لە ناو ژیانی گەریلادا ئازادی ژنان، هاورێیەتی و ژیانی خۆپاراستنم ناسی
گەریلا دەستینا جانفەدا گەڤەر لە شەڕی قوڕسی ڕۆژئاوادا لەساڵی 2014 بەشداری لە ڕیزەکانی یەرەکە بوو، لەبارەی بەشداریکردنی لەناو ڕیزەکانی گەریلا و ژیانی گەریلادا قسەی کرد. گەریلا دەستینا جانفەدا گەڤەر ڕایگەیاند، کاتێک ئارین میرخان چالاکی فیدایی ئەنجامدا، ئەو لەو کاتەدا بەشداری لە ڕیزەکانی گەرلادا کرد. گەریلا دەستینا جانفەدا گەڤەر وتی، لەو کاتەدا بەرخۆدان و شەهادەتی گەورە دروست بوون. جگە لەوەش لە کوردستان لەسەر ژنان فشاری گەورە هەبوو و ڕەنجی ژنان پشتگوێخرابوو. لەبەرئەوەش پرسیارگەلیکم لادروست بوو و نەمدەزانی چۆن بەرانبەر ئەوە خۆم ڕاگرم. لەبەرئەوەش بەشداریم لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد.
گەریلا دەستینا جانفەدا گەڤەر وتیشی، ئەو لەگەڵ هاوڕێیەکی منداڵی بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد و وتی، کاتێک بڕیارمدا، نەمویست بە تەنها بەشداری بکەن. دەمزانی باشترین پشتگیری بۆ هاوڕێی منداڵیم ئەم ڕێگایەیە، لەگەڵ ئەو بەشداریم لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. باسی ئەم شتانەم بۆ کرد. ئەویش یەکسەر وتی کە بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا دەکات و پێکەوە بەشداریمان کرد.
'بەرخۆدانی زیندانەکان کاریگەریەکی زۆریان لەسەرم دانا'
گەریلا دەستینا جانفەدا گەڤەر ئاماژەی بەوەدا، دوای بەشداریکردن بزوتنەوەی ڕێبەرتیی لە نزیکەوە ناسیوە و وتی، لە نزیکەوە بینیم شەڕ چییە، مرۆڤ پێویستە چۆن شەڕ بکات. دەسەڵات و سەروەری سەر ژنان، ئازادبوونی ژنان چۆنە. لە ناو بزوتنەوەی ڕێبەرتی دا زۆر بەرخۆدان دروست بوون. بەڵام بەرخۆدانی زیندانەکان کاریگەریەکی زۆریان لەسەرم دروست کرد. بەرخۆدانی شەهید ساریا لە زینداندا زۆر سەرنجی ڕاکێشام.
لەناو بزوتنەوەی ڕێبەرتیدا هاورێیەتیەکی گەورە هەیە. لەناو سیستمدا ژن و پیاو ناتوانن هاوڕێیەتیەکی بەم شێوەیە بکەن. لە ناو سیستم دا تاکپەرستی، مادییەت لە پێشەوەیە، بەڵام لەم بزوتنەوەیەدا مرۆڤ دەتوانێت بۆ هاوڕێکەی گیانی بەخت بکات. ئەم شتانە کاریگەریەکی گەورەیان لەسەرم دروست کرد. ویستم بەشداری لە ڕیزەکانی یەرەکە بکەم. کلتوری ڕۆژهەڵات سەرنجی ڕاکێشام، دەمویست لەدژی فشارەکانی ڕژێمی ئێران لەسەر ژنان شەڕ بکەم. کاتێک گەریلاکانی یەرەکەم ناسی، ویستم بەشداری ڕیزەکانیان بکەم.
بانگەوازی بۆ گەنجان: بەشداری لە ژیاندا بکەن
گەریلا دەستینا جانفەدا گەڤەر داوای لە گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد کە بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بکەن و وتی، چەند باسی ژیانی ئەم جێگایە بکەم، تێرکەر نابێت. پێویستە مرۆڤ خۆی بیبینێت. من دەمەوێت گەنجان بەشداری لە بزوتنەوەی ڕێبەرتیدا بکەن. پێویستە مرۆڤ بیبینێت، بە تەنها ئەو ڕێگایە هەیە بۆ تێگەیشتن.
[1]