هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# ڕایگەیاند، لە ناوچەی جندرێسی عەفرین و لە مارع و شێراوا لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
لە ڕۆژی 5ی ئایاردا، هێزەکانمان لەنێوان گوندی دێربێلوت و ناوچەی جندرێس لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا 2 چەتە کوژران.
ڕۆژی 7ی ئایار هێزەکانمان لە گوندی باسووتی سەر بە ناوچەی شێراوا لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەشدا 2 چەتە کوژران و 2 چەتەش برینداربوون.
ڕۆژی 8ی ئایاریش هیزەکانمان لە دەوروبەری شاری مارع لەدژی چەتەی داگیرکەر چالاکی ئەنجامدرا و چەتەیەک کوژرا.
ڕۆژی 11ی ئایاریش هیزەکانمان لە فولکەی ناوەندی شاری عەفرین لەدژی چەتەی داگیرکەر چالاکی سابوتاژیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژراوە و چەتەیەکیش بریداربووە.
بە گشتی لە چالاکیەکاندا 6 چەتە کوژراون و 3 چەتەش برینداربوون.[1]
#12-05-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,008 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!