هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە چالاکیەکانی هێزەکانیاندا لە عەفرین و م...
هێزەکانی رزگاری
عەفرینعەفرین ڕایگەیاند، لە ناوچەی جندرێسی عەفرین و لە مارع و شێراوا لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
لە ڕۆژی 5ی ئایاردا، هێزەکانمان لەنێوان گوندی دێربێلوت و ناوچەی جندرێس لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا 2 چەتە کوژران.
ڕۆژی 7ی ئایار هێزەکانمان لە گوندی باسووتی سەر بە ناوچەی شێراوا لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەشدا 2 چەتە کوژران و 2 چەتەش برینداربوون.
ڕۆژی 8ی ئایاریش هیزەکانمان لە دەوروبەری شاری مارع لەدژی چەتەی داگیرکەر چالاکی ئەنجامدرا و چەتەیەک کوژرا.
ڕۆژی 11ی ئایاریش هیزەکانمان لە فولکەی ناوەندی شاری عەفرین لەدژی چەتەی داگیرکەر چالاکی سابوتاژیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژراوە و چەتەیەکیش بریداربووە.
بە گشتی لە چالاکیەکاندا 6 چەتە کوژراون و 3 چەتەش برینداربوون.
[1]
12-05-202012-05-2020 ⚠️ Cet article a été écrit en (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l''icône
pour ouvrir l''élément dans la langue originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!