ئاسلیکا قادر
ئاسلیکا قادر؛ یەکێکە لە ژنە بوێرەکان کە لە ساڵی 1945 لە گوندی ئەخبارانێ (کە پێشتر ناوی سینۆرین بوو) لە ناوچەی ئەلەگزێ لەدایک بووە. ئەلەگزێ شارۆچکەیەکی سەر بە ئاراگسۆتنی ئەرمینیایە. بۆ خوێندن لە زانکۆی یەریڤان بەشی رۆژهەلات ناسی لە ساڵەکانی 1963 بۆ 1968 روودەکاتە شاری یەریڤان و لەوێ وەک مامۆستای وێژەیی زمانی ئەرمەنی دەست بە کار کردن دەکات. پاش ساڵانێک کار کردن لە
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەی ئەرمینیا پۆستی چاودێری مامۆستایی وەرگرت وەک (میدۆدیست) کاری کردووە، پاش هەلوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت و سەرهەلدانی گرووپە نەژادپەرستەکان، رووناک بیرو ناودارانی کورد کەوتنە بەر هێرشی ئەم گروپانە هەربۆیە ئالیسکا وچەندین رووناکبیرو ناوداری کورد هەوڵی دوور کەوتنەوەیان دا لەوێ و ئالیسکاش لە ساڵەکانی 1990 ئەرمینیای جێهێشت و لە یەکێک لە ووڵاتە ئەوروپیەکان ژیان بەسەر دەبات. ئاسلیکا وەک دەنگ بێژ و بێژەر کاری لە رادیۆی یەریڤان کردووە.