پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,099
وێنە 105,464
پەرتووک PDF 19,113
فایلی پەیوەندیدار 96,124
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کوردانی سۆڤیەت لە سوپای سووردا لە جەنگی دووەمی جیهانیدا
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نەخشەی یەکەئیداری کوردستان (کوردستانی سوور)

نەخشەی یەکەئیداری کوردستان (کوردستانی سوور)
د. #دانەر ئەبوبەکر# - مۆسکۆ
نەتەوەی کورد بەدرێژەی مێژوو، بەبێ جیاوازی دابەشبوون و شوێنی نیشتەجێبوون، هەمیشە لەپێناو مانەوە لە ژیان، ئازادی و بەدەستهێنای مافە سەرەتاییەکانی جەنگاوە. جەنگی دووەمی جیهانی کە بە گەورەترین کارەساتی مرۆیی لە مێژوودا هەژمار دەکرێت، ملیۆنان سەرباز و خەڵکی سیڤیل تێیدا بوونە قوربانی. هەموو ساڵێک لە 9 ئایار، ڕووسیا و گەلانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو کە بەشداربوون لەو سەرکەوتنە مەزنەدا، بە شانازییەوە ئاهەنگ دەگێڕن. کوردانی سۆڤیەتیش وەک هەموو نەتەوەکانی دیکەی سۆڤیەت، ئەوەیان بەرکەوتووە شانازی بە سەرکەوتن و دەستکەوتە ڕووحیەکانییەوە بکەن، لە پاڵ گەلانی دیکەدا ئاهەنگی ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر فاشیزمدا بگێڕن.
$سەرەتای پەیوەندی کورد و ڕووس$
بەگوێرەی سەرچاوە و بەڵگە میژووییەکان، سەرەتای پەیوەندییەکانی کورد و ڕووس دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕەکانی نێوان قەیسەر و ئیمپراتۆریی ڕووسیا لەگەڵ هەردوو ئیمپراتۆریی سەفەوی و عوسمانییەکان. بە بڕوای کوردناسی بەنێوبانگی ڕووس (تاتیانە ئەریستۆڤ)ە کە لە پەرتووکی (کوردی زە کەڤکازیا - کوردەکانی ئەودیوی قەفقازیا) ئاماژەی پێکردووە یەکەمین دیکۆمێنتی یاسایی سەبارەت بە بوونی کورد لەنێو ئیمپراتۆریی ڕووسیادا دەگەڕێتەوە بۆ پەیماننامەی گوڵستانی ساڵی 1813ی زایینی نێوان ئیمپراتۆریی ڕووسیا و سەفەوییەکان، هەروەها پەیماننامەی تورکمانی ساڵی 1829 نێوان ئیمپراتۆریی ڕووسیا و عوسمانییەکان.
بەگوێرەی پەیماننامەی گوڵستان مافی نیشتەجێبوون دراوەتە نەتەوەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەفەوییەکان بۆ ئەوەی لەنێو خاکی ئیمپراتۆریی ڕووسیادا بژین. لە یەکەمین سەرژمێری دانیشتووانی ئیمپراتۆریی ڕووسیا لەساڵی 1897، کوردانی موسڵمان و کوردانی ئێزدی ژمارەیان 99449 کەس بووە. لە سەرەتای سەدەی 20دا، کورد لەنێو ئیمپراتۆریی ڕووسیا بەفەرمی وەک یەکێک لە نەتەوە زۆرینەکانی نێو ئیمپراتۆریی ڕووسیا هەژمارکران. لەم بارەوە چەتۆیێڤ لە پەرتووکە پربایەخەکەی بە ناوی (مێژووی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و کورد، باس لە پێدانی وڵاتینامە بۆ یەکەمین جار لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریی ڕووس بە 400 خیزانی کورد دەکات، لە ساڵانی نێوان 1805 بۆ 1813. دواتر 1000 خێزانی دیکەی کورد لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران و 250 خێزانی دیکەی سەر سنوورەکانی ئیمپراتۆریی عوسمانییەکان مافی نیشتەجێبونیان لە ناوچەکانی ناگۆرنی کارەباخ پێدرا.
$کوردانی سۆڤیەت کێن؟$
کوردانی سۆڤیەت بەو کوردە نیشتەجێبوو و لەدایکبووانەی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریی ڕووسیا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو و، هەروەها وڵاتانی یەکێتی دەوڵەتانی سەربەخۆی ئێستا دەگوترێت. ژمارەی دیاریکراوی کوردانی سۆڤیەت لەبەر زۆر هۆکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی، (تواندنەوە و ڕاگواستن) کە کوردانی سۆڤیەت ڕووبەڕووی بوونەتەوە، لەبەر دەست نییە.
بەگوێرە چەند ئامارێکی نافارمی کوردانی سۆڤیەت 2٪ی کوردانی هەموو دنیا پێکدەهێنن. زۆرجار ئەوان بە گرنگترین و مێژوویترین دیاسپۆرای کورد لە دنیادا هەژمار دەکرێن. لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ بە ناوچەیەکی فراوان لە زۆربەی وڵاتانی سۆڤیەتی کۆندا بڵاوبوونەتەوە، بەڵام کوردانی سۆڤیەت بەشێوەیەکی گشتی دابەشی سەر چوار بەش دەکرێن:
1- کوردانی تورکمانستان، دێرینترین دیاسپۆراکانی کوردن، نزیکەی 300 ساڵ لەمەوبەر ڕوویان لەو ناوچەیە کردووە کە ئەمڕۆ بە تورکمانستان ناسراوە. ژمارەیان بە 300 هەزار کورد مەزندە دەکرا دواتر 90٪یان ڕووبەڕووی ڕاگواستنی زۆرەملێ بوونەوە و بەشێکیشیان ئارەزوومەندانە کۆچیانکرد. ژمارەیەکی کەمیان لە شارە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا ماونەتەوە و دەژین.
2- کوردانی ئەرمینیا و ناخیچێڤان (کە بەشێکی ناوچەی ناگۆڕنی کارەباخ) و کوردانی جۆرجیا. کورد لەو ناوچانە لە سەتەکانی 18و19 پەیدابوون، لەساڵی 1804 بۆ 1814 لەسەردەمی شەڕەکانی ئیمپراتۆری عوسمانی و ڕووسەکان لە کوردستانی باکوور هاتوون. کوردانی ئەرمینیا لەنێوان 35 بۆ 40 هەزارە، کوردانی کارەباخ نزیکەی 10 هەزار کەسن.
بەشەکەی دیکەیان کە دەکەونە جۆرجیا بەهەمانشێوە لە سەتەکانی 19 و 20 پەیدابوون، کە بەشێکیان لە کوردستانەوە هاتوون، بەشەکەی دیکەیان کوردی ئەرمینیان و بەهۆی ڕاگواستنەکانی ساڵانی 1937 و 1944 لەلایەن ستالینەوە چونەتە جۆرجیا. ژمارەی کوردانی جۆرجیا ئەمڕۆ نزیکەی 40 بۆ 50 هەزار کەس مەزندە دەکرێت.
3- بەشی سێیەمیان بەهەمانشێوە لە ئەنجامی ڕاگواستنەکانی ساڵانی 1937 و 1944 بڵاوبوونەتەوە بەنێو زۆربەی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو، لەوانە ڕووسیا، کازاخستان، قرغیستان، بەشێکی کەمیشیان لە ئۆکرانیا و ئۆزباکستان و بیلارووسیان. بەگوێرەی گێڕانەوەکانی کوردانی کازاخستان، نزیکەی 200 بۆ 250 هەزار کورد لە کازاخستان هەن.
هەروەها لەنێو خاکی ڕووسیای فیدراڵ پشتبەستن بە سەرژمێری ساڵی 2010ی ڕووسیا، لەو سەرژمێریەدا 23232 کەس وەک کورد و 40586 کەس وەک ئێزدی خۆیان سەرژمێر کردووە. بەڵام لە هەمانکاتدا پشتبەستن بە دیکۆمێنتێکی پەرلەمانی ڕووسیا، نزیکەی 250 هەزار کورد لەنێو خاکی ڕووسیادا دەژین.
4- کوردانی ئازربایجان هەزاران ساڵە لەسەر ئەو زەویە نیشتەجێن. بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی مێژوویی کورد نزیکەی 2000 هەزار ساڵ لەمەوبەر لەو ناوچەیەدا ژیاون.
جێگەی ئاماژەیە بەگوێرەی زانیارینامەی سۆڤیەتی ساڵی 1937، نیوەی زیاتری کوردانی سۆڤیەت لە ئازربایجان دەژیان، ئێستاش ژمارەیان بە زیاتر لە 500 هەزار کەس مەزندە دەکرێت. بەڵام بەداخەوە کوردانی ئازربایجان زیاتر لە هەمووان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری تواندنەوە، زۆربەیان زمان و کولتووری نەتەوەی خۆیان لەبیرکردووە. وەک دەگوترێت سەرۆکی ئازربایجانیش ئیلخام ئەلیێڤ کوردە. دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت مافی کورد پشتگوێخرا، ناوچەیەکی دیاریکراو و تایبەتیان وەک زۆربەی گەلانی دیکەی سۆڤیەت بە کوردانی سۆڤیەت ڕەوا نەبینی.
کوردانی سۆڤیەت لەڕووی ئایینییەوە موسڵمان و ئێزدین. کوردانی نیشتەجێی جۆرجیا و ئەرمینیا و بەشی زۆرینە لە ڕووسیا لەسەر ئایینی ئێزدین، کوردە نیشتەجێیەکانی کازاخستان و قرغیستان و ئازربایجان و ئۆزپاکستان و تورکومانستان و بەشێکی ڕووسیاش موسڵمانن. لە دەیەی نەوەتەکانی سەتەی ڕابردوودا، پرسی کوردستانی سوور دووبارە زیندوبووەوە، بەڵام دواتر دامرکێندرایەوە بەهۆکاری سیاسی دەرەکی و دژایەتییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە قسەی وەکیل مستەفایێڤ. لەسەردەمی نوێدا لەسەر ئاستی ئەندام پەرلەمانێک لە هەریەک لە وڵاتانی ڕووسیا و ئەرمینیا و جۆرجیا بەشدارن لە سیستەمی سیاسی ئەم دەوڵەتانە.
لە هەمانکاتدا فیدراسیۆنی کوردانی سۆڤیەت لە ساڵی 2016 دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆرمان وەک دامەزراوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتووری لە کوردە نیشتەجێبوەکانی وڵاتانی سۆڤیەت کۆن پێکهاتووەو، دەستیانکردووە بە چالاکی لە بواری کولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی. لە ڕاستیدا دەرفەتێکی زێڕینە بۆ هەرێمی کوردستان، هیچ نەبێت بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی بەهێز لە ڕێگەی ئەم فدراسیۆنەوە لەگەڵ کوردانی سۆڤیەت و ئەو وڵاتانە.
لە ماوەی سەردەمی فەرمانڕەوایی هەردوو ئیمپراتۆریی ڕووسیا و عوسمانی 12 جار شەڕی گەورە لەنێوانیاندا ڕوویداوە. لەکاتی جەنگەکاندا کورد جێگەی بایەخ و گرنگی هەردوولا بووە، بەتایبەتی بۆ ئیمپراتۆریی ڕووسیا.
هەمووکات وەک لایەنێکی کەموکورتی ژێردەسەڵاتی عوسمانییەکان تەماشای کوردیان کردووەو، لە ماوەی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان هەوڵی بەکارهێنانی کوردیان داوە. لە ماوەی حوکمڕانی ئیمپراتۆریی ڕووسیا پەیوەندییەکی تووندوتۆڵ هەبووە لەنێوان کورد بەگشتی و ڕووس و نەتەوە قەفقازییەکاندا. کورد وەک نەتەوەکانی دیکەی قەفقاز مافی ژیان و بەشداریکردنی لە دەسەڵات و سوپادا هەبووە. مینۆرسکی دیپلۆمات و کوردناسی بەنێوبانگی ڕووس دەنووسێت کورد لەنێو سوپای ئیمپراتۆریی ڕووسیا خاوەن هێزێکی تایبەت بوون لەنێو ڕیزەکانی سوپای ڕووسیا و دژی عوسمانییەکان جەنگاون.
دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر و هاتنە سەر دەسەڵاتی بەلشەڤییەکان لەساڵی 1917 تاوەکو ڕادەیەکی زۆر گۆڕانکاری بەسەر سیاسەتی ڕووسیادا هات. کاتێک شۆڕشی ئۆکتۆبەر سەرکەوت، لەسەرەتادا یەکێک لە کارە هەرە گرنگەکانی شۆڕشگێڕانی سۆڤیەت و لینین کە لە بەرژەوەندی کورد کردیان، شەرمەزارکردنی پەیماننامەی سایکس-پیکۆی 1916 بوو. لە کۆنگرەی گەلانی ڕۆژهەڵات لە ساڵی 1922 لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، کە لینین و بەلشەڤییەکان پەسەندیان کرد. دواتر دروستبوونی کۆماری کوردستان (کوردستانی سوور)ی بەدوای خۆیدا هێنا و تاوەکو ساڵی 1929 بەردەوام بوو. هەرچەندە شۆڕشی ئۆکتۆبەر و یەکێتی سۆڤیەت تاوەکو لینین لە ژیاندا بوو ڕۆڵێکی یەکجار گرنگی گێرا لە ژیانی کوردانی سۆڤیەت. لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتدا کورد لە نەخوێندەواری و دواکەوتوویی ڕزگاربوون، هەر لەو سەردەمەدا کوردانی سۆڤیەت چوونە بەر خوێندن لە کۆمار و شارە جیاوازەکانی مۆسکۆ و لینینگراد و باکۆ و یێریڤان..هتد، لە هەمانکاتدا ڕۆژنامەی (رییاتازە) و ڕادیۆی دەنگی کوردی یێریڤانیان دامەزراند کە ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان لە ژیانی کوردانی سۆڤیەتدا گێڕاوە. چەندان شاعیر و هونەرمەند و زانا و کوردناس و ڕۆژهەڵاتناسی بەنێوبانگیان تێدا دەرکەوت. بەڵام بەداخەوە دواتر زۆر بەڵگە و دیکۆمێنت ئاشکرابوون کە باس لە ڕۆڵی کاریگەری سۆڤیەت دەکەن لە دژی مافەکانی گەلی کورد کە لە پەیمانی سیڤەردا هاتبوون. هەروەها تورکەکان لە ڕێگەی کۆماری ئازربایجانی سۆڤییەتەوە بەردەوام دژایەتی ئەم قەوارە کوردییەیان کردووە، هەر ئەم دژایەتیکردنە بووە هۆکاری ئەوەی کورد خۆیان داوابکەن ئەو یەکە کارگێڕییەیان هەڵبوەشێتەوە. ئەم سیاسەتەی کاربەدەستانی ئازەربایجان بەدڵنیاییەوە دەستی تورکە کەمالیستەکانی تێدابووە. مارشاڵی یەکێتی سۆڤیەت ئیڤان باگرەمیان لە یاداشتەکانیدا ئاماژەی بە قارەمانیی کوردانی سۆڤیەت کردووە لەنێو سوپای سۆڤیەتدا دژی فاشیزم. لەگەڵ ئەو سیاسەتە خراپانەی ستالین و ڕاگواستنیان بە زۆرەملێ.
کوردانی سۆڤیەت سێ جار ڕووبەڕووی سیاسەتی ڕەگەزپەرستی و ڕاگواستن بوونەوە بە بیانووی هاوکاریکردنی دووژمن، بەتایبەتی ساڵانی 1937 و 1944. بەڵام وەک د.کنیاز سەرۆکی فدراسیۆنی کوردانی سۆڤیەت ئاماژەی پێدەکات، ڕاگواستنی 1988 و 1991 بەهۆکاری شەڕی ناگۆڕنی کەراباخ، ئارەزومەندانە بوو، بۆیە کوردانی ئێزدی بە بیانووی موسڵمان نەبوون توانیان بمێننەوە لە ناوچەکانی خۆیان بەتایبەتی لە ئەرمینیا و جۆرجیا.
$راگواستنی کوردانی سۆڤیەت$
شەڕی دووەمی جیهانی کە 6 ساڵی خایاند لەنێوان بەرەی هاوپەیمانان (سۆڤیەت و ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و چین..هتد) دژ بە بەرەی فاشیزم و نازی (نازی ئەڵمانیاو ئیتالیای فاشیزم و ژاپۆنی دیکتاتۆر). چەتۆیێڤ لە پەرتووکی بەشداری کورد لە شەری نیشتیمانی گەورە لەساڵی (1941- 1945) دەنووسێ : کوردانی سۆڤیەت لە ماوەی شەڕی دووەمی جیهاندا ڕۆڵ و بەشداری کارایان هەبوو دژی نازی و فاشیزم، بگرە چەند سەرکردەو قارەمانێکیان تێدا هەڵکەوت و چەندین کەسایەتی دیار کە لەم شەڕانەدا کوژراون نازناوی پاڵەوانی نیشتیمانی سۆڤیەت و ڕووسیایان پێدراوە.
هەرچەندە ژمارەیەکی زۆر کورد نازناو و مەدالیای پاڵەوانیەتی سۆڤیەتان پێبەخشرا، بەڵام بەهۆی ناو و نازناوەکانیان کە هەمان ناو و نازناوی میللەتی ئەو کۆمار و ناوچانەی تێیدا ژیاون بەکارهێناوە وەک نازناوی ئازەری و ئەرمەنییەکان. لەوانە پاڵەوانی سۆڤیەت و خاوەنی مەدالیای سەرکەوتن ب. ئەنامالائێڤ، د.خ فارۆێڤ، ی.ئ ماخمودیان، ئ.ئ ئوسمانۆڤ ئ.ی شارۆێڤ، گ.ر داڤیدۆڤ، م.م میرزۆێڤ، د.ۆ ئەدژۆێڤ، خ.ش مورادۆڤ لژافۆ ئامۆیان سیباندۆڤ، باکیر مستەفایێڤ ئاڤاز ڤێردیێڤ، س.م دژافارۆڤ، و.ئ ئازمانۆڤ، ڕ.ئ داڤرێشیان، قەناس بەدەست ن.ئ نەڤرۆزۆڤ کە لە ساڵی 1942زیاتر لە 30 سەربازی دووژمن و قەنناس بەدەست دەپێکێت، پۆڵاتبێگەڤە فەریق عەگیدەفیچ، هەروەها باس لە ڕۆڵی سەرکردەی هێزی دەریاسی ئازەربایجان بەناوی جەنگیز یێڵدرم دەکات کە ڕۆڵێکی زۆر گرینگیان گێڕاوە لە چەسپاندنی دەسەڵاتی سۆڤیەت لە ناوچەکانی سیبیریا و قەفقازدا. هەروەها زۆر کوردی دیکەی سۆڤیەت مەدالیای پاڵەوانی سۆڤیەتیان پێبەخشراوە.
بەرژەوەندی نەتەوەیی و گەلی کورد
لەو چەند ساڵانەی ڕابردوودا پرسی کورد و ماف و هەڵوێستەکانی ڕابردوو و ئێستاشمان چالاکانەتر و زیاتر لە هەموو کات لەسەر ئاستی باڵای دەوڵەتان هەڵدەسەنگێندرێ و لێکدانەوەی جیاواز بۆ کورد دەکرێت. ئەمڕۆ قەیرانێکی دیکەی نێودەوڵەتی لەنێوان بەشداربووان و سەرکەوتوانی جەنگی دووەمی جیهانی سەریهەڵداوە لەسەر نووسینەوە و گێڕانەوەی مێژوو و ڕووداوەکانی جەنگ و دەستکەوتەکانی، بەجۆرێک ڕۆژانە زۆر لێدوانی جیاواز لەسەر ئاستی دیپلۆماسی وڵاتانی دنیا لەسەر ئەم بابەتە دەدرێت، بەتایبەتی لەنێوان ڕووسیا و دەوڵەتانی ئەوروپا و ئەمریکا. تاوەکو کار گەیشتە ئەو ئاستەی سەرۆک پوتین لەسەر هەڵوێستێک باڵیۆزی پۆڵەندا لە ئەڵمانیا بە حەرامزادە و بەراز وەسف بکات.
دەوڵەتانی جیهان لە بەرژەوەندی نەتەوەی خۆیان ڕووداوەکان باسدەکەن و دەینوو#سنە#وە. گەلی کورد بە زۆر هۆکاری جیۆسیاسی کەوتووەتە چەقی زۆربەی ڕووداو و ململانێ یەک لەدوایەکەکانی سەردەمی نوێ. ئەوەی پەیوەندی بەو قەیرانەوە هەیە لەلایەک دەوڵەتێکی وەک ڕووسیا، کورد وەک بەشداربوو لە سەرکەوتنە مەزنەکانی جەنگی دووەمی جیهانی دژ بە فاشیزم هەژمار دەکات و بانگهێشتی ئاهەنگی سەرکەوتنەکانی ئەم ڕووداوە مێژووییەمان دەکات، لەلایەکی دیکەوە دەوڵەتێکی وەک ئەمریکا کە هاوپەیمانی سۆڤیەت و دەوڵەتانی دیکەی سەرکەتووبوو لە جەنگی دووەمی جیهانی دژ بە فاشیزم، گلەیی و گازاندە ئاراستەی کورد دەکات کە گوایە هاوکاری سوپای ئەمریکایان نەکردووە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا.
9 ئایاری 2018 یادی 73 ساڵەی سەرکەوتنی ڕووسیا بوو بەسەر نازیزمدا. ڕووسیا بۆ یەکەمین جار بانگهێشتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بەشداریکردن لەم سەرکەوتنە مەزنە و ئاهەنگێڕان بەم بۆنەیەوە. زۆر کەسایەتی سیاسی دیاری جیهانی لەوانە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئامادەی ئەو ڕێوڕەسمە بوون. #نێچیرڤان بارزانی#، بەنوێنەرایەتی کورد و کوردستان، کە سەرۆکوەزیران بوو و بەشێکی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشی پێدرابوون بەشداری یادی 73 ساڵەی سەرکەوتنی سۆڤیەتی بەسەر فاشیزمدا کرد. بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بایەخدان و گرنگی دەوڵەتی ڕووسیا بوو بە پێگەی هەرێمی کوردستان لەنێو کوردانی هەموو دنیا و هاوکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان بەگشتی.
پێشکەشکردنی نامیلکەیەک لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە بە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پووتین بە ناوی ($پەرتووکی یادەوەرییەکان$) کە نێوەڕۆکی نامیلکەکە باس لە بەشداری کوردانی سۆڤیەت دەکات لەتەنیشت گەلی ڕووس و نەتەوەکانی دیکە دژی فاشیزم، کە خۆم بە هاوکاری ماڵپەڕی (رییاتازە) دروستکەر و دانەری ئەم نامیلکە مێژووییە بووم. ئەم نامیلکەیە لە کۆمەڵێک سەرچاوە لە نووسینەکانی چەتۆێڤ و ئەو زانیارییە تازانەی لەلایەن خزم و کەسوکاری بەشداربووانی کوردانی سۆڤیەت لە جەنگی دووەمی جیهانی نێردرابوون کە ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ ماڵپەڕی ڕییاتازە خەریکی کۆکردنەوەیانین، بەرنامەمان وابوو بۆ ساڵیادی 75ی سەرکەوتن بەسەر فاشیزم ئەم نامیلکەیە بکەینە پەرتووک و بە چوار زمانی جیاواز بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بەهۆی هاتنە پێشی کۆڤید-19، پڕۆژەکەمان ڕاگرت بۆ کاتێکی گونجاو.
پەرتووکی یادەوەرییەکان
گرنگی ئەم پڕۆژە دیکۆمێنتارییە لەوەدایە، لەلایەک ئێمە وەک یەکەمین دامەزراوەی یاسای نیمچە دەوڵەتی کوردی لە هەرێمی کوردستان نیشانی دوڵەتانی دنیا و ڕووسیاش دەدەین کە شانازی بە هاوکاری و پشتگیری شۆڕشگێرە مێژووییەکانمان دەکەین لەهەر شوێن و جێگایەکی ئەو جیهانە بن و دەمانەوێ ئەم ڕووداوانە بکەینە هۆکاری بنیاتنانی پەیوەندی باشتر و گەورەتر لەگەڵ ڕووسیا. لەهەمانکاتدا دەتوانین وەک بەڵگەیەکیش بیانخەینە بەردەستی سەرۆک ترامپ کە گلەیی هەبوو کورد کە لە شەڕی دووەمی جیهانی هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانانی نەکردووە دژی فاشیزم. لەوبارەوە ڕۆژهەڵاتناسی ڕووس دکتۆر نیکۆڵای بوگای دەڵێت کورد لە جەنگی دووەمی جیهانی ڕۆڵێکی زۆر گرنگ و گەورەتریان گێراوە لەوەی باسدەکرێت، تەنانەت هێزێکی فیدایی کوردی کە ژمارەیان 400 سەربازبووە لەنێو سوپای سۆڤیەت بەشداری ئازادکردنی ئەوروپای ڕۆژهەڵات و تەنانەت ئەڵمانیا و نەمسا و شەڕی نۆرماندی فەرەنسایان کردووە، دواتریش هەموویان بوونەتە قوربانی.
رووناکبیری گەورەی ڕووس میخایل لۆمانۆسۆف دەڵێت، ئەو میللەتەی ڕابردووی خۆی نەزانێت، داهاتووشی نییە.[1]
$سەرچاوەکان:$
1- تاتیانە ئەرستۆڤە. کوردەکانی ئەودیو قەفقاز.1966
2- خالید چەتۆیێڤ. مێژووی پەیوەندیەکانی ڕووسیا و کورد. 1970
3- خالید چەتۆیێڤ. بەشداری کوردانی سۆڤیەت لە جەنگی گەورەی نیشتیمانی 1941-1945. چ/ن 2013
4- د. دانەر ئەبوبەکر. پەرتووکی کورد لە سیاسەتی ڕووسیادا.2019
5- ستانیسڵاڤ ئیڤانۆڤ. چارەنووسی کوردانی سۆڤیەت.2014
6- سایتی ئەلیکترۆنی ڕییاتازە. کوردانی سۆڤیەت. 2016.
ئەم بابەتە 1,504 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 09-05-2020
فایلی پەیوەندیدار: 13
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-05-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستانی (سوور)
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 11-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 11-05-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,504 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.115 KB 10-05-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
پەیامی کافکا
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,099
وێنە 105,464
پەرتووک PDF 19,113
فایلی پەیوەندیدار 96,124
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
پەیامی کافکا
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.328 چرکە!