسێکی هەڵسووڕاو و تێکۆشەر کاری دەکرد و یارمەتیدەری هاوڕێیانی کۆمەڵە بوو.
ساڵی 1371 هاتە ناو ریزەکانی پڕ لە شانازی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و لە مەیدانی پێشمەرگایەتیشدا کەسێکی تێکۆشەر و خۆشەویستی ناو دڵی هاوڕێیانی پێشمەرگە بوو.
ساڵی 76 بە هۆی چالاکبوونی لە ئەرک و کارە پێسپێردراوەکانی وەک ئەندامی کۆمەڵە وەرگیرا.
پاش هاتنەدەری کۆمەڵە
سیروان عەبدولکەوەند

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)